سەرۆك بارزانی ، پێشەنگی كاروانی سەربەخۆییە و ئەركێكی نەتەوەیی ،نیشتیمانی و میژوویی لە سەرشانە

سەرۆك بارزانی ، پێشەنگی كاروانی سەربەخۆییە و ئەركێكی نەتەوەیی ،نیشتیمانی و میژوویی لە سەرشانە
ئەو پرۆژە نەتەوەیی و ئامانجە ستراتیژییەی كەوا سەرۆك مسعود بارزانی پێی هەَڵساوە و لە سەر شانێتی و جێبەجێی دەكات ، تەواو كاری هەموو بزاڤ و خەبات و شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستانە كە لە پێناو یەك ئامانج ـ تێكۆشان بوو ، كە ئەویش رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پلە دوویی و لە هەموویی پێشەنگتر سەربەخۆیی كوردستان بوو . سەرۆك بارزانی ئەركێكی نەتەوەیی لە سەر شانە و جێبەجێی دەكات ، بە دڵنییاییەوە ئەوەش ئەركێكی قورسە ، بۆیە بەربەست و كۆسپی گەورە دێنە پێشی و چ لە ناوخۆ و دەرەكی ، بەڵام گرنگ گەیاندنی ئامانجەگەورەكەیە و رٍاستە ناحەزانمان پرۆپاگەندە گەورە دەكەن ، سەركەوتن لە سایەی پێشمەرگە ، دڵسۆزانی كورد بۆ سەرۆك بارزانی نزیكە .
كورد و كوردستان پێویستیی بە كەسایەتییەكی وەك سەرۆك مسعود بارزانی هەیە، لەوانەیە كاك مسعود بە شەخسی خۆی پێویستی بە پۆستی سەرۆكایەتی نەبێ، بەڵام لەم قۆناغەدا سەرۆكایەتی كوردستان و میللەتەكە پێویستییان بە كاك مسعود هەیە، بۆیە پێویستە كۆدەنگییەكی نەتەوەیی و نیشتمانیمان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر كەسایەتییەكی وەكو كاك مسعود كۆك بین، لەبەرئەوەی تا ئێستا بەڕێزیان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازییەوە توانیوێتی قورسایی كوردستان لە نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی وەدیاربخات. بۆیە دەكرێ ئێمە هاوكار و پشتیوانی بەڕێزیان بین، بۆ ئەوەی ببین بە ژمارەیەكی بەهێزتر لەوەی كە ئێستاكە هەیە.

لە ئێستادا پرسی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاویی ستراتیژی و گرنگی بەرەو پێشەوە ناوە ،لەبەرئەوەی ئێمە پێشتر كێشەی دیاریكردنی سنووری كوردستان، واتە خاكمان هەبوو، بەڵام ئێمە لەشەڕی داعشدا توانیمان بەخوێن ئەو سنوورە بكێشین، ئێستا پێشمەرگە لە كەركوك و زووممار و شنگاڵ و قەراج و مەخموور و جەلەولا و گەرمیانە، واتە هەموو ئەو سنوور و شوێنانەی لە چوارچێوەی مادەی 140دان ئێستا بەدەستی پێشمەرگەوەیە، راستە شەڕی داعش بۆ ئێمە زۆر ناخۆش و سەختە، شەهید و برینداری زۆرمان داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا قازانجی ئەوەمان لێكردووە كە هەموو ئەو ناوچانەی دەكەونە چوارچێوەی مادەی 140ـەوە ئێستا بەدەستی هێزی پێشمەرگەوەیە، هەروەها لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی ئێستا مامەڵەیەكی جیاوازتر لەگەڵ كورد و پرسی كورد دەكرێت، لە رووی هێزەوە ئێستا وەك هێزێكی نێودەوڵەتی سەیری هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكرێت، هەروەها لەرووی پڕ چەك كردنەوە، زۆر وڵات هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردووە و دەیكات، ئێستا باشووری كوردستان بەشێكە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی تیرۆر وشەڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئەمانە دەستكەوتی سیاسی و دیپلۆماسی كوردن لەو شەڕەد.

