سەنگەر گرتن لە گەل و نیشتیمان ئاو کردنە لە ئاشی دوژمنانی کوردو کوردستان
October 8, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی باسە هندێ باڵی سیاسی و کەسەکان دەیان ساڵە پیشەیان بووەتە دژایەتی کردنی گەل و نیشتیمان لە هەمو ڕویێکەوە خەریکی زیان گەیاندن بونە و زیان گەیاندنن بە دوزی ڕەوای گەلەکەمان واتە لە ڕوی سیاسی و ئەمنی ودارایی و ئابوری هتد ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕو ناوچەکەمان بەرەو وەرچەرخانێکی سیاسی و جوگرافی گەورە هەنگاو دەنێت و دەرفەتێکی گونجاو بو دوزی کورد هاتوتە ئاراوە کە دەبوایە هەمو حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئاراستەی سیاسیان بەرەو یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی بوایە لە پێناو بەرەو پێشڤە بردنی دوزی ڕەوای کورد و پشتیوانی کردن لە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان نەک پێچەوانەکەی.
ڕێزدار بارزانی وەک ئەرکێکی نیشتیمانی وئەخلاقی ومێژوویی چەندین ساڵە لە هەوڵ و تێکوشانی بەردەوام دایە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخویی دا تاکو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان هەنگاوێکی تر بباتە پێشەوە و گەل و وڵاتەکەمان بگەیێنێتە کەنارێکی ئارام و ولە کوێلایەتی و ژێردەستەیی سەدان ساڵە ڕزگار بکات بە یەکجاری و ئەنجامی هەوڵەکانی ڕێزدار بارزانی زور بە ڕونی دیارن بو هەرکەس و لایەنێک لە ناوەوەی کوردستان و دەرەوەدا چ لە سەر ئاستی سیاسی و دیبلوماسی دا بێت یان لە سەر ئاستی ئەمنی وسەربازی و یەکخستنەوەی ماڵی کوردی دا کە هەمو ئەمانە تەواوکەری یەکترن لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی دا و دورخستنەوەی هەڕەشەی دوژمنان و ناحەزانی کوردو کوردستان لە سەر گەل و خاکی پیروزی کوردستان کەچی بە داخەوە هندێ باڵی سیاسی و کەسەکان لە جیاتی ئەوەی هەست بە بەرپرسیاری نیشتیمانی بکەن وبە تایبەت لەم قوناغە هەستیارو ناسکەدا لە هەوڵی بەردەوام دان بو لاواز کردنی پێگەی سیاسی وڵاتەکەمان و سەقامگیری و ئارامی کوردستانیان بە ئامانج گرتووە بو بەرژەوەندی دوژمنانمان.
هەوڵی نەیاران و ناحەزانی ناوخوو هاوشانە لە گەڵ ئەجیندای سیاسی نوری مالیکی و هاوپەیمانەکانی لە ناوەوەی عیڕاق و ودەوروبەری دا وهەتاکو ێیستا بە چەندین شێواز نەخشەو سیاسەتەکانی خویان لە سەر گەلە ستەمدیدەکەمان خستویانەتە بواری جێبە جێ کردنەوە و مەبەستی سەرەکیان لێدانی پێگەی بە هێزی ڕێزدار بارزانی وئەزمونی باشوری کوردستان بووە کە هەر لە بڕینی بودجەو قوتی خەڵکەوە بگرە تا دەگاتە وەگەڕ خستنی مەکینە ێیعلامیەکانیان و هاندانی خەڵک بو تێکدانی ئەمن و ئارامی وئاسایشی وڵات وسوکایەتی کردن بە هەرچی ڕەمزو پیروزی وڵاتەکەمان و هەروەها هەوڵدان بو لاوازکردنی ورەی هێزی خوڕاگری پێشمەرگە قارەانەکانی کوردستان کە شەوانە ڕوژ لە سەنگەرەکانی شەڕەف دا بەرگری لە ناسنامەو کەڕامەت و خاکی پیروزی کوردستان دەکەن. وپارلەمانی کوردستان وەک نمونە کە هەمومان بە جاوی خومان بینی کە چون و بە چ شێوەیێک پارلەمانی کوردستانیان پەکخست و ەک دەزگایێکی پیروزی نیشتیمانی سوکایەتیان پێکرد.
ئەگەر بێتو لە هەوڵی ئەم دواییە ی نەیارانی ناوخوییمان ورد ببینەوە سەبارەت بە پەکخستنی پڕوسەی خوێندنیش لە باشوری کوردستاندا ئەوەمان بو بە دیار دەکەوێت کە ئامانجیان لە مەدا لێدانی ئەم لایەنە مەعریفیەیە کە دەیهەوێ خزمەت بە دوزی ڕەوای گەلەکەمان بکات و ئەم پیلانەشیان هاوتەریب و تەواوکەری لایەنی ئابوری و دارایی و ئەمنیە بو لاواز کردنی پێگە ی ئەزمونی باشوری کوردستان بە گشتی.
ئەمەو سەرەڕای ئەوەی کە هندێ لایەنی پیلانەکاایان کاریگەری نەرێنی و خڕابی کردوتە سەر هاوڵاتیانی کوردستان بە گشتی بەڵام خوشبەختانە بە خوڕاگری هاوڵاتیان و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز مەسعود بازرزانی و سەروکی حکومەتی باشوری کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و شەونخونی هێزە ئەمنیەکانی وڵاتەکەمان بە گشتی و و بەرگریکردنی پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکان نەخشە وپیلانی ئەو باڵ و کەسانە و ئاغاکانیان تا دێت پوچەڵ دەبنەوە و لێرەو لەوێ خیانەتەکانیان ئاشکرا دەبن و ئەو ەی تا دوێنێ لە ژێر بەڕەدا بوو ئەمڕو واخەریکە دێتە سەر بەڕە و پەردە لە سەر دەمامکە کانیان هەڵدەدرێتەوە وهەرچی خیانەتی سیاسی وئابووری و دارایی ئەمنیە کە دەرحەق بەم گەل و نیشتیمانە خێر لە خو نەدیوەی ێێمەیان کردووە ئاشکرا دەبێت و ڕیسوای گەل و مێژوو دەبن.