سەرۆك بارزانی، هەڵگری ئەمانەت وئاواتی لەمێژینەی كورد وكوردستانە
October 9, 2016
وتار و بیروڕا
ماوەی 2 ساڵ زیاتر ە پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی و گشت هێزەكانی ئەمنی شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەك بە خوێن و ماڵ و هەموو بوونیان پارێزگاری لە خاك ونیشتیمان شەرٍەف و كەرٍامەتی تاكی كورد و وڵاتەكەیان ، وەك چۆن لە رابردوو تێكۆشەرو گیانفیدا بوون ، لە ئێستاشدا بە هەمان چەشن و رێچكە رووبەرووی ناحەزان و داگیركەرانی كوردستان بوونەتەوە و دەبنەوە .ئەوەی جێی داخە ئەوەیە كەسانێكی وەك " نەوشیروان مستەفا و عەلی باپیر "، لە نێو ژوورە خۆش و تایبەتەكانیان لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی خەڵكی كوردستان و دۆزە رەواكەی بن ، ئەوا خەرێكی دارٍشتنی پیلان و لە پشتەوە خەنجەر لێدانی میللەتەكەیان بوون ، ئەوان و كردەوەكانیان ئەو رٍاستیەی سەڵماند كە ئەوانە نەك باوەریان بە كوردایەتی و مافەرٍەواكانی نییە بەڵكو لەو داگیركەرانەی كە دەیان ساڵە بەئاشكرا دوژمنكاری دەكەن ، خراپتر و سفڵەتر دەرچوون . چونكە یەكەم ، دەستیان هەبوو لە برٍینی بەشە مووچە و قووتی خەڵكی كوردستان، لە كاتێكدا پێشمەرگە و بارزانی خەرێكی شەرٍ بوون ئەوان كودەتایان بە سەر حكومەت و پەرلەمان كرد و ئەوا بوو بینیمان گروپی تیرۆریستی داعش دەستخۆشی وسوپاسگوزاری كردن . نووری مالیكیان بانگهێشتی سلێمانی كرد تا پیلانی كودەتایەكی تر دابرژێن و كوردستان بخەنە دۆخی نائاسایی و ناسەقامگیر تا كورد نەتوانێت لەو كاتە چارەنووسسازەدا بریار لە سەر ئایندە خۆی بدات . لە ماوەی رابردوو دا بۆ كاری تێكدەرانەیان منداڵ و هەرزەكاریان بۆ تێكدان و ئاژاوەگێرییەكانیان بەكار هێنا ، لە ئێستاشدا لە پەنای مامۆستایان و چینەكانی تر دەیانهەوێت ئەو چین و توێژانە بۆ جێبەجێكردنی مەرامەكانیان بەكار بێنن . بۆیە هەموو ئەو كارە تێكدەرانانە پێمان دەڵێن كە" نەوشیروان مستەفاو عەلی باپیر"، جگە لە تێكدانی سەقامگیر و خراپەكاری هیچ سوودێكێان بۆ گەلی كوردستان نییە .
سەرۆك مسعود بارزانی هەمووكات لەگەڵ پێشمەرگە گیانفیداكان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگری كردندا لە خاك و نییشتمان بووە، سەركەوتن و داستانەكانی شاهیدی بۆ دەدەن لەهەر داستانێك بەژداری كردبێت سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كردووە بۆ گەلی كورد و كوردستان گورزێكی ئاسنینی لەدوژمنداوە، كوردستانی كردۆتە گۆڕستان بۆ دوژمنانی كورد و كوردستان، تەنها ئاماژە بۆ دوو داستانی گەورەی جەنابی سەرۆك دەكەم وەكو داستانی خواكورك و داستانی شنگال، هەرچەندە هەندێك لایەن بە بیستنی خەباتی شورشگێری جەنابی سەرۆك سەركەوتنەكانی لەبواری سەربازی دیپلۆماسی پێیان هەرس ناكرێت و تانە و تەشەری ناكوردانە و نامەسئولانە لێ دەدەن، بەڵام ئەبێ ئەمانە بەرە بەرە خۆیان رابهێنن هەرسیان بكەن، ئەمە راستیەكە و كەس ناتوانێت نكوڵی لێ بكات، چونكە جەنابی سەرۆك تەنها و تەنها ئەركی نەتەوەیی خوی جێبەجێ دەكات، حەق وایە ئەم لایەنانە لە جیاتی تانە و تەشەری موزایدەی بۆش و بەتاڵ پشتگیری لە هەموو هەنگاوە پیرۆزەكانی رەمزی نەتەوەی كورد جەنابی سەروك مسعود بارزانی بكەن هاوكاری بن و بۆ سەر خستنی دوزی ڕەوای گەلەكەمان، هەر ئەمەشە دەمان گەینێتە سەركەوتنی یەكجارەكی نەك جودا و جوداخوازی خۆ دوور خستنەوە و خۆدزینەوە لە ئەركە نەتەوەیەكانمان، بە پشتیوانی خواو بە هیمەتی جەنابی سەروك و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەم گەلە ستەم لێكراوە لە سەركەوتنی یەكجارەكی زور نزیك بۆتەوە. بۆیە پێداگری و داكۆكیكردنی ئەمجارەی سەرۆك مسعود بارزانی هاوشێوەی شۆرشی مەزنی ئەیلوول كە ئۆتۆنۆمی بەدیهێنا لە ئێستاش سەربەخۆیی مسۆگەر دەكات ..