فیداكاری و خۆراگری هێمای سەركەوتن و سەربەخۆییە

فیداكاری و خۆراگری هێمای سەركەوتن و سەربەخۆییە
پێشمەرگە لە گەرما و سەرما ، رٍەشەبا و بۆران و خۆڵباران و برسی بوون و توونی بوون ، هەرٍەشە ، گیانی خۆی فیدا دەكات لە پێناو پاراستنی نیشتیمان و شەرٍەف و كەرامەتی میللەتەكەی . جێی داخە ئەمرٍۆ هەندێك لایەن مامۆستایان بۆ مەرَامی تایبەت خۆیان و لە دژی حكومەت و ئەزموونی كوردستان كە بەرهەمی خوێن شەهیدان و پێشمەرگە و جەماوەری كوردستانە بەكار دێنن . دەبێت ئێمە ئەوە بکەین کە پێشمەرگە کردویەتی‮. ‬دەبێ ئەو گەلە بە هۆی‮ ‬ئەو تێروانین و تێگەیشتنە لە کورد،‮ ‬خاوەن چ پێگەیەکی‮ ‬سیاسی‮ ‬بێت لە جیهاندا،‮ ‬دەبی‮ ‬چەند شانازی‮ ‬بێت بۆ کورد کە پێشمەرگە بۆتە ماشێتی‮ ‬سەرەکی‮ ‬هەموو میدیا جیهانییەکان‮. ‬ئەگەر کورد لەو هەلومەرجەدا بژیت کە بتوانێت خاوەن پەرلەمان و حکومەت و سەروسامانی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت و ماوەی‮ ‬2ساڵە بتوانێت بە بی‮ ‬بودجە خۆی‮ ‬بەرێوە ببات،‮ ‬بۆ دەبی‮ ‬ئەمڕۆکە لە سای‮ ‬ئەو هەموو دەسکەوتە سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و کۆمەلایەتیە دیارو بەرچاوانەوە،‮ ‬چاومان لەوە بێت ئاخۆ ناحەزانی‮ ‬کورد چ بڕیارێک دەدەن بۆ چارەنووسی‮ ‬ئێمە؟ئێمەی‮ ‬کورد ئەمڕۆکە دەرفەتێکمان بۆ هاتۆتە پێش کە رەنگە بە درێژایی‮ ‬مێژوو ئەو دەرفەتەمان بۆ نەرەخسابی،‮ ‬بۆیە گرنگە ئەگەر کورد درک بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬خۆی‮ ‬بکات و بەرژوەندییە باڵاکان بخاتە سەرووی‮ ‬هەموو بەرژەوەندییە تەسکەکانی‮ ‬تر،‮ ‬بۆ رێکخستنەوەی‮ ‬ماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬و لە بەرچاو گرتنی‮ ‬هەلومەرجەکەو ئەو دەرفەتانەی‮ ‬هاتونەتە پێش‮ ‬یەکریزی‮ ‬خۆی‮ ‬بپارێزی‮ ‬ئەوە ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغێک کە بڕیاری‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆمان بە دەستی‮ ‬خۆمان بێت و هیچ هێزێک نەبێت بتوانێت گەمە بە چارەنووسی‮ ‬ئێمە بکات،‮ ‬لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە بتوانین پارێزگاری‮ ‬لەو دەسکەوتانە بکەین کە لەو ماوەیەدا بە خوێن بە دەستمان هێناوەو بۆ شتی‮ ‬بچووک سازش لە سەر دەسکەوتە گەورەکان نەکەین‮.‬
دوای گۆرانگارییەكان ناوچەكە و سەركەوتنی پێشمەرگە و گەرٍاندنەوەی زۆربەی خاكی كوردستان و رزگاركردنی ، هەروەها هەڵوەشانەوەی نەخشەی سایكس پێكو بارودۆخێكی گونجاو هاتۆتە ئاراوە تا گەلی كوردستان داوای مافێكی رەوا بكات كە دەیان ساڵە لێی زەوتكراوە و چاوەروانی دەرفەتێكی گونجاوی دەكرد تا بە ئەمرۆ ، بۆیە سەردانە فەرمییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا جگە لە كێشەی ئابووری و پەیوەندییەكان ، لەهەموویی گرنگ تر پرسی " سەربەخۆیی كوردستان "بوو كە بەرٍاشكانەوە لەگەڵ حكومەتی بەغدا باسكرا و لە ماوەیەكی نزیكدا بە پراكتیك گفتگۆكان دەچنە بواری جێبەجێی كردنەوە .
