سەروک بارزانی و هەوڵە دیبلوماسیەکانی

سەروک بارزانی و هەوڵە دیبلوماسیەکانی
لە دەسپێکی وتارەکەم دا بە زەرور دەزانم باسی ئەوە بکەم کە ڕێزدار بارزانی سەروکی کوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخویی دا خاوەن پێگەیێکی سیاسی زور بە هێزە و وەک سەروک کوماری وڵاتان پێشوازی لێ دەکرێت و جێگایێکی تایبەتی داگیر کردووە لە نێو گوڕەپانی سیاسی نێودەوڵەتی دا بە گشتی .

شایانی گوتنە ئەگەر زور نەڕوین هەر لەم ماوەی دوایی دا بەڕێزیان سەردانی چەندین وڵاتی کرد لەوانە تورکیا،فڕەنسا و لە سەر ئاستی لوتکە دا پێشوازی لێکرا بە هەڵکردنی ئاڵای پیروزی کوردستانەوە لە تەک ئاڵای ئەم دوو وڵاتە دا ئەمەش خوی لە خوی دا ئاماژەیە بو ئەو پێگە بە هێزەی بەڕێز بارزانی و باشوری کوردستان هەیانە.

پێشوازی کردنی جەنابی بارزانی لەم ئاستە بەرزەدا شتێک نیە لەخوڕا هاتبێتە ئاراوە بەڵکو ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەو سیاسەت و دیبلوماسیەتە حەکیمانەو سەرکەوتووانەی بارزانیە کە توانیویەتی لە میانەی ڕەفتاری سیاسی و دیبلوماسی و شێوازی مامەڵە کردن لە گەڵ پێشهاتە سیاسیە کاندا سیمایێکی جوان و شارستانی پێشانی هەمو جیهان و ناوچەکە بدات و هاوسەنگی ڕابگرێت لە نێوان باشوری کوردستان و وڵاتە هاوسنورەکانمان لە لەلایێک وە لەلایێکی تریشەوە وە وەکو کەسایەتیەکی بەرزو بە هێز دەرکەوێت هاوشانی خوڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە بەرەی دژی تیروریزمی نێودەوڵەتی دا بو بەرگری کردن لە نەتەوەو وڵاتەکەی وە لەمروڤایەتی لە یەک کات دا.

لایەنێکی تر بریتیە لە وەی کە بارزانی وەک سەروکی کوردستان دەرگای کوردستانی واڵا کرد بەسەرهەمو ئەو پیکهاتە ئایینی و نەتەوەییانەی کە لە ئاکامی ئەو هەڕەشەیەی کە لە لایەن داعشەوە لە سەریان بوو و بەرەو باشوری کوردستان هاتن بە ڕێژەێکی یەکجار زور، سەرەڕای ئەو هەمو قەیرانە سیاسی و ئەمنی و داراییەی کە بەسەر باشوری کوردستاندا هاتبوون بەڵام وەک ئەرکێکی ێینسانی و ئەخلاقی هەموان لە ئامێز گیران و ڕوڵەکانی گەلەکەشمان بەوپەڕی لێبوردەییەوە باوەشیان بو کردنەوە و پارێزگاریشیان لێکردن لە هەمو ڕویێکەوە .

ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر ڕێبازی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیە وڕێز گرتنە لە هەمو پێهکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان بەبێ جیاوازی ،پرەنسیبی لێبوردەیی شتێک نیە تازە بێت بەڵکو ئەمە کولتورێکە بارزانی نەمر سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد لە ناخی گشت تاکەکانی باشوری کوردستانداجێگیر کردووە و بەهەوڵ و ماندوبون و دانی باجێکی یەکجار زور لەم ڕوانگەیەوە ،ئەمڕوش بەڕێز مەسعود بارزانی بەردەوامیدەری ئەم ڕێبازە پیروزە یە و مایەی شانازیشە بو کوردو کوردستانی کە ئایین و نەتەوە جیاوازەکان لە سەر ئاستی ناوخوی عیڕاق و ناوچەکەمان باشوری کوردستان هەڵدەبژێرن بو بەردەوامیدان بە ژیان و پاراستنی گیان و ماڵ و کەڕامەتیان ئەمەش بووە هوی ئەوە کە لە ڕوی کولتوری پێکەوە ژیانی ئاشتیانەوە وگیانی لێبوردەیی گەلی کوردستان لە سەر کومەڵگای نێودەوڵەی بە شێوەیێکی ئەرێنی ڕەنگ بداتەوە و سەیری باشوری کوردستان بکرێت وەک شوێنێکی زور جیاوازتر لە شوێنەکانی دیکەی دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناڤین بە گشتی و عیڕاق بە تایبەتی.

