ئەوەی خۆی بە پێشمەرگە نازانێ با لە کوردستان بار بکاتن(سایکۆلۆژیای ئاژاوەگێڕی)

ئەوەی خۆی بە پێشمەرگە نازانێ با لە کوردستان بار بکاتن(سایکۆلۆژیای ئاژاوەگێڕی)
لە پرۆسەی گەوجاندنی کوردستانیان و بەتایبەت ئاژاوەگێڕی و وروژاندنی خەڵکانێک و برەودان بە ناحەزی و تێرکردنی ڕق و کینە لە بن نەھاتووەکەی خۆیان، کەسانێکی نەفس نزم و ھەلپەرەست و ناکوردپەروەر لە ھەندێ ناوچە و بە تایبەت زوونە سەوز-نیلی دا، دەنگۆی نەشرین دەبیسترێ کە بەشێکە لە کەلتوورە فەرامۆش نەکراوەکەی بەعسیە سەدامیە گۆڕبەگۆڕەکانی بەغدای جاران و ئێستا، کە ئامانجیشی ناوچەگەرایەتی و تێکبەردان و لێکدابڕانی کوردستانیانە لە یەکترە بە بڕۆبیانۆی جیاوازی ئایینی و مەزھەبی و نەژادی و نەتەوەیی و ناوچەیی. زۆرجار دەگۆترێ کە خەڵکی دەڤەری بادینان لە ڕووداوەکان بێدەنگن. بە واتایەکی تر ئەو کەسانە دەیانەوێ بڵێن کە ئەوان پیاون و بێدەنگ نین و ئێمەی بادینی پیاو نین و بێدەنگین و مان و ئاژەگێڕی ناگرین و بایکوت ناکەین. بادینان، لەگەڵ ئەوەی کە خۆی لە ھیچ بەشێکی ئەم کوردستانە پیرۆزە بە پیرۆزتر و پیاوتر نازانێ و خۆی جیا ناکاتەوە و ھەستی دەمارگیرانەی ناوچەگەرایەتیشی لەسایەی ڕێبازی بارزانی نەمر وە ژێرگڵ ناوە، لە ھەمان کاتدا یەکێکە لە ھەستیارترین ناوچەکانی کوردستان لە زۆر ڕوویەکەوە و بەڵگەش مێژووە پڕشکۆیەکەیەتی. ھەندێ لە ئەو ناحەزانەی نێو ئەو زوونە تاوانبارمان دەکەن کە لەم قەیرانە دا بێدەنگین و ئەوەیان پێ لووتکەی گەمژەییە! بیرکردنەوە و مێنتالیتە ھەژار و کاڵەکەتان جێگەی داخە.ئێوە گەمژەن. چونکە ئێمە زۆر ناڕازیترین لە ئێوە. ناڕازین لە دۆخەکەی جاران و ئێستا و ئێوەیش. بەڵام ئەم ناڕەزایەتییەی ئێمە مانای ئەوە نیە کە ھەڵبستین و ڕەفتارە شێتانەی وەک ئێوە ئەنجام بدەین. کوردستانیان بە گشتی و بادینان بە تایبەتی قەیرانی زۆر قوڵتر و سەخت و دژوارتری دەرباز کردووە. ئێمەی بادینانیش وەک زۆر شوێنی تری ئەم کوردستانە پیرۆزە ھزاران جار قۆربانی کراوین. ئێستاش ھەر واین. ئێمە بەر لە ھەموو کەس و دوژمنێک قۆربانیی نەزانی و گەوجی مێشکە ناتەواوەکەی ئێوەین. بەڵام ئەم دۆخە ناڵەبارە نابێتە ئەگەری ئەوەی پشت لە سەرۆکە خۆشەویست و دڵسۆز و بەھەڵوێست و پێشمەرگە و شەھیدە سەربەرزەکانمان و خۆڕاگرییان بکەین. ئێمە " ئەز بەنی گۆتنە" کەی خۆمانمان پێ زۆر بەشەرەفترە لە " آقا " و " سیدی" گۆتنەکەی ئێوە. ئێمەی بادینانی، مامۆستا و قوتابی و پزیشک و پارێزەر و کاسبکار و فەرمانبەر و خانەنشین و جۆتیار و شوان و گاوان و حەممال و بەقالو ...ھتد، پێش ھەموو شتێک خۆمان بە پێشمەرگەی کوردستان دەزانین چونکە لەوە تێگەیشتووین کە لە سایەی ئەوان و فەرماندە گشتییەکەیانە کە ناموس و شەرەف و کەرامەت و خاک و گیان و ژیانمان پارێزراوە و ماوە، و ئاییندەشمان و دەولەتی کوردستانەکەمان مسۆگەر و گەرەنتی کراوە، نەک پارەپەرستانی وەک ئێوە. پێتان دەڵێین و ھۆشداریتان دەدەینێ کە ئەوەی خۆی بە پێشمەرگەی کوردستان و بارزانی نازانێ با لە ئێستاوە بار بکاتن و لەبەرچاومان وۆن بێ چونکە ئەم خاکە پیرۆزە نەک تەنھا بوونی قبووڵ ناکاتن بەڵکۆ تەرمە بۆگەنەکەشی بە ڕەزامەندی خۆی لە ئامێز ناگرێ. *بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/ زانینگەھا زاخۆ


Top