زاراوەی " مافی چارەی خۆنووسین " کە لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی و، زانیاری سیاسیدا هاتۆتە ئاراوە و، بووە بە زاراوەیەکی یاسایی و سیاسی جیهانی .. ئاماژە بەوە دەکات، کە هەر نەتەوە و گەلێکی خاوەن ناسنامەی جیاواز، مافی ئەوەی هەیە کە خواستە سیاسییەکانی خۆی دیاری بکات و.. شێوازێکی سیاسی دروستیش بگرێتەبەر بۆ هێنانەدی ماف و داوا رەواکانی و، بەڕێوەبردنی ژیانی گەلەکەی، لە چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستووریدا .. بەبێ دەست تێوەردانی دەرکی، یا سەرکوتکردنی بەهێز لە لایەن دەوڵەتانی بێگانەوە .
هەموو جیهان شاهیدی خۆراگری خەڵكی كوردستان و قارەمانیی و قوربانیدانی پێشمەرگە و حیكمەت و سەركردایەتی كردنی سەرۆك بارزانین لە نێو ناوچەیەكی پر لە قەیران و نائارٍامدا كە چۆ وەك كاپیتانێكی كەشیتیەكی لە نێو تۆفانی دەریاكان رێگەنادات كە گەل و نەتەوەكەی نقووم بێت ، بیگەنێتە كەنارٍی ئارٍامی و سەقامگیری و لە هەمانكاتیشدا مافیرٍەواكانی .ئەمڕۆ پێشمەرگە بووەتە سیمبولی بەهێزی خاوەن ئیرادەی تۆكمە و لەناوەندە جیهانییەكاندا ناوبانگی دەركردووە، بە خوێنی پیرۆزی پێشمەرگە سنووری نەخشەی دەوڵەتی كوردستان كێشراوە و ریفراندۆم و دەنگدان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان و پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بۆ بەدەستهێنانی مافی رەوای كورد و دەربازبوون لەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابوورییەی رووبەڕووی گەلی كوردی مەزڵوم بووە، رێزگرتنە لە خوێنی پێشمەرگە و شەهیدانی كوردستان. سەرۆك بارزانی زۆر سەركەوتووانە توانیوێتی مافی كورد لە جیهاندا بچەسپێنێت و وەك كارەكتەرێكی سیاسی كوردستانی و نێودەوڵەتی داكۆكی لە مافی نەتەوەكەی كردووە. بۆ پێوستە ئەمرٍۆ گەلی كوردستان لە هەموو جاران زیاتر بە ئاگاتر و هوشیار تر بێت بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی خەونی سەربەخۆیی كە سەرۆك بارزانی پشیتوانی دەكات .
ئەو پێشهاتانەی كە لە گۆرٍەپانی سیاسی نێودەوڵەتی و ناوصەكەمان دا بە شێوەیێكی گشتی ڕودەدەن هاوشانی پێشهاتەكان ڕوڵ بگێڕن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی گەل و وڵات دا و بە تاێبەت پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی دا ئەمەش یەك دەنگی و یەك هەڵوێستی لە هەموان دەخوازێ و هەوڵ بدەن ئەو بوشاییە سیاسیەی كە دروست بووە جا بە هەر هوكارێك بێت پڕ بكەنەوە بەیەك گوتارێكی سیاسی یەكگرتوو وێیتر كوتایی بە لە یە كترازانی نێو ماڵی كوردی بهێرێت چونكە لە یەكترازان هەمیشە هوكارێكی سەرەكی هەمو بەدبەختی وماڵوێرانیەكانی نەتەوەكەمان بووە تا ئەمڕو. گوناهێكی زور گەورەیە كە ئەگەر بێتو ئەم هەڵەی زێڕینی ئەمجارە بومان ڕەخساوە سودی لێ وەرنەگرین و بە شێوەیێك مامەڵە لە گەڵ باردوخە سیاسیەكە نەكەین كە لەدواجاردا مەسەلەی ڕەوای نەتەوەیێك تێیدا زەرەرمەند بێت بویە واجبی كە دەكەوێتە سەر شانی هەر كەسو لایەنێك ئەوەیە كە هەست بە بەرپرسیاریەتی بكات و هاوكار بێت لە گەڵ هەمو ئەو مەسەلە چارەنوسازانە بە تایبەتی كە پەیوەندیان بە چارەنوسی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانەوە هەیە بوئەوەی كورد بتوانێت ئەم قوناغە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنێت. بۆیە لە ئێستادا بۆ قۆناغی ئێستاماندا پرسی سەربەخۆیی ئابووری و سەربەخۆیی بۆ گەل و كوردستان لە هەموو پرسێك و موزایدەیەكی تر گرنگترە ..هەر بۆیە فیداكاری و خۆراگریمان لە هەمبەر قەیرانەكان هێمای سەركەوتن و سەربەخۆییە .
Top