بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.. یان كۆمپانیای گۆڕان

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.. یان كۆمپانیای گۆڕان
ئه‌رێ ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رنجتان داوه‌! یان رۆژێك له‌ رؤژان له‌ خۆتان پرسیوه‌؟ كه‌سانێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ و خۆ به‌ رۆشنبیرزان ده‌نگی ئێوه‌ی هه‌ژار و نه‌داری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان بۆ گیرفانی خۆیان به‌ گژ خواست و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورددا ده‌كرده‌وه‌؟! ئه‌وه‌ دكتۆر شاهۆ. ئه‌وه‌ دكتۆر زانا، ئه‌وه‌ دكتۆر جه‌عفه‌ر، ئه‌وه‌ حاكم شێخ له‌تیف و زۆر دكتۆر و حاكم و رۆشنبیری تر، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگی ئێوه‌ گه‌یشتنه‌ پله‌ و پۆست و مووچه‌ی زه‌به‌ڵاح، ئێوه‌ی ده‌نگده‌ریان به‌جێهێشت و له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوور كه‌وتنه‌وه‌، خۆ ئه‌وانه‌ له‌ گۆڕانخوازه‌ زۆر توند و به‌ناو داكۆكیكاره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی ئێوه‌ بوون! دڵنیابن دوای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كه‌سانێكی تریش دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ و ده‌نگی ئێوه‌ كه‌سانی تر ده‌كه‌نه‌ خاوه‌ن مووچه‌ی زه‌به‌ڵاح، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ خه‌می گه‌رمكردنی بازاڕی سیاسی خۆیه‌تی، نه‌ك ئه‌و درووشمه‌ چه‌واشه‌كاریه‌ی ئێوه‌ی پێ ده‌گه‌وجێنێ.
ئه‌دی سه‌رنجتان داوه‌! یان رۆژێك له‌ رۆژان له‌خۆتان پرسیوه‌؟ كه‌سانێكی تر دوای ئه‌وه‌ی به‌ بۆنی كه‌باب ده‌چنه‌ گرده‌كه‌ و كاتێ ده‌بینن بۆنی كه‌ری داخكراوه‌، نه‌ك هه‌ر له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌، وه‌ك وڵامێك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌چنه‌ ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه‌ باش ده‌زانن كه‌ نه‌وشیروان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی بۆ دژایه‌تی پارتی درووست كردووه‌، نه‌ك بۆ گۆڕانكاری و خزمه‌تی ئێوه‌ی هه‌ژار، ئه‌وه‌ دكتۆر محه‌مه‌د حاجی، ئه‌وه‌ كاك ئاراز، ئه‌وه‌ مامۆستا ساڵح به‌رپرسی مه‌كۆی دوكانی گۆڕان و به‌رپرسی مه‌كۆكانی خه‌بات و شه‌قڵاوه‌ و زۆری تریش دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه‌ راستییه‌كان، هاتنه‌ ناو پارتیان بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا كرده‌ وڵامێكی كه‌مه‌رشكێن، بۆیه‌ له‌ سۆنگه‌ی دڵسۆزیمه‌وه‌ به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌ته‌وێ گۆڕانكاری بكه‌ی! ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌ته‌وێ گرێكوێره‌ی ده‌روونیت بكرێته‌وه‌ و تاكی كوردیش له‌ چه‌واشه‌كاری و گه‌وجاندن رزگار بكه‌ی! به‌ر له‌ هه‌موو شتێك كه‌ڵك له‌ شكست و خیانه‌ته‌ مێژووییه‌كانت وه‌ربگره‌ و هۆش بێنه‌وه‌ به‌ر خۆت و ئه‌قڵی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆت بگۆڕه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌رمانی شكست و خیانه‌ته‌كانت گه‌وره‌ و گه‌وره‌تر ده‌كه‌ی.
Top