حاجی ئەحمەدی لە نیگەرانییەكانت تێ دەگەین
October 3, 2016
وتار و بیروڕا
عەبدوڵڕەحمان حاجی ئەحمەدی، سەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لە كۆمبوونی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە یەكی ئۆكتۆبری ٢٠١٦دا كە لە برووكسەلی بەلجیك بەڕێوەچوو باس لە كۆماری كوردستان و شانازییەكانییەوە دەكات هەر چەندە كەس ئەو سەردەمەو شانازییەكانی ناشاریتەوە بەڵام بە خۆی و بە زمانی خۆی باس لەوە دەكات كە ئەو كات یەك حیزب هەبوو ئێستا زیاتر لە سەد حیزب هەیە راست دەكات ئەو برادەرە بۆ مەبەستی بە لارێ دا بردنی شۆرەشی كوردانی رۆژ هەڵات بە دروستكردنی حیزبێك ك یەكەك لە باڵە كانی پەكەكە یە بە سیاسەتە چەوتەكانی خۆی نەتەنیا لە باكوور بەڵكوو كاریگەری نەرێنی لە سەر رۆژهەڵاتیش دانا ئەوەی كە شایانی ئاماژە پێكردنە ئەو رەوتە سەرەرای ئەوەی كە باس لە خەباتی چەكداری دەكات بە كردار هەموو جۆرە چاڵاكییەكی خۆی دژی كۆماری ئیسلامی راگرتووە تەنانەت ئەركی پاراستنی سنوورەكانی بۆ كۆماری ئیسلامی لە ئەستۆیە و ئەوەش بە ئاشكرا لە سالانی رابردوو لە تێكهەڵچونەكانیان لە گەڵ كوردانی رۆژ هەڵات بە تایبەتی دیموكرات بینرا.
لە لایەكی ترەوە رەخنە لەوە دەگریت كە :"تاوەكوو ئێستا ئێمە سەر نەكەوتوین كە بتوانین كۆنگرەیەكی نەتەوییی ببەستین"پرسیاری من لە ناوبراو ئەوەیە ئاخۆ ئێوە سیاسەتی كام حیزبتان قەبوولە و گوێ لە كام حیزبی كوردی دەگرن تاوەكوو ئەو ئامانجەتان بپێكن؟ لە كاتێك كە بوونی چەند حیزبێكی كوردی لە رۆژئاوا لە ژێر ئەشكەنجەی ئێوەدان ، لە كاتێككدا شتێك بە ناوی بیر ورای ئازاد نییە بە كام سیاسەت بە نیاز كۆنگرەی نەتەوەیی ببەستن وەكوو ئەو سیاسەتەی كە لە باكور پێرەو دەكەن كە تەنانەت نەتان توانیوە گوندێك ئازاد بكەن ولەو دوایەش ئەوەی بینیمان زیاتر بەرەو پاش چوون و نشستێكی ئاشكرا و ئابرو چوونێك بوو وهیچی تر.
لە لایەكی ترەوە لە ناو كۆنگرەدا بوون باس لەوە دەكات كە ئێمە نوێنەری 90 لە سەدی كوردستان پێك دەهێنن ئاخۆ ئەگەر وابیت بۆ تاوەكوو ئێستا نەتان توانیوە تەنانەت یەك لە سەدی ئامانجەكانتان بپێكن ووڵامەكەی دیارە ئەویش ئەوەیە هەر بالێك لە باڵەكانی پەكەكە ئەجیندای یەكەك لە وولاتانی ئەقلیمی جێبەجێ دەكەن هەر بۆیەش نەتان توانیوە هیچ دەسكەوتێك بۆ گەلی كورد بەرهەم بهێنن تەنانەت دژایەتی ئەو هەرێمش دەكەن كە ئازاد بووە و خۆی بەرێوە دەبات.