وڵامێكی بەهێز بۆ تاڵان كەرەكانی نەوتی كەركوك
October 8, 2016
وتار و بیروڕا
خەڵكی كەركوك بسا هێندی مان بگریت و خۆپێشاندان بكات بەس كەس گوێی لێ نەگرت،خەڵكی كەركوك دەیان و سەدان قوربانییان لە تەقینەوە یەك لەدوای یەكەكانی ئەوشارە دا لە پێناو ئەوەی ئامادە نەبوون دەست لە كوردستانیبوونی كەركوك هەڵ بگرن،خەڵكی كەركووك بە بارمتەگیران و ئەشكەنجە دران و لە دەرەوەی شاری فرێ دران بەس دیسان كەس گوێیان لێ نەگرتن ،دەتوانرا هەموو ئەو نەهامەتییانە ئەگەر كە نەكرێت قەرەبۆی هەموو مەینەتییەكانی ئەو شارە خێر لە خۆ نەدیوە نەكات دەیتوانی بەشێك لە برینەكانیان سارێژ بكات رووی قسەم لە گەڵ ئەوانەیە كە دەستیان بە سەر ئەو نەوتە داگرتووە و بۆ بەرژەوندی حیزبی بە كاری دەهێنن،روی قسەم لە گەڵ ئەو كەسانەیە كە لە سەردەمی هەڵبژاردنەكان لەو شارە زۆرترین بەلێن یان بە جەماوەرەركەیان دا نەوەك ئەو بەڵینانە هیچی لێ شین نەبوو تەنانەت بەرەو ئەو ماڵوێرانییەو كاوڵكارییەی بردن كە ئێستا هەن.
شەش مانگی تەواو هەناردەكردنی نەوتیان راگرت بە پیلانی لە پێش دارێژراو هەوڵی ئاو دیو كردنی نەوتیان بۆ لای ئاغاكانیاندا، بە نوسراو تایبەتی و حیزبی هەوڵی دەست تێكەڵ كردن لە كاری حكومەت یان دا بەڵام ئەمجارەیان رۆژهەڵاتییەكان دەرسێك یان پێدان كە دەست لە حەراج كردنی سەروەت و سامانی ئەو وولاتە هەڵگرن خهڵكی شارهكه باش دهزانن نهوتهكهیان بۆچی به تانكهر بۆ ئێران دهبرێت و بهشێكیشی دهدرێت به كۆمپانیایهكی نادیار له شارێكی كوردستان، بۆیه ئهم دهنگه ناڕازییه بهردهوام دهبێت تا ئهو كاتهی ئهو لایهنانه بههۆش خۆیان دێنهوه كه چیان به خهڵكی ئهم شاره كردووه
ئیتر واز لەو چەواشەكارییە بهێنن كە ئاگایان لە هەناردەكردنی نەوت نییە، ئیتر سەرۆكی لێژنەی نەوت و غاز و عەلی حەمە سالح و پێك هاتەكانیان كاتی ئەوەیە كە دەنگیان هەڵبرن بەڵام تۆ بلێی لە هەمبەر باڵی دەست رۆیشتوو ی ناو یەكیەتی ئەو كارە بكەن ؟ ووڵامەكەی بۆ ئێوە بە جێ دەهێڵم.