ئەوانەی كە نایانەوێت راستییەكان لە بارەی سەرۆك بسەڵمێنن
October 2, 2016
وتار و بیروڕا
ئەمجارەیان شاندەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەرەرای سەرۆكی هەرێم و جێگرەكەی كۆسرەت رەسوڵ،كەسی یەكەمی هەر یەكە لە یەكیەتی و سۆسیالیست ویەكگرتوو هاورییی وەفدی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێم بوون بەڵام دوا بەدوای پەراوێز خرانی ئەو كەسانەی كە باوەریان بە حكومەت و ئاسایش نییە ئەو جارەشیان كەوتنە خۆیان و بە هەزارو یەك برو بیانۆی هەوڵی چەواشە كردنی خەڵكیان دا تەنانەت دەست یان لە بوختان هەڵبەستن بۆ ئەو كەسانەی كە سەردەمایەك لە یەك بەرەدابوون نەپاراست و بە خۆ فرۆشو هەڵ پەرەست ناویان بردن ئەوە لە لایەك ولە لایەكی تر ئەو سەفەرەیان بە حیزبی ناوزەد كردو لە لایەكی تر لە سەر زاری راوێژكارێكی بەعسی بە دوبارە بونەوەی 31ی ئاب وزۆر شتی تر .
ئەوە كە لە هەموویان بەرجەستە تر بوو ئەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییە بوو كە لە لایەن سەرۆك بارزانی و حەیدەر عەبادییەوە ئەنجام درا و بە نا پرۆتۆكۆل بوون لە قەڵەم درا.ئەوەی كە بینیمان راستە سەرۆك بارزانی لە لای راستە و حەیدەر عەبادی لە چەپەوە وەستاوە و ئەوەش لە پرۆتۆكۆل ودیپلۆماسییەت كارێكی رەوایە و رێگە پێدراوە بەڵام بوونی كەسی یەكەم وەكوو میوان لە لای راستەوە سەرەرای دیپلۆماسی بوونی لە رووی ئەخلاقییەوە رەواترە ،هەرچەندە كە لای راست دەبیت بۆ پلەی باڵی حكومەت بە پێی وەزیفە و لای راستیش بۆ پلەی خوارتری حكومی بیت بەڵام ئەوەی كە لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییە كرا لە سەر بناغەی ئەو كەسایەتییەی بە هێزەی سەرۆك بارزانی بوو كە لە سەر ئاست رۆژهەڵاتی ناوەراست و تەنانەت تەواوی جیهانیش پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و بە پێچەوانەی هەموو ئەو كەسانەی كە دەزگا راگەیاندنەكانیان بۆ چەواشەكاری بەكار دەهێنن بە هێز ترە و ئەو جۆرە پرۆپاگەندانە كاریگەرییان نابیت تەنیا ریسول كردنی خۆیان نەبیت.ئەوەش نیشانەیەكی تر بوو بۆ ئەوانەی كە نایانەوێت راستییەكان لە بارەی سەرۆك بسەڵمێنن.