بۆیە پرسی سەربەخۆیی كوردستان لەرێگەی شەڕی داعشەوە بەرەو پێشچووەو بەرەو دواوە نەگەڕاوەتەوە، لەمەشیاندا سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەرانەی خۆی بینیوە، چ وەك سەرۆك و چ وەكو پێشمەرگەیەك.لەسەر ئێمەی كورد پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان بە بیر و ستراتیژێكی نەتەوەییانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم بارودۆخە هەستیارە بكەین، بەتایبەت لەم سەردەمەدا كە بارودۆخی ئەمڕۆی جیهان بۆ كار و خەبات گۆڕاوە و زۆر لە جاران گونجاوتر و لەبارترە و زۆربەی وڵاتانی جیهان لە پرسی كورد گەیشتوون و بە دیدێكی دیكە پرسی كورد دەخوێننەوە و پرسی كورد وەك پرسێكی سیاسی دەبینن، بۆیە لەسەر ئێمەی كوردیش پیویستە بەرژەوەندی نەتەوەییمان لەبەرچاو بگرین و وەكو كورد سوود لەو رەوشە وەربگرین، بۆ ئەوەی سەربەخۆ بین و بگەین بە خەونی نەتەوەیی خۆمان كە راگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە.

ئەمەی هەڵمەتە چەواشەكارانەی كە لە هەندێك میدیا لە سلێمانی بە چەواشە بڵاو دەكرێتەوە لە دژی حكومەتی كوردستان و پارتی و سەرۆك بارزانی لە زانست دا، ناوی لێنراوە تابوری پێنجەم،گەوجاندنی بۆیە هەرچۆنێك سەیری بكەیت، ئەوجا بە ئەنقەست كرابێت، یان بە بەرنامە، ئەو ئاژاوەگێڕییە رۆڵی تابوری پێنجەمی گێڕاوە،دژایەتیكردنی ئەو بەرنامە و پلانەی سەرۆك بارزانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دایڕشتووە، ئامانجی سەرەكی نەوشیروان و داردەستەكانێیەتی . ئەم پیلانەی دژی ئامانجەكانی سەرۆك بارزانی چنراوە، لەو كاتەوە دەستی پێكردووە كە سەرۆك بارزانی پرۆسەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی كرد بە هەنگاوی كردەیی، بۆیە نەیارانی سەربەخۆیی كوردستان و دەوڵەتی كوردستان دروست بێت، ئەو لایەنەی گوێڕایەڵی خۆیانە ئاراستەی دەكەن، تاوەكو پرۆژەی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت پەك بخات، یان لانیكەم بۆ ماوەیەك رایبگرێت، لەلایەكی دیكەوە هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پشتیوانیی دۆستەكانمان بۆ كوردستان ساردبكەنەوە و بەو جۆرە ئەو شكۆ و پێگەی ئێستا لە سایەی سەرۆك بارزانی بۆ كوردستان دروست بووە، بیگۆڕن بۆ ئەوەی دۆستەكانمان بڵێن: كورد ناتوانێت حوكمڕانیی خۆی بكات، یان بڵێن: كورد یەكڕیز و یەكگرتوو نییە و خۆیان لە ناوخۆدا بەردەوام شەڕی یەكتری دەكەن و شایستەی ئەوە نین پشتگیرییان بكەین و ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان، بەڵام ئێمە قەناعەتمان بە سەرۆكی خۆمان هەیە و دڵنیاین بە شێوەیەكی زۆر حەكیمانە چارەسەری ئەم بارودۆخە دەكات، ئەگەر ئەم هەوڵە تێكدەرانەش بۆ ماوەیەكی زۆر كورت ئامانجە نەتەوەییەكە خاو بكاتەوە، بەڵام دەوڵەتی كوردستان لە ئایندەیەكی نزیك دەبینین و ئەم دەوڵەتەش هەر لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی دادەمەزرێت و رادەگەیەندرێت.
هەر بۆیە لە قۆناغی ئێستاماندا سەرۆك بارزانی، ئەركێكی قورس و نەتەوەیی و مێژوویی لە سەر شانە و پێشەنگی و سەرقافڵەی كاروانی سەربەخۆیی كوردستانە و پێوستە تاك بە تاكی گەلی كوردستان هاوكار وپیشتیوانی بن .
Top