بۆچی ڕقتان لە بارزانییەکانە؟(سایکۆلۆژیای گرێ دەروونییەکان)

بۆچی ڕقتان لە بارزانییەکانە؟(سایکۆلۆژیای گرێ دەروونییەکان)
فەزلەدین ئیبراھیم گۆلی پێشمەرگەی شۆڕەشی گۆڵان دەگێڕیتەوە کاتێک لە ساڵانی ھەشتاکان و ھێشتان لە تەمەنی ھەرزەکاری دا بوو، ڕۆژێک لە ڕۆژان لە شارۆچکەی بارزان ئاڤای شنۆی کوردستانی ڕۆژھەڵات، کە ئەو کات شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەکی زۆری خەلکی ئێمە بوو، لەگەڵ دۆست و ھاوڕێیەکی خۆی کە بارزانی دەبێ و ئەویش تازە پێگەیشتوویەکی ھەرزەکاری تەمەنی خۆی دەبێ دەبێتە دەمەتەقەیان و دواتر شەڕدەکەن و ئەویش تێر و پرَ لە کۆڕە بارزانیەکە دەداتن. دوای چەند ڕۆژێک کۆڕە بارزانیەکە دەگەڕێتەوە لای و لەگەڵ ئەوەی کە داوای لێبۆردنی لێدەکات بۆی دەگێڕیتەوە کە باوکی پاش ئەوەی زانیویەتی من و تو وامان بەسەر ھاتووە ئەویش تێر و پرَ لە من دەداتن لە بڕی ئەوەی کە من وام کردووە. ئەو ھەرچەندە ویستوویەتی باوکی تێبگەینێ کە ئەوە فەزلەدین بووە کە تێڕ و پڕ منی کۆتاوە و لێیداوم، بەڵام بە مێشکی دا ناچێ. باوکم پێی گۆتم:" ھەی سەرسەری! تو چۆن لە کۆڕەکەی ئیبراھیم گۆلیت داوە کەچی ئیبراھیم گۆلی و ھزارانی تری وەک ئەو لەبەر خاتری ئێمەمانان ئەوھایان بەسەر ھاتووە و لێرە و لەوێ ئاوارە بوونەتەوە و دەربەدەر کراون، و بە دوامان دا وێل و سەرگەردان کەوتوون و لە پشتی ئێمەن". و دواتر نەچاری کردووە بێتە لای ئەو و داوای لێبۆردنی لێبکاتن. فەزلەدین دەگێڕیتەوە دوای ئەو ڕووداوە من لە فەلسەفەی بارزانیبوون و بارزانیەکان گەیشتم و بەڵێنم دا تا لە ژیان مابم لەسەر ڕێبازی ئەوان بمێنم. دواتر ناوبراو لە ساڵانی نەوە بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاند و بە برینداری لە مردن ڕزگاری دەبێ و ھەتاھەتایە پەککەوەتە دەبێ بەڵام ھەمیشە شانازی بە مانەوەی خۆی لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانیبوون دەکاتن. بەڵێ ئەوانەن بارزانییەکان و فەلسەفەی بوون و ژیانیان و ڕازی سەرکەوتنیان، کەچی ھەن لەم کوردستانە ڕقی دنیایان لەوان دەبێتەوە. بۆچی؟ تەنھا خۆیان دەزانن. ھەیە لەم کوردستانە ئاواتەخۆازی ئەوەن کە چەکی باشی ھەبێ تا بەھۆیانەوە بارزانیەکان لەسەر زەوی نەھێڵێ! چۆن دڵتان دێ خۆزگەی وەھا بخۆازن. ڕاستە بارزانیەکان ھەموویان فریشتە نین، بەڵام خۆ مرۆڤن و دوژمن نین. دیارە ئەو کەسانەی کە ئاواتەخوازی چەکی قورسن بۆ مەبەستی لەناوبردنی پیر و شیرەکانی بارزانیەکان ھیچ جیاوازییان لەگەڵ سەدامی گۆڕبە گۆڕ و ئەبووبەکر بەغدادی و ... عەلی کیمیاوی دا نیە. چونکە ئەگەر ئەویش چەکی کێمیاوی دەست بکەوتایە وەک عەلی کێمیاویی دەکرد و ئەمڕۆ لەبڕی ناوی عەلی کێمیاوی ناوێکی تری ھاوشێوەی فلان کێمیاوی یان ھەر ناوێکی تری ھاوشێوەی ئەوان لە لاپەڕەکانی وێژە و ئەدەبیاتی سیاسی و مێژوویی کوردستانیان دەبینرا و دەخوێندرایەوە. بەڵام وادەرنەچوو. لە ناوچەی بادینان وتەیەک ھەیە دەڵێ:" خۆدێ ماری دبینیتن لەوما دەست و پێیا لێ دکەتە د زکی دا"! ئەو کەسانە چەکی کێمیاویان بەر نەکەوت، بەڵام ھەمیشە و بە تایبەت لەکاتی دوای ئەوە و سەردەمی جەنگی ناڵەباری ناوخۆیی و