بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا و عه‌لی باپیر
October 1, 2016
وتار و بیروڕا
بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا
كاك نه‌وشیروان دڵنیام له‌وه‌ی جگه له رشتنی كۆنه‌قین باوه‌ڕت به هیچ شتێكی تر نییه، به‌ڵام من ده‌ڵێم: سوێند به ئاشتی و خۆشه‌ویستی و باڵای به‌رزی شه‌هیدان، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌نده له خه‌می خه‌ڵك و له‌و پێناوه‌دا بڕوات به راپه‌رێن هه‌یه! خۆت و كوڕه‌كانت ته‌شیرف بێننه ناو خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و منیش ده‌چم له هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م قه‌ڵا پڕ به گه‌رووم هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: ده‌می راپه‌ڕینه.. ده‌می راپه‌ڕین.. ئه‌گه‌رنا واز بێنه و چیتر كوڕی خه‌ڵك به كوشت مه‌ده‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی مه‌خه ناو ته‌نگژه‌ی كۆنه‌قینی خۆت.
بۆ عه‌لی باپیر
مه‌لا عه‌لی سوێند به‌و قورئانه‌ی كه تۆ وه‌ك ئامرازی گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسیه‌كان و ده‌ستگیر بوونت له پله و پۆست ده‌یبینی و، منیش وه‌ك كه‌لامی خوای گه‌وره ده‌یناسم، ئه‌گه‌ر خۆت و كوڕه‌كانت بێنه ناو خۆپیشانده‌رانی سلێمانی، منیش ده‌چه هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م قه‌ڵا ده‌ڵێم: باركه‌ن بڕۆن.. باركه‌ن بڕۆن.. ئه‌گه‌رنا چیتر خه‌ڵك به‌ناوی دینه‌وه مه‌خه ته‌نگژه‌ی مه‌رامه سیاسیه‌كانت و لۆفه و ده‌ورانی په‌یوه‌ندیه ژێر به ژێره‌كانت له‌گه‌ڵ ئیتلاعات، له‌وه‌ش زیاتر دینی پیرۆزی ئیسلام مه‌كه په‌یژه و ده‌نگدان به خۆت مه‌كه به ده‌نگدان به قورئان و دینی خوای گه‌وره.