سەرۆك بارزانی،رێگەنادات كاروانی خەبات وتێكۆشانمان بەلارێدا بروات و دەیگەێنێت بەئامانج
October 3, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوانەی كە خۆیان خەونی لە مێژینەیان هەموو هەوڵ و كارە تێكدەرانەكانیان ، هاودەستیكردنەكانیان لەگەڵ دومنانی كورد ، تەنیا و تەنیا نەك بۆ خزمەتكردنی كورد و گەلی كوردستانە بووە ، بەڵكو دەركەوت كە هیوایەتی لە مێژینەوە ئەوە بووە بگەن بە دەسەڵات و كورسی و پۆست و خوشگوزەرانی بۆ خۆیان فەراهەم بكەن ، بە پێچەوانەی حەز و ویستی ناحەزانی سەرۆك مسعود بارزانی كە گشت تەمەنی لە پێناو بە دیهێنانی مافەرەواكانی فیدای كورد و كوردستان كردووە و بە سەدان شەو لە نێو سەنگەر و بەرزی چیاكان و نێو ئەشكەوتەكانی كوردستان ماوەتەوە ، هەموو بوونی و وجودی بۆ گەیاندنی نەك تەنیا بەشێكی كوردستان بە ئامانج بە ڵكو داكۆكیكاری راستەقینەی نەتەوەی كورد بووە و ئەمەش وایكردووە كە جیهان نەك بروانێتە پۆست و پایەكە بەڵكو خوڵیایی ناو و كەسایەتی و سیاسەتی حەكیمانەی هێژا مسعود بارزانییە و بەكردەوەش لە رابردوو و تا بە ئەمڕۆ سەڵمێندراوە .
سەرۆكی كوردستان ، هێژا مسعود بارزانی ، سەرۆكی كوردستانی یەك پارچە، كوردستانی گەورە، وەك سیمبوڵی نەتەوەی كورد بۆ چارەسەری كێشە و گیروگرفتەكانی كورد لەم سەردەمە لە پارچەكانی تری كورستان، ئەمەش وەك رۆژی رووناك دیارە لەو هەوڵە دڵسۆزی و دیبلۆماسیانەی دەیدات لەسەر ئاستی كوردستان و نێودەوڵەتی، پێشوازی لێكردن لەلایەن سەرۆك كۆماری وڵاتان و جێگری سەرۆك كۆماری وڵاتان، داوەت نامەی فەرمی لەلایەن دەوڵەتی دراوسێی هەرێم بۆ كێشەكانی ناوچەكە بە گشتی و كورد بە تایبەتی، ئەمەش سیاسەتزانی و لێزانەی سەرۆك مسعود بارزانی پەلكێشیان دەكات، كەواتە ئێمەی كورد وەك میللەت لەم قۆناغەی ئێستا لە سەدەی بیست و یەك دا، هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ میللەتەكەمان هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ دەوڵەتی كوردی، دەوڵەتی كوردی وەك خەون نیە بەڵكو راستیە و دیفاكتۆیە و قسمەت و مافی خۆمانە، لە رابردوو خوێنمان داوە و لە ئێستاش عەقل و رۆحی كوردانەی دەوێ، جۆرێتی لە خەباتی دەوێ، سەرۆك (مەسعود بارزانی) لەپێش هەموومان لەپێشەوە نەخشەرێگای دەوڵەتی کوردستانە ئاڵا هەڵگری دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە، بە شایەدی هەموو كوردان و وڵاتان، چ كورد چ بێگانە چ دوژمن چ دۆست، بارزانی گەیشتۆتە لوتكەی باوەڕهێنان و باوەڕپێكراو لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانی دونیا وەك سەرۆكی دڵسۆزی میللەتی كورد. بۆیە چ ل سەر ئاستی ناوچەكە و جیهانی بە سیمبوڵی نەتەوەی گەلی كوردستان هەژمار دەكرێت .
ئەوەی لە ئێستادا هەندێك لایەن لە كوردستان پەیرەوی دەكەن ، نەك بۆنی كوردایەتی و كورد بوونی لێنایەت ، بەڵكو مرۆڤ و كوردی راستەقینە شەرٍم دەكاتەوە ، ئەم جۆرە كەسانە بە داكۆكیكار و پارێزەری میللەتێك یان نەتەوەیەك هەژمار بكات . لە رٍاستیدا ئەو كەس و لایەنانە نەك بۆنی و ویستی كوردانەیان نییە ، بەڵكو هیچ كات باوەریشیان پێی نییە ، بەڵگە و هەڵوێستی ئەو لایەنانە باشترین نموونەیە كاتێك كە ساتە هەستیارەكان ,, پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی شان بە شانی یەك لە نێو سەنگەرەكانی پارێزگاریكردن بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكرد ، ئەوا ئەو كەس و لایەنانە لە پشتەوە خەنجەریان لە پشت گەلی كوردستان دەدا و ئاژاوەگێری و ناسەقامگیرییان دروست دەكرد و هەوڵی پشێویی نانەوەیان دەدا ، بۆیە من دەڵێم ، گەر سەرۆك بارزانی نەبوایە ، دەبوو نەتەوەی كورد چارەنووسی بە چ ئاراستەیەك بوایە .. بۆیە من دەڵێم كە سەرۆك بارزانی ، نیعمەتێكی خوای میهرەبان كە بە كوردی بە خشتییووە و بۆیە پێوستە قەدری ئەو نیعمەتە بزانن و گەر پشتیوانیشی نەكەین ، ئەوا لەپەنایەوە كێشە و ئاریشە لە بەردەم ئامانجە رەواكانی دروست نەكەین ..