پێشمه‌رگه میلیشیایه
October 4, 2016
وتار و بیروڕا
جا ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی ساده و سه‌رپێیی له نێوان میلیشیاكانی پارتی و یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ین، جگه له‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر مه‌رامه شاراوه‌كانی هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لاده‌درێ، جوانی و پیرۆزیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دره‌وشاوه تر ده‌رده‌كه‌ون و دڵسۆزی و به خه‌مه‌وه چوونی پارتی و یه‌كێتیش بۆ ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌رگری كردن له كورد و كوردستان زیاتر ده‌بن.
دیاره له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك داعش، پێشمه‌رگه جگه له بیروباوه‌ڕی له شكان نه‌هاتووی خۆی و ئه‌و كه‌مه هاوكاریه سه‌ربازیه‌ی هاوپه‌یمانان و پشتیوانیه ئاسمانیه‌كه، هیچ هاوكاری و پشتیوانی تری له پشت نه‌بووه، له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا چه‌ندی بۆی كرابێ له رووی نه‌دانی چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازیه‌كانی تر هه‌وڵی داوه كێشه و به‌ربه‌ست بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی درووست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به دانپێدانانی هاوپه‌یمانان پێشمه‌رگه تاكه هێزی زه‌مینییه كه سیحری سه‌ركه‌وتنه خێراكانی داعشی راگرت و تووشی شكستیشی كرد، له به‌رامبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی هه‌م پشتیوانی هاوپه‌یمانان و هه‌م پشتیوانی ئێران و سوپای قودس و هه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقی له پشته، به‌ڵام بێ پێشمه‌رگه گوندێكی وه‌ك به‌شیریان پێ ئازاد نه‌كرا.
لێره‌دا روو له گۆڕانخواز و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بانگده‌ر و بانگخوازه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه وه‌ك ئه‌وان بیرده‌كه‌نه‌وه و پێیان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر میلیشیاكانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی بایكۆتخواز ده‌خوازن بایكۆت بكه‌ن و داعش كوردستان داگیر بكات، ده‌زانن ئێوه‌ی گۆڕانخواز و هه‌ڵسووڕاو و بانگده‌ر و بانگخوازی بایكۆتخوازچییان به‌سه‌ردێ؟؟؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له فتواكانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدای و شه‌ڕانگێزیه‌كانی داهاتووی هادی عامری فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشوازیه‌كانی نوری مالیكی و حه‌ننان فه‌تلاوی دۆست و ئه‌رباب و هاوپه‌یمانی ئێوه دایه.