وەرن بایکوت بکەین تا دوژمن سەرکەوێ (سایکۆلۆژیایا دیرۆکی)

وەرن بایکوت بکەین تا دوژمن سەرکەوێ (سایکۆلۆژیایا دیرۆکی)
خوێنی شەھیدان و خەباتی پێشمەرگە بە فەرماندەھی جەنابی سەرۆک بارزانی خەریکە دەمانگینێتە ئامانجی گەورە، بەڵام ناحەزانی ناوخۆ و دەرەکی ھەوڵی تێکدانی دەدەن، و یەکێک لەو ھەوڵانەش ھاندانی خەڵکە بۆ بایکوتکردن. نزیکەی سی ساڵ دەبێ چیتر گۆێبیستی ( شیمال العراق) نابین، و چیتر قنگمان پێلاقەی جاش و ( رەفیق حیزبی ) و بەعسی و ( ئیستخبارات) و مۆستەشارەکانی پێناکەوێ، بەڵام ھەندێ کەس غەریبی ئەو ڕۆژانە دەکەن و دەیانەوێ بەرەو دوا و ئەو ڕۆژانەمان بگەڕێننەوە و دەیانەوێ ئەو ڕۆژە تاڵ و ساڵانی پڕ لە دەرد و مەینەتی و زۆرداری ڕابردووە سەختەمان بەسەر دا ساخ بکەنەوە. ھەن پێیان خۆشە بەعسیە پێشکەوتووەکانی ئەمڕۆکەیی سەرکەون و ئەنفال و کارەساتەکانی حەلەبچە و گەرمیان و بارزانییەکان و بادینان و بالیسان و ... ھتد دووبارە ببێتەوە. ھەن ھێشتان خوولیای دیتنی سەدامە گۆڕبە گۆڕەکەی ئێستا و عەلی کێمیاوییەکانی ئێستان، کە ناو و ڕۆخساریان گۆڕاوە و بوونەتە مالیکی و شەھرستانی و فەتلاوی و ... ھتد. لە سنووری زوونی نیلی و سەوز، ئیمڕۆ، خۆزگە بەو پیاو چاکانە دەخوازرێتن و ئەوانیان پێ ئەو موسا(س) یە کە دەیانەوێ نەتەوەی زۆڵملێکراوەکەی بەنی ئیسرائیلیەکان ( کوردستانیان) لە دەستی فیرعەون قۆرتال بکەن. بەڵام لە ڕاستیدا فیرعەونەکان ھەر خۆیانن و ئەمڕۆ لە بەغدا و تاران دادەنیشن و ھیچ موسایەکیش لە گۆڕێ دا نیە و بوونی نیە. ئەوانەی کە مالیکی و شەھرستانی و فەتلاوییەکان بە موسا دەبینن تەنھا بیر لە داھاتی بیرە نەوتییەکانی کەرکووک دەکەن و خەڵکی زوونی نیلی و سەوزیان پێ گەمژە و گێڵەپیاون و ھیچی تر. جیھان خەریکە بە زۆر دەمانکاتە دەولەت بەڵام ھەلپەرەستانی زوونی نیلی و سەوز و دەولەتە خەیالپاڵاوییەکەی قەندیل دەیانەوێ بە زۆر ئەو ئاواتەی جیھان و کوردستانیان زیندەبەچاڵ بکەن، بەڵام ئەوان نازانن کە ئەوان زۆر لەوە کەمترن کە بە پێچەوانەی شەپۆڵەکانی دەریای بەھێزی مێژوو مەلە بکەن. ئەوان دیلی قەیرانێکی سایکۆلۆژیکن کە ھیچ فریادڕەسێک ئیتر ناتوانێ فریای ئەو نقوومبوونەوەیان بکەوێ کە ئاییندە بۆیان دایناوە. وای لە حاڵتان و بایکوتکردنتان. ئەنجامەکەشی دەبینین چۆن گەزە لە پەنجەکانتان دەدەن بەڵام ئیتر پەشیمانی دادتان ناداتن.*بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/ زانینگەھا زاخۆ


Top