خوێنی شەهیدان،ی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی و خۆراگریمان زامنی "سەربەخۆیی كوردستانە "
October 11, 2016
وتار و بیروڕا
پێوستە چیتر لەوە زیاتر دەرفەتانە بە فێرۆ نەدەین سوود لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئەودەرفەتەی کە ھاتۆتەپێشەوە وەربگرین لەدووبارە دەستکاریکردنەوەی سنورەکان و داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و دروستکردنی ڕۆڵی سیاسی بۆ خۆی، سنورە نێودەوڵەتییەکان بەئاسانی دەستکاری ناکرێن مەگەر لەکاتی قەیران و تەنگەژە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان نەبێت، کورد لەئێستادا دەتوانێت بە باشترین شێوە سوود لە گرژی و ئاڵۆزییەکان ببینێت و ڕۆڵی ھەبێت لە دروستکردنی بڕیار لە ناوچەکەدا و وەبەرھێنانی سیاسی تێدابکات، بەتایبەت لەدونیای سیاسی تازەدا بکەرە-نادەوڵەتییەکان/نەن- ستەیت ئەکتەرسی وەک ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی ھاوشێوەی بکەرە-دەوڵەتییەکان دەبێت لە دروستکردنی بڕیاردا. لەلایەکی ترەوە ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ داعش، تۆرێکی فراوانی دبلۆماسی بۆخۆی دروستکردووە و سەرنجی زۆربەی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکانی بۆخۆی ڕاکێشاوە و چۆتە سەرنەخشەی دبلۆماسی جیھانی، ئەمانە خاڵی دەرەکی بەھێز و کاریگەرن لە دروستبوونی دەوڵەت و دەکرێت دەستەبژێری سیاسی کورد وەبەرھێنانی سیاسی، دبلۆماسی و سەربازی گەورەی تێدابکات و مێژووییەکی تازەی پێ دروستبکات.بۆیە گشت هەموو ئەو گۆرانكارییانە و سڕینەوەی سایكس پێكۆو گرژی و ئاڵوزییەكانی ناوچەكە دەرفەتی گونجاون بۆ سەربەخۆیی كوردستان.
پێویستە ڕۆڵە دڵسۆزەكانی گەلەكەمان هیچ نەبێ لەمرۆ بەدواوە بەباش بڵێت باش وبە خراپیش بلێت خراپ و رێگای راستەقینەی خۆی بگرێتەبەر كە ئەویش هەنگاوهاویشتنی جیدیە بەرەو سەربەخۆیی كوردستان. گەلێك دەوڵەتی نەبێت هەرگیز ناتوانێت پێناسەی خۆی بكات لە هیچ ڕوویێكەوە، ئێمە لە نەبوونی دەوڵەت ئەم هەموو زوڵم و ستەمكارییە بەرامبەرمان كراوە، ئەگەر ئێمەش وەكو هەر گەلێكی ناوچەكەمان خاوەن قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆ بە خومان بووینایە هەرگیز دووچاری ئەم هەموو نەهامەتییە و مالوێرانیە نەدەبووینەوە، كە واتە ئەوانەی كە نەخشە و پیلاندەگێرن لە دژی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان خیانەتێكی نیشتمانی زۆر گەورەیە.
لە ماوەی رابردوو بونمان لەگەڵ حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق جگە لە كیمیابارانكردنمان ، ئەنفاڵ و جینۆساید و وێرانكردنی گوندەكانمان ، بە هاووڵاتی پلە دوو لە قەڵەم دانمان و دەیان وسەدان كارەساتی تر هیچ خێرمان لە پێكەوە ژیان نەبینی . ئێستا كە خەریكە نەخشەی ناوچەكە گۆرانكاری بەسەردا دێت وە كەس نایەت بەخەڵكی كوردستان بڵێت فەرموو ئەوە دەوڵەتئەگەر بۆخۆت بریاری خۆت نەدابێت پاشان پێداگرتنی ئەم پرسە لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە ئەوپەری هەست بەبەرپرسیاریەتی مێژووی و نەتەوەییە بەرامبەر بە چارەنووسی خەڵكی كوردستان.سەربەخۆیی مافی راوای هەموو گەل و نەتەوەیەكە هەرێمی كوردستانیش مافی رەوای خۆیەتی كە ئارەزووی سەربەخۆیی بكات و گشت پرسی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی لە بەغدا جیابێتەوە چونكە هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە مووچە و بوجە و پاداشتە داراییەكانی كەمافی رەوای خۆیەتی لێی بڕدراوە واتە هەرێمی كوردستان هیچ پەیوەندییەكی دارایی لەگەڵ بەغدا نییە بۆیە لە ئێستادا گەر هەرێمی كوردستان بەم هەڵوێستە دژ بەرانەی بەغدا رازی بێت ئەوە نیشانەی ئیفلاسبوونی سیاسەتی هەرێمی كوردستان نیشان دەدات بۆیە هەرچی زووە پێویستە حیزب و سەركردەی لایەنە سیاسیەكان زەمینە سازییەكی لەبار برەخسێنن و سەرجەم كێشە ناوخۆییەكانیان چارەسەر بكەن چونكە سەربەخۆیی و گشت پرسی نایەتەدی گەر ئێمە كێشەی ناوخۆی مان هەبێت وە جگە لەوەی گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی مافی رەوای هەموو میللەتێكە وە ململانێیەكی نەتەوەیشە چونكە كورد گەورەترین میللەتە لە جیهان كە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نیە . بۆیە ئێستا پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ، روحی بەرزەفری شەهیدان ،سەرۆك بارزانی و خۆراگری میللەتی كورد ، زامنی " دەولەَتبوونی سەرەخۆیی كوردستانە ".