ئێن ئاڕ تی و دكتۆر ساڵح و وشیار عه‌بدوڵا
October 5, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) له گفتوگۆكه‌ی نێوان دكتۆر ساڵح و وشیار عه‌بدوڵا گوێبیستی بووم، وشیار عه‌بدوڵا كێشه‌كانی (90) ساڵی رابردووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، یان راستر بڵیم: نێوان كورد و عه‌ره‌بی له موچه و بودجه و ناشه‌فافی فرۆشتنی نه‌وتدا چڕ ده‌كردنه‌وه، واشی ده‌رده‌خست كه كورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا به درێژایی مێژوو كێشه‌یان نه‌بووه و ئه‌وه هه‌ولێرو حزبێكی دیاریكراوه كێشه بۆ به‌غدا و عه‌ره‌ب ده‌رووست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا هیچ كیشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه و ئه‌و عێراقه‌ی به‌س وشیار و هاوبیره‌كانی له گرده‌كه به عێراقی خۆیانی ده‌زانن، وه‌ك سه‌رده‌می ئه‌نفال و كیمیاباران به شامی شه‌ریف ده‌مایه‌وه.
وشیار عه‌بدوڵا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له فرۆشتنی نه‌وت و راده‌ست نه‌كردنی داهاتی ناوخۆی كوردستان به به‌غدا ته‌نگهه‌ڵێنابوون، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر كێشه جه‌وهه‌ری و ستراتیجیه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، له وشیار عه‌بدوڵا و هاشوهوشكه‌رانی گرده‌كه ده‌پرسم: ئایا ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستنی كوردستان ده‌رهاویشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بوون؟ یان كاتێ نوری مالیكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ی درووست كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت هاتنه‌وه هه‌ولێر و سلێمانی دهۆكیشی ده‌كرد، كورد سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی فرۆشتبوو؟! ئه‌ی بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و زه‌وتكردنی مووچه و بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێی چی؟ خۆ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به فرۆشتنی نه‌وته‌وه نه‌بوو؟
وشیار عه‌بدوڵا خۆی له‌و راستییه مێژوویه ده‌دزێته‌وه كه كێشه‌ی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، كێشه‌ی نێوان ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته و هه‌ڵپه‌ی سه‌رشێتانه‌ی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بییه و مێژوویه‌كی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌یه، كێشه‌ی لكاندنی زۆره‌ملێی كوردستانه به عێراقی عه‌ره‌بی و بڕینی مووچه و بودجه یه‌كێك له گوشاره‌كانن بۆ بێده‌نگ كردنی كورد و رازی بوونی به باڵاده‌ستی شۆڤێنیزم و به‌رده‌وامی لكاندنه‌كه، بۆیه پێویسته وشیار و هه‌موو وشیاره‌كانی تر و ئه‌و ده‌سته‌ش كه وشیاره‌كان ئاڕاسته ده‌كات ئه‌و راستییه بزانن، كه ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستنی كوردستان و درووست كردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان و بڕینی مووچه و بودجه، هۆكارن بۆ تێكشكاندنی ئه‌و ئیراده نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد كه به‌غدا به‌رده‌وام به كێشه‌ی داناوه، له هه‌مان كاتدا هۆكاریشن بۆ بێده‌نگ كردنی ئه‌و ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه زاڵ بوونی ئیراده شۆڤێنیزمیه‌كه‌ی عه‌ره‌بی ره‌ت كردۆته‌وه و به سیاسه‌تی لكاندنه‌كه‌ش رازی نه‌بووه، بۆیه پێویسته كورد رێگه له‌و ده‌نگه ناشازانه بگرێ كه بۆ گه‌یشتن مه‌رامی سیاسی چه‌ند كاراكته‌رێكی پشت په‌رده، ده‌یانه‌وێ ئاڕاسته‌ی مێژوو بگۆڕن و كێشه و به‌ریه‌ككه‌وتنی نیوان خواستی داگیركاری شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی و خواستی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژیر ده‌سته، بچووك بكه‌نه‌وه بۆ ئاستی بڕین و نه‌بڕینی مووچه و بودجه، جا لێره‌دا ئه‌و راستییه ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره ده‌نگانه له ژێر هه‌ر ناو و پاساوێك بن، ده‌ركه‌وتنی جاشایه‌تی شاراوه‌ی په‌رده پۆشكراوه، چونكه بچوك كردنه‌وه‌ی ئه‌و كیشه كۆنه‌ی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له داگیركاری و هه‌وڵدانی له ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ موچه و بودجه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی كوردی بڕوای پێبێ یان كاری بۆ بكات، جاشایه‌تییه و بڕابوونه به جاشایه‌تی.