ده‌بووایه‌ خۆشی بكوژێ

ده‌بووایه‌ خۆشی بكوژێ
زۆر جاران له‌سه‌ر زاری بانگخواز و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی عه‌لی باپیر گوێبیستی ئه‌وه‌ بووین و ده‌بین، گوایه‌ عه‌لی باپیر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ به‌عس و جاسووسی كردن به‌سه‌ر كورده‌وه‌ برایه‌كی خۆی كوشتووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وكات و ئێستاش زۆر كه‌س بڕوای وایه‌ كه‌ عه‌لی باپیر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ به‌عس و جاسووسی كردن براكه‌ی خۆی كوشتووه‌، به‌ڵام رووداوه‌كانی ساڵی 1996 ئه‌و پرسیاره‌یان درووست كرد و ئه‌و گوتن و واته‌واته‌یان خسته‌ ژێر گومان، چونكه‌ عه‌لی باپیر ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ به‌عس و جاسووسی كردن براكه‌ی خۆی كوشتووه‌، ئه‌ی بۆچی ساڵی 1996 خۆی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌مان به‌عسه‌وه‌ كرد و به‌ڵگه‌كانیش خرانه‌ڕوو؟ ته‌نانه‌ت خودی خۆی وه‌ك پاساو هینانه‌وه‌ و ره‌وایی دان به‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی گوتی: هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌یه‌وه‌ندیان به‌ملاو ئه‌ولاوه‌ هه‌بوو، منیش بۆیه‌ په‌یوه‌ندیم كردووه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌ك روویدا ئێمه‌ش په‌نایه‌كمان هه‌بێ.
دیاره‌ به‌ر له‌ راپه‌ڕین زۆر كه‌س به‌ بیانووی خۆ پارێزی په‌یوه‌ندی به‌ به‌عسه‌وه‌ ده‌كرد، به‌ڵام دوای راپه‌رێن ئه‌و بیانووه‌ش نه‌ما و هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌ به‌عسه‌وه‌ كردبێ دڵی بۆ خۆفرۆشی و خیانه‌ت لێیداوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش عه‌لی باپیر به‌رپرسیارێتی هه‌بووه‌ و جیاواز بووه‌ له‌ كه‌سێكی ئاسایی، ئه‌وه‌ش تاوانه‌كه‌ چه‌ند قات گه‌وره‌ ده‌كات، بۆیه‌ هه‌قمانه‌ بڵێین: ئێ كه‌ براكه‌ی له‌سه‌ر تاوانی په‌یوه‌ندی به‌ به‌عس و جاسووسی كردن كوشتووه‌! بۆچی به‌ هه‌مان تاوان خۆشی ناكوژێ؟!
Top