سەردانی شاندی ئەو جارەی هەرێم و لێكەوتەكانی چی دەبیت؟

سەردانی شاندی ئەو جارەی هەرێم و لێكەوتەكانی چی دەبیت؟
سەرەتا دەبیت لە هۆكاری سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم و شاندی هاوبەشی دەست پێ‌ بكەینئەوەی كە لە كاتی ئێستادا بە شێوەیەكی ئەرێنی دێتە پێش چاو سەردانی كردنی شاندەكە و بە شێوەیەكی گشتی هەبوونی پەیوەندی كارێكی ئاساییە و بە پێچەوانەكەشی نەبوونی پەیوەندی لە گەڵ بەغدا كارێكی نائاساییی دەبیت.ئەوەی كە دەبیت ئاماژەی پێ بكرێت ئەوەیە كە كوردستان لە كاتی ئێستاشدا بیت لە چوارچیوەی عێراقی فیدراڵ دایە وە دەبیت لەو روانگەیەوە سەیری بابەتەكە بكەین ئەگەر بمانەوێت بە شێوەیەكی تەندروست باسی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بكەین.
كاتی سەردانەكە
ئەوەی كە زۆر جێگەی بایەخ بوو سەروبەندی سەردانەكە بوو لە بەرچەند هۆكارەك كەباسیان لێوە دەكەین.
ئەوەی كە كاتی سەردانەكە بە بایەختر دەكات ئەوەیە كە ئەو شاندە بە سەرپەرەستی راستەوخۆی بارزانی بووە و لە بەر ئەوەی كە بارزانی كاریزمایەكە كە ناتوانرێت كەسایەتییەكەی لە جیهاندا نادیدە بگیرێت لە لایەكی ترەوە ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی بچووك بۆدۆخیئێستای هەرێم و حكومەتی مەركەزی بكەین دەبینین لە چەند هەوكێشەدا لە گەڵ یەك هاوبەشین ئەوانیش بریتین لە ئەو شەرەی كە داوێنی تەواوی جیهان بەگشتی و عێراق بە تایبەتی گرتۆتەوە ئەوەش سەرەكی ترین خاڵی هاوبەشەكە هەردوو لایەن كۆ دەكاتەوە و ئەو خالە هاوبەشەش لە بەرژەوەندی هەردوو لایەن دایە.لە لایەكی ترەوە بە هۆی داتەپینی نرخی نەوت لە تەواوی جیهان كوردستان عێراقیش لەو هاوكێشەیە بێ‌ بەش نەبوونە لە بەر ئەوەی كە كوردستان و عێراق نەوت وەكوو تاكە سەرچاوەی داهات بە شێوەیەكی گشتی سەیر دەكرێت و ئەوەش یەكەك لە هۆكارە هەرەسەرەكییەكانی قەیرانی ئابوری هەرێمی كوردستان بووە و تاوەكوو ئێستا نەتوانراوە چارەسەرییەك بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە بدۆزینەو ئەوەی تریش كە لەبیرمان نەچیت برینی قووت و موچەی خەڵكی كوردستان لە لایەن نوری ماڵكی بووە كە تاوەكوو ئەمرۆش ئەو سیاسەتە درێژەی هەیە
Top