سەردانی ئەم چەند ڕوژەی بارزانیش بو بەغدا لەگەڵ شاندی یاوەری وئەو پێشوازیە مەزنەی کە لە جەنابیان و شاندی یاوەری کرا دوستانی خوشحاڵ کردو دوژمنان و ناحەرانی دوزی ڕەوای کورد نیگەران.

بارزانی لە کاتێکی زور گونجاودا سەردانی بەغدای کرد و ماوەیێکی زور بوو سیاسەتە چەوتەکانی مالیکی بەرامبەر بە باشوری کوردستان و دەست و پەنجەکانی مالیکی ببوە هوی دروست بوونی بوشاییەکی گەورەی سیاسی و ڕوژ لە دوای ڕوژ ئەم ناکوکیانە قوڵترو ئاڵۆرتر دەبونەوە و بەردەوامی ئەم ناکوکیانە بە تایبەت لەم ئان وساتەدا نە لەبەرژەوەندی گەلی عیڕاق دابوو و نە باشوری کوردستان بەڵکو بە بەرژەوەندی مالیکی و جاشەکانی و چەند دەوڵەتێکی دەوروبەرمان دەشکایەوە بویە پێم وایە لە داهاتوداهاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە و دەستی دوژمنان و ناحەزان کورتتر دەبێت لە سەر عیڕاق و باشوری کوردستان بە گشتی و سەروەری پێشێلکراوی عیڕاق و بەشێکی باشوری کوردستان دەگەڕێتەوە بو خاوەن ماڵ وهەردو لالە ڕوی سیاسی و ئابووری ئەمنی وهتد بە یێکەوە دەتوانن ئەم ڕەوشە ئاڵوزە تێپە ڕێنن کە هوکارە سەرەکیەکەی ئەم هەمو ئاڵوزی و قەیرانانە خودی مالیکی ودەست و پەنجەکانی و ئاغاکانیانن بونە .لەکوتایی دا بە پێویست دەزانم ئاماژە بوئەوە بکەم کە بەڕێز سەروکی کوردستان جورە سیاسەتێک پەیڕەو دەکات قەناعەت بەهەمو لایەک بکات کە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەباشوری کوردستان بە خێر دە شکێتەوە بوهەمولایەک و نابێتە هەڕەشەش بو سەر هیچ لایەک بە پێچەوانەوە دەبێتە مایەی دروست بوونی هاوسێیەتی باش و چون ئاسایشی نیشتیمانی خوی بە هەندوەگرێت بە هەمان شێوەش ڕێز لە ئاسایشی نشتیمانی هەمو لایەک دەگرێت وباشترین ڕێگا چارەش ئەوەیە کە کورد لەم بەشەدا دەوڵەتی خوی هەبێت وئەم وڵاتانەش پشتگییری بکەن چونکە بە گوێرەی ئەو ئەزمونەی کە هەمو لایەک هەیانە بو ماوەی سەد ساڵ ڕێگری کرا لە بوونی دەڵوەتێکی کوردی ناوچەکە بەردەوام لە قەیران دا گوزەری کردووە تا ئەمڕو کەواتە نکۆڵی کردن لە م مافە ڕەوایەی کورد بێجگە لە بەردەوامبوونی قەیرانەکان چیتر لێی ناهێتە بەرهەم وە لە هەمان کاتیشدا بڕیاروایە سەروکی کوردستان لەم ماوەیەدا بەپێی ڕاگەیاندنەکان سەردانی ێیرانیش بکات و بە ڕاشکاوانە لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەم وڵاتەش باسی سەربەخویی باشوری کوردستان بکات و سەردانێکی ئەرننی و سەرکەوتوو لێی چاوەوان دەکرلت بویە هەمو ئەو هێزە ناوخوییانەی کە ساڵەهای ساڵە سەنگەر لە بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرن دڵگڕانن لە م هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیانەی ڕێزدار بارزانی چونکە سەرفیرازی کوردو کوردستان لە بەرژەوەندی بیری تەسکی تاکەکەسی و حزبییاندا نیە وهەمو هەوڵێکیان داوە و دەیدەن بو بە کوێلە کردنی گەلی کوردستان بەڵام ئەنجامەکەی هەر شەرمەزاری وڕوڕەشی بویان دە مێێتەوە لە هەمبەر گەل و مێوودا وبەس.
Top