بۆچی سەربەخۆییمان دەوێت؟

بۆچی سەربەخۆییمان دەوێت؟
چەند سالێكە كە سەرۆكی هەرێم بە هۆی سیاسەتە چەوتەكانی مالكی و دەوڵەتی یاسا بە هەموو سەەرۆك وەزیرەكانییەوە ،ئەو دەرفەتە نەرەخساوە كە سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغا بكات و تاوتۆی ئەوكێشەو گرفتانە بكات كە لەگەڵ بەغا هەیە ، ئەگەر ووردتر بچینەنە ناو بابەتەكە و رووداوە یەك لەدوای یەكەكانی بەغا و هەڵوێستەكانی لە مەركردەوەكانی حكومەت لە بەرانبەر هەرێمی كوردستان لە ، نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم و نەناردنی چەك و تەقەمەنی و یارمەتی پێشمەرگە وەك بەشێك لە سیستەمی حكومەتی عێراقی فیدراڵ بە پێی یاسای عێراقی فیدراڵ و پەیمان شكێنی لە هەمبەر جێبەجێ‌ نەكردنی مادەی 140 و دروستكردنی بەربەست لە بەردەم كارەكانی ئەو لێژنەیەو هێنانی هێز ی دیجلە بۆ ناوچە ناكۆكەكانی دەرەوەی هەرێم بە تایبەتی كەركوك،برینی بودجەو موچەی فەرمانبەران هەموو ئەوانە هۆكار بوون بۆ ئەوەی كە پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و بەغا بەرەو سارد بونەوە بچن ، سەرەرای ئەوەش ،بەردەوام شاندەكانی حكومەت لە هەموو ئاستەك هاتووچۆ هەبووە بەڵام تاكوو ئێستا ئامادە نەبووە كە مل كەچی مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان بیت.
بەڵام ئەوەی كە لە ناوەوە زۆر جاران رەخنەی سڕكردنی پەیوەندییەكان یان لەگەڵ بەغا دەگرت و تانەی ئەوەیان لێدەدان مادام ئێمە لە چوارچێوەی حكومەتی فدراڵ داین دەبیت بچینە ژێر ركێفی حكومەتی مەركەزی ، ئەوەی كە شایەنی هەڵوێسە لە سەر كردنە راستە ئێمە بە فەرمی لە كاتی ئێستا لە چوارچێوەی عێراقی فدرال َداین بەڵام ئایا بە هەموو نرخێك راستە كە هەر لە گەڵ حكومەتی مەركەزی دابین.
دەولەتێك تەنانەت ئامادە نەبوو كە پێكهێنانی حكومەتەكەی بۆ چەند كاتژمێر دوا بخات بۆ ئەوەی كۆبونەوەی لایەنی كوردی لە بەرانبەر پێكهاتنی كابینەی نوێی حكومەت كۆتاییی بهێت،چاوەروانی چی لەو دەسەلاتە دەكرێت.ئەو حكومەتەی كە سەركردەكانی لە تەنیا شوێنی ئازادكراو لە ساڵی 2003 لە دەوری یەك كۆ كردەوە و پرۆگرامی هەڵتەكاندنی حیزبی بەعسو وئازاد كردنی عێراق یان دا كە ئەوەش بە بێی قوربانیدانی پێشمەرگە كۆتاییی نەهات، سەرەرای هەموو ئەوانەش دوای ئازاد كردنی عێراق لە دارێشتنەوەی دەستوور وسیاسەتەكی نوێی بۆ حكومەتی داهاتووی عێراق بەشدار بووین .هەر وها كورد وەكوو رەمزی ئاشتەواییی نیشتمانی هەموو لایەنەكانی دژی بەیەك دەگەیاند و هەموو دەنگە ناسازەكانی رێك دەخەست ، وەكوو ناوەندەك بۆ ئاشتەواییی نیشتمانی و نەهێشتنی شەری تایفی بوو.
لە هەمووی گرینگتریان وەرگرتتنی نێزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە لە سەراسەری عێراق و جێگیر كردنیان لە هەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان سەرای هەموو ئەو كێشە و گرفتانەی كە لە رووی ئابووری بەرۆكی كوردستانی گرتبووە . ئەوەی تریان كە شایەنی ئاماژە پێكردنە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی گەورە ترین هێزی تیرۆریستی بە پێشكەوتوو ترین چەك و تەقەمەنی بە چۆك دابنێت و ببیتە هێمای ئازایەتی و قارەمانییەتی لە تەواوی دوونیا كە بێشك ئەو پرۆسەیەش بە بێی زیان و قوربانیدانی پێشمەرگە تێپەر نەبوو.
ئەگەر هەڵوێستەیەك لە سەر رۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەركە بەنرخەكانی و كاریگەرییەكەی لە ناو حكومەتی عێراقی فیدرال وەربگرین دەبینین تاوەكوو ئێستا نەیتوانییوە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بیت ، بۆیەش باشتر وایە چیتر لەو چوارچێوەیە دا نەمینینەوە و هەنگاوەكان بەرفراوانتر بهاوێژین و لە بری دروستكردن لەمپەر لە بەردەم حكومەتی هەرێم و دروستكردنی كێشە ناوخۆییەكان كە بێ شك ئاوكردن بە ئاشی دوژمنان و زیاتر لە هەموو جارەك خۆشحاڵیان دەكات راستەوخۆ پیلانەكانیان جێبەجێ‌ دەكرێن بۆ ئەوەی كە نەگەینە ئەو ئامانجەی كە كورد هەیەتی ،كە ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە
Top