تێكۆشانی بەردەوام بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە

تێكۆشانی بەردەوام بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە
سیاسەتی‮ ‬پارتی و سەرۆك بارزانی ‮ ‬لە هەمبەر پرسە نەتەوەییەكان و بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی‮ ‬نیشتمانو،دژایەتیكردنی‮ ‬ئەو لایەنە عێراقی‮ ‬و ئقلیمیانەی‮ ‬كە كوردیان بە هاووڵاتی‮ ‬ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی‮ ‬نەتەوەیی ‬كوردی‮ ‬وەسفكردووە،‮ ‬ئەگەر بە بەووردی‮ ‬سەیری‮ ‬فەلسەفەو سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە‮ ‬ڕابردوو ئێستادا جیاوازی‮ ‬لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی‮ ‬تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی‮ ‬ویستویەتی‮ ‬ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬ئازادی‮ ‬لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی‮ ‬و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی‮ ‬سیاسـی‮ ‬تێڕوانینو فكرەی‮ ‬جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە‮ ‬ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی‮ ‬كە نەیتوانی‮ ‬ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی‮ ‬جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی‮ ‬مێژوو بریتیە لە نیشاندانی‮ ‬ڕویی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬كۆیی‮ ‬ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی‮ ‬جوانو پڕاو پڕ‮ ‬لەسەروەری‮ ‬بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی‮ ‬دەست لەناو دەست وەك‮ ‬یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی‮ ‬و ماندوبونی‮ ‬برا پێشمەرگەكان و‮ ‬ڕوحی‮ ‬گەشی‮ ‬شەهیدە نەمرەكان،ببن بە پاڵپشتو هاوكاری‮ ‬هەوڵە بەردەوامی‮ ‬سـەرۆك بـارزانی بین و هه روه ها پێویستە بەدەم بانگەوازەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكەوە بچن كە لە بارەی‮ ‬ڕاپرسیەوە ئاراستەی‮ ‬كوێی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬كردوە بۆ ئەوەی‮ ‬تێكڕا بتوانن میللەتی‮ ‬كورد لەو نەهامەتی‮ ‬و مەینەتیەی‮ ‬سەدان ساڵە تێیكەوتووە دەرباز بێ و ئاییندەیەكی‮ ‬ڕۆشن و بۆ جیلی‮ ‬تازەو داهاتومان بنیادبنێین و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی‮ ‬سـەربەخۆ‮.‬

ئەم هەموو قوربانیدانە كورد ، چ بە كیمیاباران، ئەنفالً و گیانبەخشین بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان ، بەرخۆدان و خۆراگرییان لە هەمبەر دەیان و سەدان پیلانگێری ناوخۆیی و دەرەكی ، لە هەمانكاتیشدا ، پێكەوە ژیان ، سەقامگیری و ئاشتیخوازی ، شایانی ئەوەین كە دەوڵەتی سەربەخۆیی بین .. هەوڵە چرٍ و بەردەوامەكانی ”پارتی و سەرۆك مسعود بارزانی ، بە تایبەت لە ماوەی ئەم دووساڵەی چ لە سەر ئاستی ئێقلیمی و نێودەوڵەتی خێراتر کردووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو مافەی گەلی کوردستان نابێت، ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییەی بۆ گرتنەوەی مووسڵ دەیکات، بەشێکە لەو گۆڕانکارییانەی کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە دەبینێ و لەو چوارچێوەیەدا ھەندێ وڵات کە فەشەلیان ھێناوە ھەڵدەوەشێنەوە و کوردیش وەکو ھەر نەتەوەیەکی دیکە مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت.پارتی و بارزانی بۆ هەرێمی كوردستان دەوڵەتی سەربەخۆ و نەتەوەییان دەوێت و لەم قۆناغە کەمترین رازیبوونیان دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، ئاساییە ئەو دەوڵەتەش لە ئێستا لە سیستەمێکی کۆنفیدڕاڵیدا لەگەڵ عێراقدا بمێنێتەوە. بارزانی نەمر هەر لە سەرەتاوە بە پێی بارودۆخە ئەوسا بناغەی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانی داناوە تا گەیشتۆتە قۆناغی رٍاپەرٍین و فیدرالی و ئەمرۆمان كە وەك مافێكی رٍەوا سەربەخۆیی كوردستان بەدەست بێنین ..
ئەو كەس و لایەنانە كە لە نێو ژوورە تایبەت و خۆشەكانیان ، پیلانیی ژێر دەستبوون و كۆیڵەبوون و پلە دوو بوونی میللەتەكەیان دەگێرن ، هیچ ئاوات و ئامانج و ناخیان " ئازادیخواز ی و سەربەخۆیخوازی " تێدا نییە و هیچ كات بە بەر ئەو شانازییە گەورەیە ناكەون .ئەمرۆكە بانگی ئازادیخوازی و سەربەخۆ خوازی " پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی"، لە هەموو ناوچەكە و جیهان دەنگی داوەتەوە ، لاپەرەی هیچ رۆژنامە و میدیاییەك نییە كە باسی " پێشمەرگە وبارزانی و سەربەخۆیی كوردستانی تێدا نەكرابێت .
بە پێچەوانەوە ، ئەو كەس ولایەنانەكەی كە ئێستا بەناوی كوردبوونیان ، بەردی گەورە دەخەنە بەردەم كاروانی سەربەخۆیی كوردستان ، نە لە رٍابردوو و نە لەئێستاشدا بۆ ئەو ئامانجە گەورەیە كاریان نەكردووە و بەڵكو تەنیا بۆ بەدەستهێنانی لایەنگر و خۆڵ كردنە چاویی خەڵك دروشمی بریقەداریان بەرزكردۆتەوە .
پێوستە هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان سوود لە ئەزموون و هەڵوێست و هەوڵ و هەنگاوە نوێكانی‮ ‬سەرۆك‮ ‬مسعود بارزانی‬وەرگرن و بەڕێزیان پشت ئەستوور بی‮ ‬بە سیاسەت و هێز و هیممەت و تواناكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬خەمخۆری‮ ‬كوردستان‮ . ‬گەشت و سەفەركردنی‮ ‬ناوەختی‮ ‬سیاسەتمەداران جگە لە سەرۆكی‮ ‬هەرێم و سەرۆكی‮ ‬وەزیران و دامودەزگا فەرمیەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەموویان بۆ قوڵكردنی‮ ‬ناكۆكیەكانی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كوردە‮ . ‬قۆڵ گرتن و‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬نەیاران و ناحەزانی‮ ‬كورد بۆ نێو دەزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەتوانم بڵێم تاوانە بەرامبەر میللەتی‮ ‬كورد و مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ . . بۆیە من دەڵێم گەر مرۆڤ هەستی ئازادیخوازی و سەربەخۆیخوازی نەبێت ، هیچ كات ناتوانێت بە دەستی بێنێت ..
Top