چوار مانگێك به‌ر له ئێستا ژن و پیاوێك كه یه‌ك پاشخانی سیاسیان هه‌یه له كوردستان رێككه‌وتنێكی سیاسیان واژۆ كرد، دواتر وه‌فدێكی ئاست نزمیان ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه و خۆشحاڵی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه حزبیه ژن و پیاوێكی سیاسی كه ئه‌وانیش یه‌ك پاشخانی سیاسی‌یان هه‌یه سه‌ردانی ئه‌و ژن و پیاوه سیاسیه‌ی كوردستانیان كرده‌وه، ئێستا وه‌فدێكی ئاست به‌رزی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، هه‌ست ده‌كرێ ئه‌و ژن و پیاوه سیاسیه‌ی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌رچه‌نده كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار و شێخ جه‌عفه‌ر له‌ناو شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام ئه‌و به‌شدار بووانه‌ی وه‌فد‌ی یه‌كێتی دوانیان له باڵی ناوه‌ندی بڕیارن و ئه‌ویتریان بێلایه‌نه، وه‌فده‌كه‌ی هه‌ڕێمی كوردستانیش ژن و پیاوه سیاسیه‌كه‌ی به‌غدایان خستۆته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان، به راستی رێكه‌وتێكی سیاسی ده‌گمه‌نه.