کارەسات ئەوەیە خوت بەکورد بزانی وببیە هەڕەشەش بو سەر کوردستان
September 29, 2016
وتار و بیروڕا
لە سایکس بیکوی ۱۹۱٦ و بەر لە سایکس بیکوش بە چەندین سەدە سەرەڕای خوڕاگری و بەرگری کردنی کورد لە دوزە ڕەوایەکەی کورد وەک نەتەوە لە هەمو لایێکەو پەلاماردراوە هەم لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەم لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناووخویی وە ئەگەر چی هەتا سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان بارودۆخێکی سیاسی گونجاوو لە بار نە بو بو دوزی کورد بەڵام لە م وێستگەیە بە دواوە ێیتر بەرە بەرە ئەو وەرچەرخانە سیاسیەی کە بەسەر سیستەمی نێودەوڵەتی داهات دوزی کوردیش لە سایەی دا گوڕانێکی جەوهەری بەسەرداهات و سەرباری گشت کوسپ و کەم و کوڕیەکان و ئەزمونی کەمی کورد بەڵام توانی هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە بڕوات و ڕوژدوای ڕوژ پێگەو سەنگی خوی بە هێزتر بکات لە سەر هەمو ئاستەکاندا..
لێرەوە پرسیارێک سەر هەڵدەدات ئەویش ئەوەیە کە ئایا ڕەوایە توخوت بە کورد بزانی و سه نگەریش لە گەل و نیشتیمان بگریت وهەمو هەوڵێکت بو ئەوە بێت ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتی خوت بخەیتە مەترسیە وە بو بەرژەوەندی تەسکی تاکەکەسی و حزبی؟ ئەوەش لە کاتێکدا کە ئەمڕو ناوچەکە بەرەو وەرچەرخانێکی سیاسی تر دەڕوات و دوزی کوردیش لە نێو ئەم گوڕانکاریانەدا ئەگەر خومان لێی کوێر نەکەین سەنگ و پێگەی تایبەت بەخوی دەبێت و باشترین و لە بارترین دەرفەتە ئەمڕو کورد هاوشانی ێستڕاتیژیەتی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێت و لە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی نێو ماڵی خوی دەست پێ بکات تاکو هەم لە ڕوی دەرەکیەوە وەک گەلێکی یەک هەڵوێست و تەبا و خاوەن ێیڕادەیێکی سیاسی بەهێز دەرکەوتبوایە و هەم لە سەر ئاستی ناوخویی باشترو و بە هێزتر ڕوبەڕوی پیلانە ئابوری و سیاسی و سەربازی دوژمنە سەرسەختەکانی وڵاتەکامان ببونایەوە .
بەداخەوە دار ئەگەر کرمی لە خوی نەبێت تەمەنی هەزار ساڵ دەبێت ،هەر لەم ماوەیەدا بینیمان چون هندێک کەسی نابەرپرسیار وباڵی سیاسی کە کاتێک دەمیان دەکەنە وە لەسەر شاشە ی تیڤیەکان کەس لە خویان بەکوردتر و دڵسوزتر نازانن کەچی لە ڕاستی دا وانیە هەر ئەو کەسو باڵانەن دەستیان داوەتە دوژمنان وداگیرکارانی کوردستان بو لە نێو بردنی دوزی ڕەوای کورد ولە هەوڵدان دوزی کورد کە لە سەربەخویی نزیک بوتەوە بە پێی هەمو ئاماژەکان بگەڕێنەوە بو دواوە و ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان بدەنە دەست دوژمنان و داگیرکارانی دوێنێی وڵاتەکەمان و بو سەد ساڵی تر کورد لە نەهامەتی چەرمەسەری و ماڵوێرانی دا بهێڵنەوە .
بویە لە کوتایی دا هوشیاری و وریایی ڕوڵەکانی گەلە ستەمدیدەکەمان ئەمڕو زورگرنگە و پێویستە لە مەرامی سیاسی دوژمن و نەیارانی دەرەکی و ناوخو ورد ببێتەوە و بزانێت کە ئەوەی ئەمڕو هندێ کەس و باڵی سیاسی ناوخویی هەوڵی بودەدەن و دەیانەوێت سە قامگیری سیاسی و کومەڵایەتی کوردستان تێک بدەن لە خەموری و دڵسوزیان نیە بەڵکو بو شاردنەوەی هەمو ئەو خیانەتانە و شکەستە سیاسی و ێیداری و مالیانەیە و خوڵکردنە لەچاوی خەڵک تاکو خەڵکی دی پێ تاوانبار بکەن و خویان لە و بەرپرسیاریەتیەی کە چەندین ساڵە لە سەر شانیان بووە و لە سەر شانیانە دەرباز بکەن. بێ ئاگا لەوەی کە کە لە خوپێشاندانە کانی دوێنی دا بە دیارکەوت کە ێیتر خەڵک بە دروکانی ێێوە چەواشە ناکرێن و ئەو مەرامە گڵاوە سیاسەی کە ێێوە دەتانویست جێبەجێ بکەن بە فەرمانی ئاغاکانتان ێیتر بوتان جێبەجێ نابێت و لە دوا ڕوژدا ئەم ڕەفتارو سیاسیە هەڵەیەتان بەسەر خوتاندا دە شکێتەوە و مێژوو و گەل ڕیسواتان دەکات .