بەرپرسیاریەتی سەرۆك بارزانی، قورس چارنووسسازە بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە
October 12, 2016
وتار و بیروڕا
سەربەخۆیی كوردستان تەنیا هیمەتە كوردانەیە ،ئەگینا گەلی كوردستان هیچی لە نەتەوەكانی تر رۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەكە وجیهان كەمتر لە بریاردان لە سەر مافی چارەی خۆیی كە ئەویش دەولەتی سەربەخۆیی كوردستانە .رووداوەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانکاری خێرادان، بەهۆی کێشەکانی سوریا‌و سەرهەڵدانی ململانێی‌و پاکتاوی ئایینی‌و مەزهەبی‌و نەتەوەیی لەم ناوچەیەدا، وڵاتان گەیشتوونەتە باوەڕێک کە پێویستە ئەو جوگرافیایەی ئێستا بەهۆی کێشەکانەوە بەشێوەیەکی دیفاکتۆ دابەش بووە، ببێتە بناغەیەک بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە بە شێوەیەک کە خواستی نەتەوەو مەزهەب‌و ئایینەکان مسۆگەر بکات.ئایار ٢٠١٦ سەد ساڵ تەواو دەبێت بەسەر رێککەوتننامە شوومەکەی سایکس-بیکۆ کە کوردستانیان دابەش کرد‌و دواجار تورکیا‌و عیراق‌و سوریا هەریەکەیان پارچەیەکی کورستانیان بە خاکی خۆیانەوە لکاند، ئەم لکاندنە بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی سەد ساڵی رابردوو کورد وەک نەتەوەیەکی ژیر دەست‌و داگیرکراو لەناو خاکی خۆیدا بژیت.
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه زیندووه‌كان حه‌تمییه‌تی مێژووییه، وه‌ك هیگل، فه‌یله‌سوفی سیاسیی ئه‌ڵمانی گوته‌نی "سه‌ربه‌ستیی نه‌ته‌وه‌كان رێڕه‌وی خودایه له مێژوودا". گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو و ره‌سه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت له جیهان، كه ده‌یان ساڵه له شۆڕش و خه‌باتدایه له‌پێناو به‌دیهێنانی كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، له‌م حه‌تمییه‌ته به‌ده‌ر نییه. وه‌ك ئێستا باسوخواسی ده‌وڵه‌تی كوردی بووه‌ته باسی هه‌ره گرنگی ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی بڕیار له وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ك ده‌بینین هه‌ردوو ركابه‌ری كۆماری و دیموكراته‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كێبڕكێ له‌سه‌ر پشتیوانیی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌كه‌ن.
ئێستاش دوای ئەوەی کە جوگرافیای کورستان جارێکی تر لە باشوری کورستان‌و لەسەر دەستی پێشمەرگە دلێرەکان ئازاد کراوەو دەرفەتێک بۆ سەربەخۆبوونی کورستان هاتۆتە پێش، نیشان پرێس بە پێویستی زانی بۆچوونی خوێنەرانی خۆی لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان دوای تەواوبوونی ماوەی رێککەوتننامەی سایکس-بیکۆ بزانێ. سەرزەمینی پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان‌و گەیشتن بە سەروەری گەلەکەمان. ئێستا ئیتر تەنیا خۆمان بریاری لە سەر چارەنووس و ئایندەی خۆمان دەدەین و كەس ناتوانێـ لە جیاتی ئێمە بدات . بۆیە نابێت كات بە فیرۆ بدەین و پێوستە بریار لەسەر دروستكردنی دەوڵەتی سەرەبەخۆیی كوردستان بدەین .
ئەركی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی، ستراتیژییە و نەتەوەییە و هەمیشە قورسترین ئەركی له سه ر شان بووە، ئەركی پارتی و بارزانی ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا، هەمیشە بە ئەركی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواكانی كورد بكات لەهەر بەشێكی كوردستان بێت بەبێ جیاوازی، كەواتە ستراتییژیەتی بارزانی و و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر فراوانترە لەوەی تەنها لە بەشی باشووری كوردستاندا قەتیس بكرێت، ئەمەش شانازییە بۆ پارتی و بارزانی كە هەموو تەمەنی خۆیان تەرخانكردووە بۆ پاراستنی كەرامەت و ناسنامە سیاسی و نەتەوەكەی كەواتە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش بە دڵنیاییەوە لەسەر ئاستێكی فراواندا دەبێت و قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە هەر دوو قۆناغەكەدا بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەن كە ئەم راستییە دەردەخەن. پێوستە گشت هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییە دڵسۆز و نیشتیمانپەرەوەرەكان بە دڵسۆزیی و هەستیارییەوە بروانە دۆخەكە و پیشتیوانی سەرۆك بارزانی بن بۆ گەیاندنی كورد بە كەنارٍی ئارٍامی ... بۆ ئەوەی لە سەر هەر تاكێكی كورد پێوستە ، ئەوەیە پشتیوانی سەرۆك بارزانی بن بۆ جێبەجێی كردنی پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان ..