سیاسەتی سەرەکی کورد شەری دژی تێرۆرە

سیاسەتی سەرەکی کورد شەری دژی تێرۆرە
لە دوای چەندین سال بە یەک نەگەیشتنی رۆژئاوا و روسیا لە سەر شەری سوریا دا ، و لە دوای بەردەوامی گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا لە سەر روسیادا، روسیا بە هێزێکی زۆرەوە مەیدانی شەری سوریای کرد بەو مەیدانە کە ئامریکای مەجبور بکات بە ووت وێژ لە سەر گشت پرسەکانی نێونیان دا.
لە ئێستادا پێوەندی رۆژئاوا و روسیا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە خەراپی کردوە. لە مەیدانی شەری سوریا دا روسیا تەنگی بە ئامریکا هەڵچنیوە و ئامریکا مەجبوورە بە شێوەیەکی کاریگەر ولامی بداتێ.
مەیدانێک کە ئامریکا بە عەمەلی بتوانێ جێ پێ بۆ خۆی دابین بکات لە سوریادا مەیدانی شەری دژی داعەشە، ئەم شەرە هەم لە شەری رووبەرووی روسیا دەیپارێزێت و هەمیش ناوچەیەکی جۆگرافیای پان و بەرینی بۆ دابین دەکات و هەمیش لە رووی مەیدانی را بۆ ئامریکا عەمەلییە.
کە وابوو تەرکیزی ئامریکا لە شەری دژی داعەشدا دەبێت.
ئێستا تورکیا و سوریا و روسیا رووی عەمەلییاتی نیزامیان لە ئەلبابە ، ئامریکا هەول دەدات کوردی رۆژئاوا رووی لە رەققە بێت ئەوەش لە سەر بنەمای ئەو ستراتێژییە کە باسمان کرد.
لە عێراقدا ئەوە شکست پێهێنان بە داعەش لە موسلە کە نفوز بۆ ئامریکا دابین دەکات، بۆیە تەرکیزی سەرەکی لە سەر شەری دژی داعەشە.
هەر دوو ئامانجئ شەری ئامریکا لە عێراق و سوریادا هەم ئامانجی کوردن هەمیش کورد کاریگەرترین ئاکتۆری هاوکاری ئامریکا لە سەر عەرزدان.
ئێران خوازیارە کە ئەم گرینگییە ، ئەم پێوەندییە و ئەوەی دەبێتە بەرهەمی ئەم پرۆسە هاوبەشەی نێوان کورد و ئامریکا شکستی پێ بێنێت و پێشی لێ بگرێت.
بۆیە یەک لەسیاسەتە سەرکییەکانی ئێران لەم ماوەیەدا بەتایبەت پێش لە شەری موسل بریتی دەبێ لە خۆ نێزیک کردنەوەی لە حکوومەتی هەریمی کوردستان، بە رێگای دوو تاکتیکی دیارەوە.
یەکەم، بانگهێشت کردن و داوای دۆستایەتی وپێوەندی، ئەم خالە ئەوەندە گرینگە کە خودی خامنەی حازر دەبێ بێتە سەرسنوور بۆ پێشوازی
دووهەم ، بۆ ئەوەی کە حکوومەتی هەریم ئەم بانگهێشتەی قەبوول بکات زەخت لە خوارەوە زیاد دەکات ئەوەش بە رێگای ئەحزابی لایەنگری خۆی و بەهێز تر کردنی رەخنە و دژایەتی لەگەل بارزانی و حکوومەتی هەریم(سەرهەڵدانی موناقیشاتی ئەم چەند رۆژەی دوایی لە سەر پارلمان و سەرۆکایەتی و کارا کردنی پارلمان و .... نموونەی ئەم هەولەن)
نەتیجە، بارزانی و حکوومەتی هەریم سەرەرای گرفتەکان لە پێگەیەکی مێژوویی بە هێزی باش دان، ئامریکا و تورکیا و سووننە و ئەوروپا موحتاجی هاوکاری باشن لەگەل بارزانیدا. ئێران خوازیارە ئەوەی تێک بدات، بۆیە ئیسرار لە سەر بانگهێشتی بارزانیدا دەکات.
شیعاری ئێستا کە سیگنال وپەیامی روون بنێرێتە هەموو دنیا و هاوپەیمانان بە تایبەت لە میدیا دا بریتییە لە ، شەری داعەش و شکست پێهێنانی ئەولەوییەتی یەکەمی کوردە.

حوسێن کوردنەژاد
Top