كاتی ئێستامان بۆ یەكهەڵوێستی و بەدیهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستانە

كاتی ئێستامان بۆ یەكهەڵوێستی و بەدیهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستانە
پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك قوتابخانەییی كوردایەتی كۆڵنەدان ، برێتی بوو لە كۆكردنەوەی گشت هێز ولایەنەكوردیی وشۆرشگێرەكان لە ژێر یەك چەتر بوو ، ئەوەیش كوردایەتی رٍاستەقینە بە مەبەستی بە دیهێنانی مافەرٍەوكانی كورد بە گشت نەك تەنیا بۆ بەشێكی كوردستان ، بۆ ئەم مەبەستەش شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول لە خانەقین تا زاخۆ و بەبەشداری گشت چین و توێژەكان دەستی پێكرد و توانی مڵ بە رژێمی ئەو كاتەی عێراق شۆر بكات و ئۆتۆنۆمی بۆ كورد تێدا دەستبەر بكات .
دواتر دوای پیلانگێری وڵاتانی زڵهێز و ناوچەكە ، جارێكی لە لە 1976 شۆرٍشی پێشكەوتخوازی گوڵان دەستیپێكرد و بەرهەمەكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواتر توانی فیدراڵی لە نێویدا جێگر بكات و لەو كاتەوە تا بە ئەمرٍۆ سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكان بە تایبەت دوای روخانی رژێمی بەعس و ئێستاكەش بە هۆی گۆرنكارییەكانی ناوچەكە هەوڵەكانی چرٍ كردۆتەوە لە ئاستی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی تا سەربەخۆیی كوردستان مسۆگەر بكات ، صۆنكە باوەری وایە كە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان و دروستبوونی دەوڵەی كوردی ، هەڵگری پەیامی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتییە و ئاڵاهەڵگرەشی بارزانییە ..
پێویستە هەمووان بە هۆشیارییەوە هاوكێشەی ئێستا بخوێنینەوە و مامەڵە بكەین و و بەرپرسیارانە هاوكار و هاوبەش بین لە بونیادنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان و لادانی گرفت و ئاستەنگەكان. دەبێت هەمووان ئەو راستییەمان لەبەر چاو بێت و ئامانجمان ئەوە بێت ئەم پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستانە دوانەكەوێت، لەبەر ئەوەی مەرج نییە بۆ چەند ساڵی دیكەش تێڕوانین و دۆخی سیاسیی ناوچەكە و تێڕوانینی دەوڵەتانی دیكە هەر بەم شێوازەی ئێستا بەرانبەر كوردستان بمێنێتەوە، بۆیە پرۆسەی رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان هەنگاوی یەكەمە و فاكتەری سەرەكییە لەم پرۆسەیەدا. هەروەها لە چوارچێوەیەكی فراوانتردا بەشێكی دیكەی هەنگاوەكان دەبێت بەو ئاڕاستەیەی بن كە كەشوهەوایەكی لەبار بۆ هەوڵەكانی سەرۆك مه‌سعوود بارزانی درووست بكرێت، بۆ ئەمەش گرینگە تێكڕای حزبە سیاسییەكانی كوردستان بە گشتی و حزب و لایەنەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان، هاوكار بن و پشتگیری بكەن لەوەی كە بارودۆخی باشووری كوردستان لەبارە بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت، بۆیە گرینگە بە گیانی بەرپرسیارەتیی كورد و كوردستانییانە لەسەر ئەم پرسە هەڵوێستی خۆیان دیاری بكەن و هاوكار و پشتیوانی ئەو دەرفەتە بن كە بۆ باشوور هاتووه‌تە ئاراوە، بۆیە حزب و لایەنەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش لە زۆر رووەوە دەتوانن هاوكاری ئەم پرۆسەیە بن و پرۆسەكە بە هی خۆیان بزانن.
لەئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی سەركردایەتی سیاسیی كورد بەرەوپێشچوونی زۆر و سەركەوتووانە بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتی دوای سەركەوتن و نەبەردییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پێشوازیكردنی نزیكەی 2 لێقەوماوان و سەلماندنی كە هەرێمی كوردستان تەنیا پێگە و ناوچەی سەقامگیرە لەم ناوچەیەدا كە هەموو نەتەوەو ئایین و ئایینزاكان دەتوانن بەئارامی تێیدا بژین. لەهەمان كاتدا بەشێكی زۆری هێزە نێودەوڵەتییەكانی دژی داعش لە سەرخاكی هەرێم و كوردستاندا بەكردەیی بوونیان هەیە، بێگومان سیاسەتی حەكیمانە و رۆڵی چاڵاك ودیپلۆماسی كارایی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكاری دیپلۆماسی و سیاسی و سەربازی دیارو لەبەرچاوە كە تاچەند سەركەوتوو بووە لەپتەوكردنی پێوەندییەكانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی وڵاتانی پێشكەوتوو و ناوەندەكانی بڕیار، لەناوخۆی عێراقیشدا بەهەمان شێوە سەردانە گرنگەكەی ئەم دواییەی جەنابیان و شاندی باڵای بۆ بەغدا جوانترین نموونەیە، گەرچی لەناوخۆی عێراقدا گروپێكی شوڤێنی و بەرتەسك بەبیری تائیفی بوونیان هەیەو رێگرن لەپێكەوەژیانی پڕ لەتەبایی و شەراكەتی راستەقینەو هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان.بۆیە ئێستا گشت وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پێشمەرگە وسەرۆك بارزانی بە ناسنامە و سیمایەكی ئاشتیخوازی كوردو كوردستانە .
سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ی كورد له‌وە سەرچاوە دەگرێت كە لە پێناو پاراستنی خاك ، گیانمان فیدا كرد ئەوەش یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. له‌شه‌ڕی داعش كورد رۆڵێكی به‌رچاو و دیاری هه‌یه‌ كه‌ هه‌مووو جیهان شایه‌دی ئه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ پاڵپشتێك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد، ئێمه‌ له‌م باردۆخه‌ سه‌خته‌دا كه‌ ئێستا دووچارمان بووه‌ پێویسته‌ خۆڕاگر بین و زیاتر گرنگی به‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانمان دانه‌بڕێن له‌ خوێندن و به‌رده‌وام بن، قوتابیان ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ك و لێهاتوو بن كه‌ له‌ پاڵ پێشمه‌رگه‌دا ئه‌وانیش به‌ قه‌ڵه‌م وه‌ڵامی دوژمنان بده‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها رۆناكبیر و رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران و مامۆستایانی ئایینی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا و به‌شێوازی تایبه‌تی خۆیان ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان. هه‌موو هیوای كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌ و رزگاربوونه‌ له‌ ژێر ده‌سته‌یی كه‌ به‌ درێژایی مێژوو گه‌لی كورد دووچاری نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی بووه‌ته‌وه‌. به‌هیوای داهاتوویه‌كی روون و پڕشنگدار بۆ هه‌موو تاكێكی كورد له‌سه‌رانسه‌ری جیهان. بە دڵنییاییەوە گیانفیدایی مان ، خۆراگرییمان لە هەمبەر قەیرانە دروستكراوەكان وەڵامێكی توندە بۆ ناحەزانی كورد و كوردستان و دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ...
Top