پێشمەرگە ، سومبولی تێكشكاندنی گەورەترین دوژمنی بەشەرییەت

پێشمەرگە ، سومبولی تێكشكاندنی گەورەترین دوژمنی بەشەرییەت
ئەگەر بە كورتی بروانینە مێژووی شۆرەشەكانی یەك لەدوای یەكەكانی بارزان و بەرخودانی پێشمەرگەكان لە گشت قۆناغەكانی ئەیلو ل و راپەرین و گولان دەبینین هەر یەك و بەپێی كاتی خۆی توانیویەتی قوربانی بدات و لەپێناو ئەو ئامانجەدا گیانی خۆی بەخت بكات و هەزاران داستان لە هەزاران قارەمانییەتی بە گیانی خۆی تۆماری كردووە هەموو چیاكانی ئەوو وولاتە شاهیدی و گەواهی ئەو راستییەن و هەر بەردێكی ئەو وولاتەش ئەوە دەسەلمینیت چوون لە ژێر هەر بەردێك و لە هەر سوچێكی ئەو زەوییەدا خوێنی پێشمەرگەیەك رژاوە، نازانم باس لە كام قارەمانییەتی ئەو شەرە بكەم ،باس لە ئەو قارەمانەی دەڤەری بارزان بكەین كە بەفیدا كردنی گیانی خۆی گیانی زیاتر لە 200 كەس لە مردن رزگار دەكات یان باس لە شەهید بوونی سێ‌ برا لە یەك سەنگەری شەر بكەم یان لەو ئەركە ئینسانییەی كە پێشمەرگە لە كاتی تیمار كردنی دیلی دوژمندا بكەین یان باس لە شەهید كردنی ئەو پێشمەرگە دیلانە بكەم كە بە جیا كردنەوەی سەریان لە جەستەكەیان بە هۆفانەترین شێوە كۆتاییی بە ژیانیان دێنن هەموو ئەوانە ئەو داستان و تراژدیانەن كە لەسەر دەست پێشمەرگە روویان داوە لە گەڵ هەموو ئەمانەش كە مەترسی گیانییان لە سەرە ئامادە نەبوونە رۆژەك لە رۆژان سەنگەرەكانی شەر چۆڵ بكەن وسینگی خۆیان بۆ ئەمنییەت و ئاسایشی كوردستان كردۆتە قەڵغان بۆ ئەوەی بە ئاسوودەییی بژین، بەڵام پرسیارەك كە هەموو جاران دێتە پێش ئاخۆ ئێمە لە هەمبەر ئەو هەموو ماندوو بوون و كۆڵنەدانی پێشمەرگە چیمان كردووە ،ئەوانەی كە خەریكی ئاژاوەن چەند جار سەردانی بەرەكانی شەرییان كردووە،چەندجار دڵنەواییی بنەماڵەی شەهیدانیان كردووە،چەندجار لە دەرگای بنەماڵی شەهیدانی داعش یان لە بۆنەكانی جەژن و رەمەزان دا داوە و چەندجارپێیداویستییەكانیان بۆ دابین كردوون هەر بۆیەش لە ئاماژە پێكردن بە هەموو ئەو بێ‌ وەفاییە ئەو حیزبە هەڵ پەرەستانە سەرۆك بارزانی دەفەرمویەت:" ئەگەر قارەمانییەتی پێشمەرگە نەبوایە ئێستاش لە ژێرپۆستاڵی رەشی بیانییەكان دەبوون ئەگەر هەر نەبی بەرانبەر ئەو ماندوو بوون و گیان بەخت كردنیان بی نمەك نەبین".
Top