با هەموومان پارێزەر وپشتیوانی دەستكەوتەكان وسەرۆك بارزانی بین بۆ سەربەخۆیی كوردستان
October 6, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوەی كە سەرۆك مەسعوود بارزانی میراتگر بارزانی نەمر و درێژەپێدەری شەرعیی شۆرشگێڕانە و مێژوویی مستەفا بارزانی باوكییەتی چ بۆ ئەزموون و شۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1961 یا بۆ پارتێكی تێكۆشەری وەك پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەرۆژی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1946 وە خەبات دەكات و تێدەكۆشێت بۆ هێنانەدی ئامانجە نەتەوەییە نیشتمانییەكان كە خۆی لە دروستكردنی كیانێك بەواتاكەی ئەمڕۆ دروستكردنی دەوڵەتێك بۆ كوردستان دەبێنێتەوە. هەردوو مێژووی پارتی 1946 و 1961 ی شۆڕشی كوردستان بۆ تەواوی دونیای سەلماند چۆن بە پێشمەرگە قارەمانەكانی ئەفسانەی داعش تێكدەشكێنێت، ئاوایش بە خوێن سنووری تازەی دوای سایكس پیكۆ دەنەخشێنێتەوە و نەك هەر لێناگەڕێ و قبوڵی نییە تاكی كورد بۆ 100 ساڵەی داهاتوو هەر هاووڵاتی پلە دوو و نەتەوەی ژێر دەستەی نەتەوەكانی ناوچەكە بێت، بەڵكو بەواتایەكی دیكە خەبات و تێكۆشانی سازش نەكردنە لەسەر ئەوەی كەوا دەبێ سەدەی دوای سایكس پیكۆ سەدەی كورد و كوردستانیان بێت، سەدەی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان بێت. ولە ئێشتاش دا دوای 70 ساڵ خەبات و بەرخۆدان سەرۆك بارزانی چیتر قبوڵ ناكات كورد بێ دەوڵەت بژێت .
وەرن با هەموومان دەست لە ناو دەست و بە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست و یەكریز " پشتیوانی سەرۆك بارزانی و سەربەخۆیی كوردستان بین كە ئەمە ئاواتی شەهیدان و پێشمەرگە و دلسۆزانی نیشتیمانە"كەواتە ، ئەو پەیامەی بارزانی بۆ ئەو كەس و لایەنانە كە لە رێبازی كوردایەتی و میللەتی كورد لایانداوە و چارەنووسیان داوەتە دەست كەسانێك كە بە درێژایی مێژوو و هیوا و ئاواتیان ئەوە بووە كە گەلی كوردستان ژێر دەست و هاووڵاتی پلە دوو بێت و هیچ كات خاوەنی ئازادی و سەربەخۆیی و بریاردان نەبێت .پێوستە تا نەچووە و پەشیمان و ریسوا نەبوونە واز لە خزمەتكردنی بێگانە و ناحەزانی كورد بێنن و پشتیوانی سەرۆك بارزانی و سەربەخۆیی كوردستان بن ، كە ئەمە شانازیی و سەرفرازییە نەك كۆیڵە بوون و دژایەتیكردن و پیلانگێری دژی گەلێكی مەزڵوم كە بە دەیان ساڵە دەچەوسێتەوە ..
وای سەدەەیك بێ دەوڵەتبوون و ئاوارەیی و ماڵوێرانی و دەیان پیلانگێری و جینۆسایدكردنی كورد و گەلی كورد نایهەوێت ژێر دەست بێت ، بۆیە لەگەڵ هەموو ناخۆشییەكانی رابردوو ئێستادا بە زۆری پشتیوانی سەرۆك بارزانی دەكات بۆ سەربەخۆیی كوردستان و ئامادە نییە بەرەو دواوە بگەرێتەوە .قۆناغی ئێستامان یەكجار گرنگ و چارەنووسساز و هەستیار بۆ ناحەزمان هەموو جۆرە شێواز تاكتیك و هێرشی میدیایی و هەروەها لەرێگە تابووری پێنجەمەوە كار دەكەن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بێ هیوا و رەٍشبین بكەن بە تایبەت كە ئێستا بەرە و بەدیهێنانی ئامانجە گەورەكە و مافەرٍەواكانە . پێویستە ڕۆڵە دڵسۆزەكانی گەلەكەمان هیچ نەبێ لەمرۆ بەدواوە بەباش بڵێت باش وبە خراپیش بلێت خراپ و رێگای راستەقینەی خۆی بگرێتەبەر كە ئەویش هەنگاوهاویشتنی جیدیە بەرەو سەربەخۆیی كوردستان. گەلێك دەوڵەتی نەبێت هەرگیز ناتوانێت پێناسەی خۆی بكات لە هیچ ڕوویێكەوە، ئێمە لە نەبوونی دەوڵەت ئەم هەموو زوڵم و ستەمكارییە بەرامبەرمان كراوە، ئەگەر ئێمەش وەكو هەر گەلێكی ناوچەكەمان خاوەن قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆ بە خومان بووینایە هەرگیز دووچاری ئەم هەموو نەهامەتییە و مالوێرانیە نەدەبووینەوە، كە واتە ئەوانەی كە نەخشە و پیلاندەگێرن لە دژی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان خیانەتێكی نیشتمانی زۆر گەورەیە. ستەمكارێك و دیكتاتورێكی وەكو هیتلەری نازی كاتی خۆی لێیان پرسی چ كەسانێك سوك و ریسوا و بۆگەنترین كەسن لای تۆ ، لە وەڵامدا گوتی لە لای من ئەو كەسانە و لایەنانە سووك و ریسوا قێزەوەنترین كەس و لایەنەكانن كە سیخوری دژی گەل و وڵاتەكەیان دەكەن و دەچنە بەرەی دوژمنانی گەل و وڵاتەكەیان. پێزستە گەرموگورتر لە جاران كوردایەتی بكەین نەك حزبایەتی ئەمەش وەڵامێكی توندە بۆ ناحەزانی كورد. ئەوەی لەم قۆناغەدا گرنگ و چارەنووسسازە هەموومان پارێزەری دەستكەوتەكان و و پشتیوانی سەروكَ بارزانی بین سەربەخۆیی كوردستان .