سه‌رۆك بارزانی بۆچی به‌ره‌و به‌غدا؟
October 1, 2016
وتار و بیروڕا
خه‌ڵكانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌كانیان ببه‌ستنه‌وه به مه‌نتقه‌وه یاخود هیچ نه‌بێ ئاگایان له ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بێ كه‌وتوونه‌ته په‌لاماردانێكی بێبنه‌مایانه و هه‌ر قسه و دروشمه ده‌گوترێته‌وه.
یه‌كه‌م: به‌پێی ده‌ستوری عێراق، ئێمه تاكو ئێستا هه‌رێمێكین له چوارچێوه‌ی عێراق. هه‌ر پرسێك تایبه‌ت بێ به كوردستان ده‌بێ له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ.
دووه‌م: پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، نه‌ك پاشه‌كشه‌ی پێده‌كرێ، له توانای هیچ لایه‌ن و كه‌سێك نه‌ماوه رێگری لێبكات، له‌م سه‌ردانه‌یشدا ئه‌م پرسه تاوتوێ ده‌كرێ و پێشتریش له ئه‌ڵمانیا سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی لێوه‌كراوه.
سێهه‌م: ئیتر به‌م سه‌ردانه وشانده باڵایه، رێگری ده‌كرێ له رێككه‌وتنی حزبیانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن كه ده‌یانه‌وێ درز بخه‌نه نێو یه‌كڕیزی ماڵی كورد و رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر بكه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی.
چواره‌م: پرسی موسڵ و ئازادكردنی ئه‌و شاره و ئاینده‌ی ئه‌و شاره، یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان بۆ كورد و سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌م پرسه ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتنی سیاسی بكات، نه‌ك مووسڵی دوای داعش بێته مه‌یدانی تۆڵه‌كردنه‌وه و وێرانه‌یه‌كی دیكه دروست بكرێته‌وه.
پێنجه‌م: راسته دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ به‌شێكی شیعه له ناو هاوپه‌یمانی شیعه‌دا كه‌وته‌به‌ر مه‌ترسی، به‌ڵام بوونی به‌ڕێز عه‌ممار حه‌كیم به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه بۆ ئێمه گرنگه و پشتیوانی و پیرۆزبایی كردن له‌و به‌ڕێزه‌یش جۆرێكه له پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك كه خه‌ڵكانێك له نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه زیانی به هه‌موو لایه‌ك گه‌یاندوه.
پرسه‌كانی دیكه بۆ لێدوان و روونكردنه‌وه و راگه‌یه‌نراوی شانده‌كه جێده‌مێنێ و دڵنیاین له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی شانده‌كه راستیه‌كان وه‌ك هه‌میشه بۆ خه‌ڵك روونتر ده‌بێته‌وه.