ئیتر پێویست بە تەحەدا ناكات ،چارەسەرمان گەرەكە

ئیتر پێویست بە تەحەدا ناكات ،چارەسەرمان گەرەكە
وەكوو ئەوەی كە پێداگری لە سەر دانانی دوبارەی سەرۆكی پارڵمان دەكرێت ئەویان جگەلە تەحەدا شتێكی تر نییە ئەوەش چارەسەری بارودۆخەكە ناكات و دوو ئەونەكێشەكان قوڵتر دەكات ئەوە سەری ئەو بابەتەیە كە كوردستانی تووشی قەیرانی سیاسی كرد و تاكوو ئەمرۆش ئەو قەیرانە درێژەی هەیە زۆرجار لەمیدیاكان باس لە ئەو قۆناغەی پارڵمان دەكرێت بەڵام بەدیدو و بۆچوونی من لەو قۆناغەی پارڵمان فراكسیۆنەكانەیان نەیانتوانی وەكوو پێویست ئەو ئامانجەی كە مەبەستە بپێكن سەرای ئەوەی شێوەی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە بە شێوەی ململانیی نیمچە كراوە بوو و لیستە كان و حیزبەكان كەوتبوونە ململانییەكی زۆر قوڵ لە گەڵ یەكتر و لە لایەكی تر لە ناو خودی لیستەكانیش ململانیی هەبوو وهەندێك لە ئەندام پارڵمانەكانیش تووشی جۆرێك لە نەخۆشی فەیسبووك ببون و لە مەرحەبا ودەست خۆشی و پیاهەڵگوتنی لایەنگرانیان لە فەیسبووك ،كەوتبوونە ژێركاریگەری ئەوان و ئەوندەی كە خەمی رازی كردنی لایەنگرانیان لە فەیسبووك بوون ئەوندە لە خەمی چاك كردنی باروودۆخی كوردستان نەبوون هەتاوەكوو وای لێهات سەرۆكی پارڵمان بێ‌ لایەنی خۆی لە دەست بدات و بكەویتە ژێر كاریگەری ئەو خیتابە سیاسییەی كە لە 17ی شوبات لە بەردەركی سەرا دەدرا ئەوەش وای كرد كە پارتی بێدەنگی بشكێنیت چوون ئەدای سەرۆكی پارڵمان و بزوتنەوەی گۆران لە سوتاندنی بنكەو بارەگاكانی پارتی و كوشتن و سوتاندنی لایەنگران و ئەندامانی پارتی لە ناو بارەگاكاندا ، سەرەرای تێكدانی ئاسایشی وولات ئاسایشی كۆمەلایەتیشی تێكدا ئەوش وای كرد كە پارتی ئەو گرێبەستە سیاسییەی كە بۆپێكهێنانی حكومەتی بنكەفراوان لە گەڵ گۆراندا هەیبوو هەڵ بوەشێنیتەوە و مەودا بەدروستبوونی ئاڵۆزی زیاتر نەدات
ئەوەی كە جێگەی گومان لە كردارەكانی بزوتنەوەی گۆرانە بەردەوام بوونەلەو خیتابە پۆپۆلیستییەی كە لە بەردەركی سەرا هەی بوو و بەردەوامیشە لەو چەواشەكارییانەی كە دەیكات پرسیار ئەوەیە ئاخۆ بۆچی بزوتنەوەی گۆران بەردەوامە لەوەی كە هەیە ئایا گۆرینی سەرۆكی پارلمان ئاخیری دونیایە ؟ئەگەر مەبەستیان دامەزراوەی شەرعی و پایدار بوونیەتی و خەم وهەمیان قوتی خەڵكە بۆ سەرۆكی پارلمانیان بە هۆی خەراپی ئەدا كردنی ئەركەكەی نەگۆری؟ ئەوەی كە لەكۆتا دا پێویستە تەحەدا نییە بەڵكوو لایەنەكان دەبیت بە پێشنیازی نوێ‌ بێنەپێش بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانەكان بكرێت و بە موزایدەی سیاسی قەیرانەكان دوو ئەوندە قوڵتر نەكرێن.
Top