ئەوەی بەخەونی سیادە و عێراقی یەكپارچە دەژیت لەبنەرەتدا كێشەی بوونی خۆی هەیە...

ئەوەی بەخەونی سیادە و عێراقی یەكپارچە دەژیت لەبنەرەتدا كێشەی بوونی خۆی هەیە...
شتێك بەناوی سیادەی عێراق و یەكپارچەی خاكی عێراق لەپاش ( بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان و هاتنی داعش بۆ عێراق) دا نەما، نە لە كۆتای داعش سیادە بۆ عێراق دەگەرێتەوە، نە بە گەرانەوەی مووچە یەكپارچەی عێراق دەگەرێتەوە، چونكە ئەم دوو رووداوە رووداوی ئاسای نین تا لەژێر ناوی چەند پەرلەمانتارێكی بەرچاو تاریكی گۆڕان و یەكێتی دا ئەو متمانەیە دروست ببێتەوە، یان گەرانەوەی یەكپارچی عێراق بەسەردانی بارزانی ببەسترێتەوە، چونكە لەبنەرەتدا هێلی سوور لەعێراق شكاوە، كورد راستە باجی قورسی داوە، بەڵام كۆتای بە متمانەی نێوان بەغداو هەولێر هاتووە و هەرگیز لەژێر ناوی هیچ سیستەمێكی تر یەكپارچەی خاكی عێراق دروست نابێتەوە، بۆیە ئەوەشی كە خەون بە یەكپارچەی خاكی عێراق دەبینێت لەبنەرەتدا، كێشەی بوونی خۆی هەیە، لەداهاتووی پارچە بوونی عێراقدا، چونكە هیچ ستراتیژێك و بەرنامەیەكی نیە، گۆڕان و یەكێتی وەك دوو هێزی سەرەكی دەڤەری سلێمانی بەنموونە تاوەكو ئێستا گیرۆدەی بوونی خۆیانن كە ئایا پاش دابەشی عێراق بەرەو كوێ دەچن!!
Top