بەپرسیاریەتی پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی هەڵگرتووە ئەركێكی كوردانەیە

بەپرسیاریەتی پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی هەڵگرتووە ئەركێكی كوردانەیە
پارتی ، میراتگری گشت شۆرش و تێكۆشانەكانی رابردووییە و لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد لە سەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراوە ...پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی بگەورەترین هێزی سیاسیی کوردستانە، رۆڵی کاریگەر و پێشەنگی هەیە و جێگای ئومێد و باوەڕی زۆرینەی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستانە، کە خودی ئەم پێگەیە و رۆڵە سەرەکییە، وەک دیاردەیەکی سیاسی نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە ناوچە و جیهانیشدا جێگای سەرنج و بایەخی تایبەتە. نهێنی ئەم بەردەوامبوونە و مانەوە لە لوتکەی کاروانی خەباتدا، بابەتێکە، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی هەیە، چونکە ئەو بنەمایانەی پارتی لەسەریان دامەزراوه‌و شێوازی رێکخستن و داڕشتنی پەیام و کارکردنی، پاش حەفتا ساڵیش و، ئەم هەموو گۆڕانکارییە بنەرەتیانە، لە بوارە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای کوردستان، هاندەر و رێگاپیشاندەرن (بوون) بۆ هەموو ئەو پارت و ریکخراوە سیاسیانەی پاش دامەزراندنی پارتی پەیدا بوون. سەرەڕای ئەمەش، خاڵی بەهێزی پارتی و نهێنی بەردەوامبوون و سەرکەوتنەکانی، دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتیی دامەزراندنی پارتی لەسەر دەستی بارزانیی نەمر، وەک ئامرازی سیاسیی پەیامی مێژوویی رێبازی بارزانیی نەمر، كه‌ ئەویش پەیامی ئازادی و سەربەخۆییی کوردستانه‌.

سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬یەكێك بووە لەو كەسایەتیانەی‮ ‬كە خزمەتێك و تێكۆشانێكی‮ ‬بێوێنەی‮ ‬هەبووە و هەیەتی،‮ ‬كە ئیمڕۆكە لەئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەكوو كەسایەتییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەورە تەعاموولی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت،‮ ‬لە جیاتی گرنگیدان بە یەكریزی و پرسە نەتەوەییەكان ئەوا بە فیتی ناحەزانی كورد ‌ خەنجەری ژەهراویی لە پشتەوەی میللەتی كورد دەدەن.بەداخەوە خەڵكانێك هەن،‮ ‬ئیمڕۆكە بوونەتە كرێگرتەو قورمیش كراون و بەشێوەیەكی‮ ‬ناشیرین حوكم لەسەر ئەو ماوەیە دەكەن كە مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە‮. ‬ئەو كەسانە كە ئێستاكە وەكوو،‮ ‬تابووری‮ ‬پێنجیان لێهاتووە،‮ ئەسڵی ‬مەسەلەكە شەخسی‮ ‬مسعود بارزانییە‮"‬،‮ ‬بەداخەوە لەلایەن دوژمنانی‮ ‬دۆزی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بەكرێگیراون بۆ ئەوەی‮ ‬سووكایەتی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێم بكەن و ئەزموونی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬كورد لەباربەرن و فیتنەی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروست ببێت‮. ‬ئەگەر خوێندنەوە بۆ مێژووی‮ ‬سیاسیی،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكرێت،‮ ‬جگە لە دەردەسەری‮ ‬و ژیانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و قوربانی‮ ‬و قووڕبەسەری‮ ‬هیچی‮ ‬تر نابینیت،‮ ‬وەكوو خزمەتكارێك و پێشمەرگەیەكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەو شەڕە گەورەیەی‮ ‬كە ئیمڕۆكە لە كوردستان و عێراقدا هەیە،‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادیخوازانی‮ ‬جیهان دژی‮ ‬تیرۆریستانی ‮ ‬داعش‮. ‬هیچ‮ ‬ڕۆژێك بارزانی‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬وڵات كاری‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵكوو هەمیشە بۆ میللەتی‮ ‬كورد،‮ ‬وەكوو‮ ‬ڕەمزێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬لەسەرەوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمدا دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەسڵەن سەرۆك بارزانی‮ ‬مەڕجەعی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬لەدەرەوە،‮ ‬لە ئەورووپا و لەوڵاتانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬كاتێك دەڵێی‮ ‬من كوردم،‮ ‬بەرامبەرە بیانیەكە،‮ ‬ئێرانیەكە،‮ ‬توركەكە،‮ ‬فەڕەنسیی‮ ‬و ئەمەریكیەكە،‮ ‬باس و خواسی‮ ‬سەرۆك بارزانیت لێ دەپرسێت‮.. ‬ئیمڕۆكە كەسایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە كێشەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و وەكوو‮ ‬ڕەمزێك سەیری‮ ‬دەكرێت‮. بەلایی سەرۆك مسعود بارزانی ، بەدیهێنانی ئەو ئامانج و ئاواتە لەمێژینەكەی میللەتی كوردە كە ئەویش خۆی " لە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان " دەبینێتەوە ...

