گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵ
October 3, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌موو چاودێرانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ژانی كێشه و گیروگرفت هاته ناو كایه سیاسیه‌كان و تا ئێستاش ئه‌و ژانه به‌رینه‌داوه، بۆ ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌ش ئه‌گه‌ر له رووی پاشخانی فكری و په‌روه‌رده‌ی سیاسییه‌وه سه‌رنج له باڵه پێكهێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بده‌ین، ده‌بینین په‌روه‌رده‌ی دوو قوتابخانه‌ی سیاسی جیاوازن، ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه‌ش مێژوویه‌كی ده‌یان ساڵه‌ی پڕ له به‌ریه‌ككه‌وتن و ململانێ‌یان هه‌یه، هه‌رچی باڵی ده‌سترۆیشتووی ناو یه‌كێتی و رێكخه‌ری گشتی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه سه‌ر به قوتابخانه‌ی برایم ئه‌حمه‌دن، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستانی تووشی په‌تای كه‌رتبوون كرد و تا ئێستاش كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و كه‌رتبوونه به‌سه‌ر كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ماون، هه‌رچی باڵی ناوه‌ندی بڕیارییشه به‌ر له دامه‌زراندنی یه‌كێتی له قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی په‌روه‌رده كراون و به هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی راهێنراون و تا ئێستاش له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا نه‌ته‌وه‌یی بوون به هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه دیاره، لێره‌وه كرۆكی كێشه و گیروگرفت و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ناو یه‌كێتی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و بنه‌ماكانی كه‌رتبوون و رێككه‌وتن و یه‌كگرتنه‌وه و پاكتاوی یه‌كتری وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دوو باڵه بۆ ئه‌سڵ ده‌رده‌كه‌ون، كه‌ینوبه‌ینه سیاسی و رێككه‌وتنه شاراوه و گوماناویه‌كانی كه‌سی یه‌كه‌می باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی و رێكخه‌ری گشتی بزوونه‌وه‌ی گۆڕان و نزیك بوونه‌وه‌یان له كه‌سانی وه‌ك نوری مالیكی و حه‌ننان فه‌تلاوی، كه خۆیان بۆ دژایه‌تی كردنی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ساخ كردۆته‌وه، باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و باڵه‌ی له رابردوودا هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی و په‌روه‌ردی سیاسی‌یان له قوتابخانه‌ی پارتی وه‌رگرتووه و بارودۆخی ئه‌وكاتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كردوونیه به به‌شێك له یه‌كێتی، ده‌بینین تا ئێستاش كاریگه‌ری ئه‌و په‌روه‌رده سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یان به‌سه‌ره‌وه ماوه و له ئاست پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه و جیاوازیش هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
جا ئه‌گه‌ر له ژێر رۆشنایی ئه‌و كورته شرۆڤه‌یه‌ی سه‌ره‌وه خوێندنه‌وه بۆ كێشمه‌كێشمه سیاسیه‌كان و ململانێكانی ناوخۆی یه‌كێتی بكه‌ین، گومان له‌وه‌دا نامێنێ كه پێشینه مێژووییه‌كان و گه‌رموگوڕی رووداوه‌كانی ئێستای كوردستان و هاتنه پێشی گۆڕانكاری تازه له ناوچه‌كه، پێمان ده‌ڵێن: نابێ ئه‌و گرژیانه‌ی ناو یه‌كێتی به كه‌م بزانین و به گرژی و كێشه‌ی ناوخۆی حزبێكیان وه‌ربگرین، چونكه له راستیدا ئه‌وه دابه‌ش بوونه‌وه‌یه به‌سه‌ر دوو قوتابخانه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و ته‌شنه ده‌كاته ناو لایه‌نه‌كانی تریش.
مه‌ترسی كێشه و ئاڵۆزیه‌كانی ناو یه‌كێتی و ته‌شه‌نه كردنی بۆ ناو لایه‌نه‌كانی تر، كاتێك زیاتر ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌و گه‌مه موخابه‌راتیه هاوبه‌شه‌ی له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو قوتابخانه‌كه‌ی برایم ئه‌حمه‌دی به لاڕێدا برد، له ئێستادا كار و چالاكیه‌كانی له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ئه‌وكات چڕ كردوونه‌وه و به هه‌مان ئامانجیشه‌وه هه‌وڵده‌دات له رێگای په‌یڕه‌وانی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه وه‌ك رابردوو، كورد به كێشه و ململانێی ناوخۆوه خه‌ریك بكات و تا به‌و هۆیه‌وه بتوانێ مێژووی ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دووباره له‌سه‌ر خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی كورد تاقی بكه‌نه‌وه، بۆیه هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه رووداوه‌كانی ئێستای ناو یه‌كێتی و ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كانی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و خواسته‌ی داگیركارانی كوردستانه و، جارێكی‌تر ده‌یانه‌وێ كه‌ڵك له‌و دوو قوتابخانه‌یی و له‌و دوو په‌روه‌رده سیاسیه جیاوازه وه‌ربگرن و، وه‌ك رابردوو قوتابخانه‌كه‌ی برایم ئه‌حمه‌د به‌گژ قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیدا بكه‌نه‌وه، له‌و باره‌شه‌وه هه‌نگاوی باشیان ناوه و ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ئێستاش له كوردستان له ئارادایه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه موخابه‌راتیه هاوبه‌شه‌ی دوژمنانه و ئامانج لێی دابه‌ش كردنه‌وه‌ی كورده به‌سه‌ر ئه‌و دوو قه‌تابخانه دژ و ناكۆكه و گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو یه‌كێتیشه بۆ ئه‌سڵ، ئه‌وه‌ی رووشده‌دات زیاتر شه‌ڕی ئه‌و دوو قوتابخانه و ئه‌و دوو په‌روه‌رده جیاوازه‌یه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س به ململانێی ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی ناو ده‌به‌ن.