تێكوشینەكەی مولا عەلی باپیر

تێكوشینەكەی مولا عەلی باپیر
لە ماوەكانی رابردوو چەندین جار بە چەندین شێوە مولا عەلی باپیر خەون دەبینیت هەر جارەو بە شێوەیەك ئەو خەونانە بۆ هاوبیرو ئەندامانی حیزبەكەی خۆی دەگیریتەوە تا بە ئەوان بلێت كەمن (محمدی مهدی)ــمە،جارێك خەون بە خواردنی كاڵەك لە گەڵ پێفەمبەرمان درودی خوای لە سەر بیت دەبینیت ،جارێكی تریش باس لەوە دەكات كە گوایە لە خەون دا بینیویەتی كە خوای گەورە دەستی گرتووە و بەژوورەكاندا گەراندوویەتی،و كاتێك ك كەوتەداوی ئەمریكییەكان بۆی دەر كەوت كە ئەو ژوورانەی پێشتر لە خەوندا بینیوەجارێكی تریش دەگێرنەوە كە لە شاری نەغەدە میوانی بەرێزێك دەبیت (پارێزراوە) و هەر لەوێش باسی خەونەكانی لە گەڵ خۆشەویست دا دەكاتبەڵام ئەوجارە بەهۆی پتەو بوونی بیر و باوەری بەلایەنی بەرامبەر لێی قەبوول ناكات و دژی دەوەستیتەوە.
لە بەرە بەری هەڵبژاردنی دوو ساڵی رابردووش بۆ مەبەستی پرۆپاگەندەو خۆڵ لە چاوی خەڵك كردن ئەوجارەشیان پرۆژەیەكی پێ‌ بوو بەڵكوو ئەوجارەشیان بەجۆرێك لە جۆرەكان بتوانیت چەواشەی خەڵك بكات بەڵكو بە جولاندنی هەست و سۆزی نیشتمانیان دەنگی زۆرتر بهینیت.بەڵام ئەوشیان لێ‌ بوو بە خەون .
بەڵام ئەوەی كە رێز لە سروودی نیشتمانی نەگریت ئەو سروودەی كە لە پێناوی دا بە هەزاران كورد بوون بە قوربانی ئەوەی كە بە ئەقلییەتی جوندوالئیسلامی تەوێلە و بیارە سیاسەت دەكات چۆن دەبیت كە پرۆژەیەكی نیشتمانی پێ‌ بیت ئاخۆ چ پرۆژەیەكە پێدەچیت كە ئەو پرۆژەیەش سەرژاوەی هەمان ئەو خەونانە بیت كە پێشتر دیتویەتی.
بەڵام پاش بینینی وێنەیەكی مولا عەلی باپیركە سەفرەیەك خەریكی تێكوشەیەكە بەڵام ئەوجارەیان خەون نەبووبەراستی بوو چوون وێنەی گیرابوو و خەریكی تێكوشەیەكی بەتام بوو.
Top