ەگەر تا دوێنی دوژمنانی كورد ناوی پیرۆزی " پێشمەرگەیان " بە تێكدەر و خراپكار ناو دەنا ، ئێستا هەمان ئەو كەس و لایەن و ناحەزانە 360 پلە بایان داوەتەوە و " پێشمەرگە" سەر و ماڵیان دەپارێزێت و نەك تەنیا پێشمەرگە ناوچەیەكی دیاریكراو دەپارێزێت ، بەڵكو داكۆكی و بەرگریاری راستەقینەی ئازادی و مرۆڤایەتییە لە سەر ئاستی جیهان و ناوچەكە دا .پێشمەرگەیەك ، پەروەردەی قوتابخانەی بارزانی بێت ، پێشمەرگەیەك ، بەرگەری گەرمای زیاتر لە 50 پلەی سەدی بگرێت ، بەرگری پلەكانی ژێر سەدی گەرمی بگرێت ، بێ‌ بوونی چەگ و تەقەمەنی و چەكی پێشكەوتوو ، بە كەمترین مووچە و خواردن و تەكنۆلۆژیای سەردەم ، چ لە رابردوو و چ لە ئێستاش رووبەرووی ناحەزان و داگیركەرانی كورد و كوردستان بۆوە .ئێستا بە شاهیدی هەموو ناوەندە سەربازیی و ستراتیژیی و سەربازییەكانی جیهانی ، پێشمەرگەیان بە هێزی زەمینی جیهان و بەرگریكار لە ئازادی و مرۆڤایەتی جیهان هەژمار دەكەن . ئەمەش شانازییانەش بۆ قوربانیدانی و خوێنبەخشی پێشمەرگە و سیاسەتی زیرەكانەی و حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی و فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە ،سەرۆك مسعود بارزانییە ... بۆیە بێ‌ پێشمەرگە نەدەكرا و ناكرێت هەنگاوێك پێشكەوتن و سەركەوتن بەدی بێت ، ئێستا پێشمەرگە بە سیمبوڵی ئازادی و نەتەوەیی كورد و كوردستانە ...
دەبێت گشت ھێزەرسیاسییەکانی کوردستانـ ،رێز لە بریاردانی کورد لەمەرٍ سەربەخۆیی کوردستان بگرن. سەربەخۆیی مافی گەلی کوردستان ، دەبیچت ھێزە سیاسی یەکانیش ڕێز لەم مافە بگرن و ھیچ شتێک نەکەن بە پاساوی ئەوەی لە ھەر دەرفەتێکی ڕەخساوو ڕەخسێنراودا نەتوانێت لە ڕێ ی ڕاپرسی یەکی گشتی یەوەو گوزارشت لە خواستی خۆی بۆ سەربەخۆیی بکات و چارەنووسی خۆی دیاری بکات . مافی ھیچ ھێزێک نی یە لە سۆنگەی لەبار نەبوونی دۆخی ناوخۆ پشت لەم ئەرکە بکات . بە حوکمی ئەوەی بەھرەمەند بوونی گەلی ئێمە لەم مافە پەیوەیستە بە دەرفەتە مێژوویی یەکانەوە ، لە کاتێکدا بیناکردنەوەی سیستم و قۆناغی دووەمی دەوڵەت و چاکسازی پرۆسەیەو لەبەردەم دەستی خۆماندا دەبێت . واتە مەسەلەکە بەو جۆرە نی یە کە ئەگەر سەربەخۆییمان نەکرد بە یەکێ لە ئامانجە پێشینەکانی ئەم قۆناغەی مێژووی سیاسیمان ، پرسی چارەسەرکردنی کێشەی دەسەڵات و بە دامەزراوەیی کردنی و چاکسازی وەرچەرخانی گەورە بە خۆوە دەبینێ گەلان و واقیعی سیاسی ئێستامان پشتڕاستی ئەم بۆچوون و خوێندنەوە ناکەنەوە .
Top