ئۆپۆزیسیۆنبوون دا دەستتیان لە چەکی ناکێمیاوی ھەڵنەگرت و خەریک بوو ئەو چەکە کوردستان و ھەموو کوردستانیان و بەتایبەت پەرڵەمانە پیرۆزەکەی، کە بەرھەمی ڕەنج و ماندووبوون و ئارەقەی نێو چاوانی ھزاران شەھید و پێشمەرگەی کۆڵنەدەر و خەڵکی کوردستان بوو، دەردی حەلەبچەی شەھیدی بەسەر بێ. کە دیتیان چەکی ناکێمیاوی کاریگەری نیە دەستیان کرد بە بەکارھێنانی چەکی نائەتۆمی گەوجاندن و گێڵکردنی خەڵک و ھاندانیان بۆ بایکوت و ئاژاوەگێڕی و چەواشەکردنی سیمای کوردستانیان و زۆر شتەکان و ئاوەژووکردنی ڕاستیەکان، و کەمکردنەوەی نرخ و بەھای لایەن و قۆربانیدان و دەستکەوتەکانی خەڵکانێکی ماندوو و شەکەت، و ئەویش لە ساتە وەختێک کە پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی شێڕەکۆڕانێکی ناوچەی بارزان و ناوچەکانی تری ئەم کوردستانە پیرۆز و ڕەنگینە لە سەنگەری جەنگ و جیھاد دان و خەریکی خۆڕاگرین و شکستیان بە ئەفسانەیەک ھێناوە کە خەریک بوو جیھان بە تێگڕا لە ترسیان بتۆقێن و دەست لە ژیان و جیھان بەردەن. ئەو ناحەزانە بە فیتی وڵاتانی ھاوفەلسەفەی خۆیان ھەوڵ دەدەن کە سوود لە بنەماکانی سیاسەتی ماکیاڤێلیانەی خۆیان وەربگرن و لەسەر بنەمای " مێش بکەن بە گامێش" زیاترین سوود لە چەکە نائەتۆمیەکەی خۆیان وەربگرن و باری خراپی گۆزەران و ژیانی ناڵەباری خەڵک کە دیفاکتۆ ( ئەمری واقعێکی) نەخوازراوی جیھانییە و پەیوەست و گرێدراو نیە بە ھیچ کەس و لایەن و پارتێکی سیاسی یان جیھانی بکەن بە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی و بەھۆیەوە و جارێکی تر و بۆ سەدان ساڵی تر ئاواتەکانمان وەژێر گڵ بنێنەوە و وەھا پشتمان بچەمێنن کە ھەتاھەتایە نەتوانین خۆمان ڕاست بکەینەوە و وەسەر خۆمان بێین. بەڵام میللەتانی کوردستان و کوردستانیان و کوردەکان وریاترن لەوەی کە لە پێناو چەند ڕۆژێکی خۆشگۆزەرانی ئاواتێکی گەورەی وەک بەدەوڵەتبوونی خۆیان، کە ئامانجێکی ھزاران ساڵەیانە بە دەستی چەند کەس و وڵاتێکی ناحەز و نەیار بسپێرن. ئەوان لە سایکۆلۆژیای پڕ لە کێشە و گرێ دەروونیەکانی ئەو کەس و لایەن و وڵاتانە و ڕق و کینەیان بەرامبەر خۆیان و کوردستانیان گەیشتوون. ئەوان سەرباری ناڕەزایەتی لە ژیانیان، کە لە ڕاستیدا، مافێکی ڕەوای خۆیانە، ھەر گڵەیی و گازندە و ڕەفتارێکی ئاسایی وەک خۆپیشاندان یان شتی لەو بابەتە و بۆ دەربڕینی ھەستەکانیان دەکەن، مانای کۆتایی ھاتنە بە کورد و کوردستان. بەڵام بێگۆمان ئەوان ڕەفتارێک ناکەن کە بەھۆیەوە کارەساتی دڵتەزێنی تر ڕوو بداتن و جەرگی کەسانێکی تر بسووتێ و زیان بە ئامانجە نیشتمانی و کوردستانیان بکەوێ و دواتر ئەوان پەنجەی پەشیمانی خۆیان بگەزن. ئەم میللەتە ڕۆژانی زۆر سەخت و دژوارتری تێپەڕاندووە و سەرفیرازتر لە ھەمیشە لێی دەرچووە و ئەمڕۆ بە فیتی چەند کەس و لایەن و دەوڵەتی ناحەز ناگەوجێنرێن. ئەوان دەزانن دوای ھەر شەوێکی تاریک و ڕەش ڕۆژێکی ڕووناک و گەش پەیدا دەبێ و کە دەرگایە داخرا سەد دەرگای تر دەکرێنەوە. ئەوان دەزانن کە پشوو درێژی باشترین دەرمانی دەردەکانی ئەمڕۆمانن.
*بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/ زانینگەھا زاخۆ
Top