پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی مێژووییەكی تری پر سەروەری بۆ نەتەوەی كورد
October 18, 2016
وتار و بیروڕا
پێشمەرگەی كوردستان بە درێژایی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان ، دەیان داستانی پر سەروەری و گەورەی تۆمارٍ كردووە و زۆرجاران بە ئیرادەی پۆڵایینی خۆی سوپای ناحەزانی كورد بە تۆپ و جبەخانەكانیانەوە تێك بشكێنێت و ناچاری بكات دان بە بوون و واقعیی نەتەوەیی دابنێت .
پێشمەرگە ، لە رابردوو تا بە ئەمرٍۆ وەك هێزێكی خۆرسك و هەڵقوڵاویی ناخی نەتەوەی كورد دروستبووە تا بە گر داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستان ببێتەوە بە بێ جیاوازی جوگرافیاییی ، كاتێك لە مەهاباد پێوست بوو پشیتوانی كۆماری كوردستان بوو ، كاتێك شۆرشی شێخ مەحموود پێوست بوو هاوكار بوو ، كاتێك كۆبانێ پێوست بوو فریای كەوت و ئەمەو دەیان داستانی شۆرٍشگێری و قارەمانییەتی تر كە مێژوو و قەڵەم لە ئاستیان دا هەست بە شانازیدەكات..
لە مێژویی ئێستامانداش بە تایبەت دوای 2014 و هێرشی داعش بۆ عێراق و داگیركردنی رووبەرێكی زۆر خاكی عێراق تا نزیك بەغدای پایتەخت ، پێشمەرگە دیسان ، بە هەمان بیروباوەری كوردانە و تەنیا بەچەكی زۆر ئاسایی ، رووبەرووی دڕندەترین تیرۆریستان جیهان و كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بوونەوە ، سەركەوتنێكی وەهایان تۆمارٍ كرد ، كە بۆ جێی سەرسورمانی ناوەندە سەربازیی وستراتیژییەكانی جیهانی .
بە دڵنیاییەوە گشت ئەو سەركەوتن و سەروەرییانە ، حیكمەت و كەسایەتیی و پێشمەرگەیەكی لە پشتەوەیە و پشتیوانی دەكات ، كە ئەویش سەرۆك مسعود بارزانییە ، كە شەو و رۆژ و سات بە سات شان بە شانی پێشمەرگە بە بەرەكانی پاراستنی خاك ونیشتیمان ماوەتەوە تا نەتەوەی كورد سەرفراز و بە شانازیی بژێت .
هەر لە چرٍكە ساتی هەڵگرتنی چەك لە لایەن پێشمەرگەوە ، بۆ ئەوە بوو كە بەگژ داگیركەران و ئەوانەی گەلی كوردستان و مافەرٍەواكانیان كە برٍیتی بوون لە " ئازادی و سەربەخۆیی " رٍەتكردەوە دا چوون و تا بە ئەمرٍۆ بە هەمان رێباز و باوەر بەردەوامن لە خەبات تا بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان و دڵسۆرزانی خاك و نیشتیمان . نەیارانی كورد هەمیشە هەوڵیان داوە " پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی" ،سەركەوتن و دەستكەوتەكان یان بە بێ یایەخ پیشان بدەن و لە هەمانكاتیشدا بێ هیوایی و رٍەشبینی لە نێو تاكی كورد لە هەمبەر " كوردستان و سەرۆكە پێشمەرگەكەی " بخوڵقێنن . لەئێستادا دەبینین كە گەلی كوردستان هەرگیز كورد وا پشتیووانی بە هێزی نێودەوڵەتی نەبووە لە ئاست پرسە چارەنووسسازەكانی. كێشەی گەورەی گەلی كورد ئەوەیە هەموو بابەتەكان بە حزبی و سیاسی دەكات، ئەوەتا لە ئاست ناوی سەرۆك و بوون و رابەرایەتیكردنی گەلەكەمان، گرفتێكی گەورە لە ئارادایە. هەموویان باش ئەم راستییە دەزانن كە سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو، سەركردە و كارێزمایەكی گەورەیە و هەر ئەو دەتوانێت داوا و داخوازییەكانی گەلەكەمان بەدیبێنێت. بەڵام ددان بەم راستیە دانانێن لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و سیاسی خۆیان، لە مێژووی هەموو دونیا، سەرۆك و سەركردە گەورەكان بە پشتیووانی بەشێكی زۆری گەلەكەی توانیویەتی سەركەوتنی گەورە بەدەستبێنێت. بۆیە كات و ساتی ئەوەیە، هەموومان سەرۆك و خاك و ئاڵامان بە پیرۆز و بەرز بزانین بۆ بەدیهێنانی ئاواتی گەورەی گەلەكەمان كە رزگاری و سەربەخۆیی كوردستانە.
ئێستا ئیتر لە هەر شوێنكی ئەم جیهانە ناوی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی بێت ، رٍاستەوخۆ قارەمانیی وگەورەیی نەتەوەیەك دەێتە بەرچاو و شانازیی بە ناوی كوردستان دەكەن و ئێمەش پێوستە قەدری ئەو دەستكەوت و سەروەرییانە كە بە خۆیی هەزاران شەهید و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان هاتوونەتە بەرهەم بزانین بە یەكریزی و یەكهەڵوێستیمان ..