كه‌رتبوون ــ رێككه‌وتن ــ دووباره گله‌یی
October 12, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنج راكێشه و ده‌توانم بڵێم: خه‌ڵكیان پێ نه‌زان و دواكه‌وتووه، له كه‌رتبووندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌رتبوونه‌كه‌یان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه، له رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌شدا هه‌مان بانگه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك رێككه‌وتنی لێ ده‌خواستین و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك رێككه‌وتووینه‌وه، لێره‌دا ده‌پرسین: كه‌رتبوونتان جگه له نا ئارامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ چ سوودێكی به خه‌ڵك گه‌یاند؟ ئه‌ی رێككه‌وتنه‌وه‌تان جگه له سه‌رقاڵ كردن و خۆڵ كردنه چاوی خڵك و گه‌رم كردنی بازاڕی سیاسی خۆتان چ سوودێكی بۆ خه‌ڵك هه‌بوو؟ جا كه به كه‌رتبوون و رێككه‌وتنه‌وه‌تان سوودتان به خه‌ڵك نه‌گه‌یاند، ئه‌ی به‌و گله‌ییانه‌ی ئێستا له یه‌كتری ده‌كه‌ن چ سوودێك به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن؟!