ئه‌و دوو پرسیاره‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵامه‌

ئه‌و دوو پرسیاره‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵامه‌
به‌ناو گۆڕانخواز و هه‌ڵسووڕاوانی راسته‌قینه‌ی نه‌وشیروان میسته‌فا و بانگخوازانی عه‌لی باپیری وه‌ستای خه‌ونان و كادیرانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی، به‌ پلان و به‌رنامه‌ی پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ كار له‌سه‌ر ناشیرین كردنی ئه‌و نیوه‌ حكومه‌ته‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ری ره‌نجی خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كورد، ئه‌وانه‌ چاوی راستی بینینیان به‌ستراوه‌ و گوێی هه‌ق بیستنیشیان ئاخنراوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستن و كوشتوبڕی سه‌ر كورد له‌ بیر بكه‌ن‌ و به‌ڕێكه‌وتیش باس له‌ دوژمنكاری و زوڵم و سته‌می داگیركاران و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م كورد نه‌كه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ راگه‌یاندنه‌كان و گه‌شته‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ڵسووڕاوانی نه‌وشیروان مسته‌فا و بانگخوازانی عه‌لی باپیر و كادیریرانی باڵی ده‌سڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی، به‌ یه‌ك زمان ده‌دوێن و به‌ راست و چه‌پدا به‌سه‌ر ئه‌و ئازادیه‌دا ده‌ڕشێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌ناو زه‌ریای هه‌ڵچووی ناوچه‌كه‌دا وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئارام ده‌یبینن و دوژمنانیش تا سه‌ر ئێسقان پێی ته‌نگاون و هه‌وڵی له‌باربردنی ده‌ده‌ن، هه‌ڵوێستی دژه‌ كوردانه‌ی هه‌ڵسووڕاو و بانگخواز و كادیرانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ و پێویسته‌ بپرسین: ئایا مه‌ترسییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ خۆیان به‌شێكن لێی بۆ سه‌ر كورد زیاترن له‌ مه‌ترسییه‌كانی داگیركارانی كوردستان؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بۆ خوێنه‌ر جێدێڵم.
ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ ده‌یكه‌ن رێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوژمنان و داگیركارانی كوردستان له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ حه‌سره‌تی بۆ ده‌خوازن، دوژمنان ده‌یانه‌وێ كورد ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خواستی سه‌ربه‌خۆیی ببێ، ئه‌و سێ لایه‌نه‌ش به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌نگا و ده‌نێن و كار له‌سه‌ر دوودڵ كردنی تاكی كورد ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وای ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ كورد نه‌هامه‌تی هێنه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدای عرووبه‌ نه‌هامه‌تیه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش دوژمنان و داگیركارانی كوردستان ده‌خوازن ئه‌و رایه‌ لای وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ درووست ببێته‌وه‌ كه‌ كورد شایانی سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ و خۆی پێ به‌ڕێوه‌ ناچێ، یوسف محه‌مه‌د به‌ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌شت ده‌كا و به‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێ: كوردستان دۆزه‌خه‌ و پێشمه‌رگه‌ میلیشیایه‌، سۆران عومه‌ر به‌ناوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ: له‌ كوردستان شتێك نییه‌ ناوی مافی مرۆڤ بێت، له‌ كاتێكدا خۆی مافی مرۆڤی تێكه‌ڵ به‌ مافی ترۆریستان كردووه‌ و به‌و ناوه‌ دیه‌وێ مافی تیرۆریستخوازی خۆی تێكه‌ڵ به‌ مافی مرۆڤ بكات و په‌نایه‌ك بۆ پاراستن و ئارامی تیرۆریستان درووست بكات، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی نه‌وشیروان مسته‌فا و بانگخوازانی عه‌لی باپیر و كادیرانی باڵی ده‌ستڕۆشتووی ناو یه‌كێتی پرسیارێكی تره‌ و وه‌ڵامی ئه‌ویش بۆ خوێنه‌ر جێدێڵم.
Top