خو بە خاوەن زانین ئەرکێکی پیروزی نیشتیمانیە

خو بە خاوەن زانین ئەرکێکی پیروزی نیشتیمانیە
ئامانج لە دامەزراندنی پارتی سیاسی لە هەروڵاتێک دا سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵدانە بکاتە دەستەڵاتی سیاسی ئەرکی نیشتیمانیش دەکەوێتە سەر شانی و دەبێ خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەی خوی بکات لە هەمو ڕویێکەوە وهەستی بەرپرسیاریەتی تێیدا زور بە هێز بێت و خوی بە خاوەنی نیشیمانەکەی بزانێت ،پارتی سیاسی چ ئوپوزسیون بێت یان لە پڕوسەی سیاسی وڵات دا بێت دەبێت چاڵاکیە سیاسی و مەدەنیەکانی ڕەنگ بدەنەوە لە سەر پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گشتی وڵات .

شایانی باسە ئەگەر بێتو نەگەڕێینەوە بو ڕابردوو و تەنها ئاماژە بە دوخی سیاسی ێێستای باشوری کوردستان بکەین ئەوەمان بو بە دیار دەکەوێت کە کام پارتی سیاسی لە باشوری کوردستان خوی بە خاوەنی نیشتیمان وپاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی زانیوە و ئەرکی ئەم بارودوخە زور قوڕس و ناڵەبارەی هەڵگرتووە و هەر لە سەرەتای پەلامارەکانی ڕێکخراوی تیروریستی داعش بە هەمو هێزو توانایێکەوە بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەی کوردو کوردستانیان کردووە ودەیکات و کام پارتی سیاسیش ڕایکردووە لە بەرپرسیایەتی نیشتیمانی و لە جیاتی ئەوەی خوی بە خاوەن بزانێت بەردەوام گێچەڵیان بەو پارتە سیاسیانە فروشتووە کە لە سەنگەری بەرگریکردن دان لە کوردو خاکی پیروزی کوردستان. سەرەڕای ئەوە ئەمانە ڕوژێک لە ڕوژانیش سەردانی سەنگەرێکی پێشمەرگە یان خانەوادەی شەهیدێک یان پێشمەرگەیێکی برینداریان نەکردووە دەیان نەخشەو پیلانیشیان پڕاکتیزە کرد لە پێناو جێبەجێ کردنی مەرامی سیاسی چەند وڵاتێکی هەرێمی بو لاواز کردنی ئەزمونی باشوری کوردستان جا لە بڕینی بودجەو قوتی خەڵکەوە بکرە هەتا وەکو هاندانی خەڵک لە دژی پارتی دەستەڵاتدار ئەو پارتەی کە بەرگری لە مان و نەمانی ئەوانیش دەکات .

هاوڵاتیانی کوردستان بویان ڕون بوتەوە و وەک ڕوژی ڕوناک لێییان دیارە هەڵوێستی هەمو ئەو کەس و لایەنانەیان خوێندوتەوە ودەزانن کێن ئەوانەی پارێزگاری لە کەڕامەت و خاکی پیروزی وڵات دەکەن هەر بویەش هەرچی پیلان و نەخشە ی نەیارانی ناوخوو هەبووە، زورینەی گەل پیلانەکانیان سەد لە سەد لە دژی خویان لە قەڵەم داوە و بویە گشت هەوڵەکانیان توشی شکەست هانوون و بێ ئومێدیش باڵی بە سەر هەمو ئەو ناحەزو دوژمنانە دا کێشاوە کە خەونیان بە شکەستهێنانی ئەزمونی باشوری کوردستانەوە بینیوە و دەبینن.

ئەمڕو ڕوژی هەڵگرتنی باری قوڕسی نیشتیمانیە کە ئەویش بەرگری کردنە کوردو کوردستان نەک سەنگەر گرتن لە گەل و نیشتیمان ،ڕێزدار بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دڵسوزانی گەل و وڵات بە هەستکردکرن بە بەرپرسیاری نیشتیمانی شانیان داوەتە بەر ئەم دوخە ناڵەبارەی ڕوبەروی باشوری کوردستان بوتەوە لە ڕوی سەربازی ،ئەمنی ئابوری و دارایی، سیاسی و تاد... وەک دیوارێکی پوڵایین لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسیە هەمە لایەنەکاندا وەستاونەتەوە تاکو جارێکی تر ئەم دەرفەتە زێڕینە لە دەست نەڕوات چونکە ئامانجی سەرەکی دوژمنان و نەیارانی دوزی ڕەوای کورد لە باربردنی ئەم دەرفەتەیە وگەڕاندنەوەی دوخی کوردە بو دوخی ناڵەباری سەدەی ڕابردوو بو ماوەی سەد ساڵی دیکە.

لە کوتایی دا بە ئومێدی ئەو ڕوژەی کە ڕوڵەکانی گەلەکەمان چیتر نەکەونە داوی ناحەزان ودوژمنانی دوزی کورد و دوور بکەونەوە لە و کەس و لایەن و باڵە سیاسیانە ی کە لە هەوڵدان باشوری کوردستان بەرەو ئاقارێکی نادیار و مەترسیدار ببەن بو بەرژەوەندی دوژمنە سەرسەختەکانی نەتەوەکەمان.
Top