فیداكاری پێشمەرگە،خۆراگری گەلی كورد، بەغدای ناچاركردن بەواقعیی نوێ مامەڵە بكات
October 1, 2016
وتار و بیروڕا
دوای 46 ساڵ ، ناچاركردنی حكومەتی ئەوكاتەیه بەغدا لە ناچاركردنی بە دانپێنان بە مافەرٍەواكانی گەلی كوردستان و لێكەوتنەوەی رێككەوتننامەی 11ی ئازاری 1970 .گەلی كوردستان دوای 24 ساڵ ئەزموونی حكومرانی و سیستەمی فیدراڵی بە شێوەیەكی سەركەوتووو سەرٍەرای كۆسپ و تەگەرەیەكی زۆر بەڵام توانرا گشت ئەو قۆناغ و بەربەستانە بشكێنرێت و بەرەو ئایندە و بە ئومێدەوە هەنگاو بنێت ..
ئەمجارەیان گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ناسناو و بەهێزی پێگەی كورد و خۆراگری میللەتی كورد لە هەمبەر قەیرانی دارایی و بوونی سەدان هەزار ئاوارە و ناوهێنانی كورد وەك هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش . ئەو واقعیەی بۆ دۆست و نەیاری كورد سەڵماند كە چیتر بە هیچ شێوەیەك و لە ژێر هیچ پەردەیەك مەحاڵە مافەرەواكانی گەلی كوردستان پێشت گوێ بخرێت . لەگەڵ هەموو ئەو گوشار و پروپاگەندانەی كە دەرحەق بە سەركردایەتی سیاسی كورد و شەخسی سەرۆك بارزانی دەكرا لە هەمبەر پرسی سەربەخۆیی وەك موزایدەی سیاسی و پرسی شەخسی و حزبی ، ئەمجارەیان سەرۆك بارزانی وەك بەرپرسیاریەتیەكی مێژوویی و هەستكردنێكی نەتەوەیی بە یاوەری شاندێكی سیاسی كوردستانی و بەبانگهیچشتێكی فەرمی سەردانی بەغدای كرد و بە شێوەیەكی كوردانە و رٍاشكاوانە تێلسم و بەستەڵەكی بەردەم سەربەخۆیی شكاند و راگەیاند كە سەربەخۆیی مافێكی سرووشتی خۆمانە .
ئەمەش پەیامێكی روون و ئاشكرایە بۆ نەیارانی سەربەخۆیی و كورد و كوردستان كە پارتی و بارزانی چۆن لە رابردوو بناغەدانەری سەربەخۆیی كوردستان بووە و لە هەمانكاتیشدا پێداگر و داكۆكیكاری راستەقینەیە بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان و گەیشتن بە ئامانجە گەورە كە نزیك بۆتەوە ..یەكێك لە تەوەرە هەرە گرنگەكانی گفتگۆی سەرۆك بارزانی و شاندی یاروەری ، پرسی " سەربەخۆیی كوردستان بوو" كە بە رٍاشكاویی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی بەغدا باسكرا ، چاوەروانی موژە و سەركەوتنی یەكجارین..
سەرۆك بارزانی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم داوای سەربەخۆیی كردووە، نەك جیابوونەوە و ئەوە بابەتێكی دیاریكراوە و مافی خەڵكی كوردستانە و ئەو بابەتە ناكرێت بە بێ تێگەیشتن لەگەڵ بەغدا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئەگەر نیازپاكیمان نەبینیبێت نەدەهاتینە بەغدا و گرنتی ئەوەیە كە پەیوەندییەكی مێژوویی لە نێوانماندا هەیە. سەرەڕای ئەوەش پێویستە ئێمە تاوتوێی بارودۆخەكە بكەین و لە سەر هێڵ بەردەوام بین و پێمان وایە دەگەینە ئەنجامێكی باش.
سەركەوتنە كانی هێزی پێشمەرگە لە ماوەی 2 ساڵی رابردوو بە سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی ، دیپلۆماسی كارا و بەهێز و حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانی لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێو دەوڵەتی و لە خۆگرتنی دوو میلیۆن ئاوارە و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی گشت ئایین و ئاینزاكان و نەتەوەكانی تر لە هەرێمی كوردستان ، پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیان و نیشتیمان ، گەلی كوردستان و دۆزی كوردی كردە واقعێك كە حكومەتی ناوەند ئەمجارە بە شێوەیەكی جیاوازتر لە جاران مامەڵەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ دۆزی كورد بكات و بە شێوەیەكی فەرمی و هاوشێوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆ گفتگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات ، هەر بۆیە سەردانی ئەمجارەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێژا مەسعود بارزانی بۆ بەغدا پر ماناو دەستكەوتە و ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی گەلی كوردستان دەكات ..