كاك سەعدی پیرە خۆ ئەمرۆ یەكی نیسان نەبوو!!!!!!
October 1, 2016
وتار و بیروڕا
ئەگەر هاتوو هەمان ئەو دیپڵۆماسییەی سەرۆك بارزانی و رۆڵی لە پرۆسەی ئاشتی توركیا نەبوایە بە هیچ شێوەیەك ئەو مەجالەی بە پێشمەرگە نەدەدا بۆ ئەوەی كە هاوكاری بە كوردانی رۆژئاوا بگات ئاخۆ ئەگەر بە شێوەیەكی مەنتقیانەش سەیری ئەو پرۆسەیە بكەین ئاخۆ چۆن دەولەتی توركیە وەكوو ئەوەی كە گۆران و یەكیەتی باسی لێوەدەكەن ئەو دەرفەتە بەو دوو حیزبە دەدات چوون بە و سیاسەتە سقەتەی كە ئەو دوو حیزبە لە كاتی هەڵبژاردنەكانی توركیا دا پەیرەویان كرد، چوون ئەو جۆرە كردار و هەڵسوكەوتانەی دوحیزبەكەی هاوپیمان بە ناردنی چەند ئەندام پارلمان و مەكتەب سیاسی،جیا لەوەی كە جۆرێك لە موزایدەی سیاسی بوو لە هەمان كاتدا دژایەتی كردنێكی جاهیلانەی توركیا بوو، هیچی تر نەبوو، بەڵام لێییان ناگیرێت سەرەرای ئەوەی كە نەیان توانی ئامانجەكەیان لە 27ی مانگ بپێكن ئەوجارە گۆرەپانەكەیان بە بەتاڵی بینیوە و هەرچی ووتایانە كەس نەبووە كە بەرپەرچییان بداتەوە.