ڕەخنەی بونیاتنەر

ڕەخنەی بونیاتنەر
ڕەخنەی بونیاتنەر هوکارێکی سەرەکیە بو بەرەو پێشڤەچون چونکە ڕەخنەی بونیاتنەر دەتوانێ وا لە و کەسە یان حزبە سیاسیە یان دەستەڵاتە و هتد بکات کەبە خوێاندا بچنەوە و هەوڵ بدەن هەمو ئەو بوشاییانەی کە هاتونەتە ئاراوە چارەسەریان بکەن .

ێێمە لێرەدا مەبەستمان حزبە سیاسیەکانی کوردستانە زیاتر ،چەند ساڵێک لەمەو بەر دوو وتارم بڵاو کردنە وە لە ڕوژنامەکان دا وبابەتەکانم لە سەر ئەوە بوون یێکەمیان بریتی بوو لە وەی کە پێویستە حزبە سیاسیەکان لەناو خویان دا دیموکراسی بن وە دووەمیان لەسەر گەڕان بە دوای چونایەتی نەک چەندایەتی کە هەردو بابەتەکە تە عبیر لە جێبەجێ کردنی بنەما دیموکراسیەکان دەکەن لە باشوری کوردستان وبو زیاتر توکمە کردنی ئەزمونی باشوری کوردستان چونکە کاتێک حزبی سیاسی بە دوای چونایەتی دا بگەڕێت و کادیرە پێشکەوتووەکانی خوی بە کولتوری دیموکراسی پەروردە بکات بە شێوەیێک کە تەواو بڕوای بە کولتوری دیموکراسی هەبێت هەمان ئەو کادیرەیە کە پوستی سیاسی و کارگێڕی پێ دەدرێت جا چ لە ناو حزبەکەدا بێت یان حکومەت ئەو کادیرە دەتوانێت بە عەقڵێکی دیموکراسی ڕەفتار بکات و ڕەفتارەکانیشی ڕەنگدانەوەی پوزەتیڤ واتە ئەرێنی لێی بکەوێتەوە و ببێتە کارەکتەرێک بو خزمەت کردنی بەرژەوەندی گشتی نەک حزبی و تاکەکەسی کە ئەمەش لە دواجاردا دەبێتە مایەی بە هێز بوونی ێینتیمای نیشتیمانی وهاوڵاتیان بە بێ چیاوازی هەست بە بونی خویان بکەن لە وڵات .

شایانی باسە ڕەنگدانەوەی ڕەفتاری بەرپرسەکان لە حزبو لە حکومەت تادەگاتە ئاستی فەرمانبەرێکی سادەی حکومەت یان ئەندامێکی حزبی ئاسایی بەشێوەیێکی ئەرێنی دەبێتە هوی بە هێزبوونی پێگەی جەماوەری ئەو حزبە سیاسیانە و بە تایبەت بو حزبێکی سیاسی کە حزبی دەستەڵاتدارە لە حکومەت دا وە بە پێچەوانەش ڕاستە .

بویە گەڕان بە دوای جونایەتی دا نەک چەندایەتی بو دانانی کەسانی شیاو لە شوێنی گونجاو دا زووور گرنگە و ئەمە ڕێک تەواوکەری ئەوەیە کە پێویستە حزبەکان لە نێو خویاندا دیموکراسی بن .

هوکاری لاواز بوونی پێگەی جەماوەی هندێ لە حزبە سیاسیەکان کە دەیان ساڵە خەبات و تێکوشان دەکەن کەچی قوناغ بو قوناغ پێگەی جەماوەریان بەرەو لاواز بوون دەڕوات ،پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم حزبانە لە خویان پرسیوە کە هوکار چیە و بوچی ؟ گریمان پرسیاریشیان کردبێت ئایا توانیویانە پلانێکی بە هێز دابنێنن و پەنجە لەسەر هەمو ئەو کەمو کوڕیانە دابنێن تا کو لە پڕوسەیێکی دینامیکی بەردەوام دا هێدی هێدی چارەسەر بکرێن ؟لە وەڵامدا ئەگەر چی هەنگاوی باشیش هاوێژرا بێت کە جێگای دەسخوشین وەک هەوڵ بەڵام پێم وانیە ئەم هەنگاوانە وەکو پێویست بتوانن سەرکەوتن بە دی بێنن چونکە کاتێک کە ئەقڵی دیموکراسی زاڵ نەبێت بەسەر ئەقڵی ێینتیهازی و خوپەرەستی دا هە ر هەنگاو نانێکی ئەرێنیش ناتوانێت پڕوسەی چارەسەری دوخەکە جا چ کارگێڕی یان سیاسی ئابوری بێت وهتد بەرە و پێشەوە هەنگاو بنێت و ڕوبەڕوی کوسپ و تەگەرە ی گەورە دەبێتەوە ،
بویە حزبی سیاسی هەم دەبێ لە نێو خودا دیموکراسی بە هێز بکات وەک کولتور وهەروەها پێویستە بە دوای چونایەتی دا بگەڕێت نەک چەندایەتی واتە النوعیە لیس الکمیە ئەو کات بەشێوەیێکی باش لەسەر ئاستی ‌ کومەڵایەتی ڕەنگ دەداتەوە لە کومەڵگا و هەم ێینتیمای نیشتیمایش بە هێز دەبێت لای هاوڵاتیان وهەم پێگەی جەماوەری حزبی سیاسی وە بەتایبەت حزبی دەستەڵاتدار بە رەەو بە هێز بون دەچێت و بەرژەوەندی گشتی زاڵ دەبێت بەسەر بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی و ڕوژ لە دوای ڕوژ پەیوەندی نێوان خەڵک و دەستەڵات پتەوتر دەبێت ئە مەش وادەکات پڕوسەی سیاسی وڵات بە گشتی بکەوێتە سەر ئاراستەی ئاسایی خوی و ڕوڵی هەمو ئەوانە کاڵ دەبێتە وە کە بە شێوەیکی ڕاستەوخو یان ناڕاستەوخو چەندین ساڵە لە پەنای ئەو حزبە سیاسیانەدا هەم خیانەت لە گەل و نیشتیمان دەکە ن و هەم لە حزبەکانیان و هوکاری سەرەکین لاواز کردنی پێگەی جەماوەری حزبەسیاسیەکانن وبە هیوای ئەوڕوژەی کە بە باش بگوترێت باش و بە خڕابیش خڕاب و بەم فەرمودەی سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر کوتایی بە م کورتە وتارەم دێنم کە دەفەرمێت من دڵنیام ڕوژێک دادێت نەتەوەکەم ڕزگار دەبێت بەڵام ترسی من بو ئەو کاتە ئەوەیە کە دلسوزەکان پەراوێز بخرێن و خو پەرستەکان وخەڵکی نادڵسوز جێگای ئەوان بگرنەوە .
بویە بە هەند وەرگرتنی چونایەتی فاکتەری سەرەکی دەبێت لە پێناو پێشکەوتنی پڕوسەی سیاسی وڵاتەکەمان لە سەر هەمو ئاستەکاندا و لە گشت ڕویێکەوە.

سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
Top