پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی و خۆراگریمان دۆزی رەوای كوردی گەیاندۆتە لووتكە
October 4, 2016
وتار و بیروڕا
سەرۆك مسعود بارزانی :"هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناگەڕێنەوە و لەكاتی گفتوگۆكردنیش لەگەڵ حكومەتی عێراق، دەبێ رەچاوی واقیعی ئێستای ناوچەكان بكرێت".چیتر كورد ئامادە نیەو نابێت واز لەو ناوچانە بێنێت و بگەڕێتەوە دۆخی پێش هێرشی داعش و پێدەچێت حكوومەتی ناوەندیش گەیشتۆتە ئەو رٍاستییە بە هێزی سەربازیی گەلی كورد ناچار بە پاشەكشە لە بڕیاری لەو شێوە بكات. دووهەم ترافیكی دیپلۆماسی بەردەوامی سەرۆكی هەرێم و بەرپرسانی دیكە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان وای كرد كە ئەو لایەنانە رازی بن بە خێرایی هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكەن و بەم شێوە هاوكێشەكان لە گۆڕەپانی شەڕ بگۆڕدرێت كەچی لە بەرامبەردا سوپای عێراق تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە دەستكەوتێكی ئەوتۆی هەبێت. لە راستیدا ئەوە دیپلۆماسی دینامیكی كورد بوو كە وای كرد بە خێرایی دەیان بەرپرسی باڵای رۆژئاوایی رەوانەی هەولێر ببن و بە رەسمی بەڵێنی هاوكاری لە گەڵ هەرێم و هێزی پێشمەرگە بدەن. بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە حكوومەتی هەرێم لە بەرامبەر بێدەنگی توركیە سیاسەتێكی ژیرانەی گرتە بەر و لە باتی ئەوەی كە كەوێتە هەڕەشەو گوڕەشە، سەرۆكی هەرێم لە لێدوانێكی بەرپرسانە گلەیی توندی ئاراستەی بەرپرسانی ئانكارا كرد كە لە وڵامدا سەرۆك وەزیرانی ئێستای توركەكان دانی بە بێدەنگی خۆیان لە مەڕ رووداوەكانی باشوور داناو ناچار بوو بۆ رازی كردنی دڵی كوردان دەیان پاساو بۆ ئەو كارەیان بێنێتەوەو لە درێژەشدا دەبینین توركەكان ناچار دەبن مۆڵەت بە هێزی پێشمەرگە بدەن لە ناو خاكی باكوور دەرباز ببن و بچنە كۆبانی. روونە ئەو كارەی دەوڵەتی توركیە لە رووی یاسای نێودەوڵەتیەوە مانایەكی تایبەت بە خۆی هەیە كە تەنیا نیشاندەری قورسایی لایەنی كوردی لە هاوكێشەكان دەكات. لە درێژەدا ئەگەرچی كورد بە فشاری دەوڵەتی ئامریكا رازی بوو لە پێك هێنانی حكوومەت بەشداری بكات، بەڵام لە بیرمان نەچێت سیاسەتی كەڵك وەرگرتن لە پرسی سەربەخۆیی كوردستان، لانیكەم ئەوەی بۆ كورد هەبوو كە لە داهاتوودا بیسەلمێنێت ئەوە بەغدایە كە ئامادە نیە لە گەڵ هەولێر رێك كەوێت و ەبەم شێوە گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵك لە مەڕ سەربەخۆیی شەرعیەتێكی جیهانی پەیدا دەكات، لە كاتێكدا كە دووای راگەیاندنی دیاری كردنی كات بۆ گشت پرسی لەسەر ئەو پرسە، سەربەخۆیی باشوور بوو بە رۆژەڤێك لە ئاست جیهان و دۆست و دوژمنی هێنایە قسە، تەنانەت ئامریكاییەكان نەیانتوانی بە ئاشكرا دژایەتی لێ بكەن یان حاشا لە مافی كورد بكەن.
24 ساڵە ، " توركیا ، ئێران ، عێراق و سوریا"، وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە بارزانی وهەرێمی كوردستان دەكەن . " عێراق وتوركیا و سووریا ئێران "، نەیانتوانی سەرۆك بارزانی و هەرێمی کوردستان لە هاوکێشە سیاسی و ستراتیژیەکانی ئەو ناوچەیە پەرواێز بخەن،بۆیەشە دوا جار تاران ناچارە فەرشی سوور بۆ داخوازیەکانی بارزانی رابخات و دەرگای گفتگۆ لە مەرٍ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی بۆ بخەنە سەرپشت.سەرۆك بارزانی کە ژمارەیەکی گەورە و قوڕسە لە جیهان و ناوچەکە و یەکێکە لەو کەسایەتیانەی وێنای چارەنووسی ناوچەکە دەکات، وڵاتە زلهێزەکان پێشی وڵاتە هەرێمایەتیەکان لەوە تێگەیشتن و هەر بەو شێوەیەش مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، لە وڵاتانی ناوچەکەش تورکیا بەر لەوانەی دیکە باوەڕی بەوە هێنا کە بارزانی ئەو کەسە نیە سەردانی ئەنقەڕە بکات تا ئەوان مەرجەکانی خۆیانی بۆ بخوێنەوە بۆیە ئەنقەڕە پەنای بۆ رێگایەکی دیکە برد کە لێکتێگەیشتنی سیاسی و ئابووری و لێکنزیکبوونەوەی تا ڕادەی ئەوەی بەهاوپەیمان باسبکرێن لێکەوتەوە، قایل بوونی بارزانی بە سەردانیکردنی ئێران ئەوە دەگەیێنێ کە تاران گەیشتبێتە ئەو بڕوایە کە جگە لەو رێگایە شتێکی دیکە بارزانی ناکاتەوە میوانی تاران. بۆیە بەدڵنیاییەوە دەڵێم كە ماوەی 24 ساڵە " هەر چوار وڵاتی ناوچەكە و ئەوانەی خاكی كوردستانیان بە سەر دابەشكراوە وەك دەوڵەَتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بارزانی و هەرێمی كوردستان دەكەن ..