هیچ گوشارێك لە ناتوانێت ئارٍاستەی بەدەسهێنانی سەربەخۆیی كوردستان بگۆرێت

هیچ گوشارێك لە ناتوانێت ئارٍاستەی بەدەسهێنانی  سەربەخۆیی كوردستان بگۆرێت
سەرۆك بارزانی لەم چەند ساڵەی دوایی بە كردەوە هەنگاوی بۆ هەڵگرتووە و بناغەی بۆ داڕشتووە، لە ئێستادا پێویستە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لێ بكرێت، ئەم پشتگیریكردنەش هەنگاوەكانی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان مسۆگەرتر دەكات، ئەم پرسە لایەنی دیكەی ماوە و دەكەوێتە ئەستۆی تەواوی حزب و لایەنەكانی كوردستان كە گەرموگوڕییان لەم بوارە پێوە دیار بێت و زۆر بە جیددی پشتگیری ئەنجامدان و سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆم بكەن، ئەمەش لە پێناوی ئەوەی سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆم قەناعەتێكی زۆر باش بۆ ئەو دەوڵەتانە درووست دەكات و ئیرادەی گەلی كوردستان دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی دەیەوێت وەك تەواوی نەتەوەكانی دیكەی جیهان ئەو شێوازەی هەڵبژاردووە كە چارەنووسی خۆی دیاری بكات و خۆی حوكمڕانیی خۆی بكات. ئەولەوییەتی كاركردنی هەموومان و هەوڵێك بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەی بۆمان هاتووه‌تە پێش لە دەستی نەدەین. ئەگەر خوانەخواستە بە هەر بیانوو و پاساوێك ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین، دەبێت لەوە دڵنیا بین نەوەكانی ئایندە لێمان خۆش نابن، هەروەك چۆن ئێمەش گلەیی لە نەوەی پێش خۆمان دەكەین بەوەی لە ماوەی 100 ساڵی رابردوو دەرفەتگەلێك هاتوونەتە پێش و نەیانتوانیوە سوودی لێوەربگرن، لەمەشدا بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمانی و نەتەوەییمان ئەوەمان داوا لێدەكات هەر كەس و حزب و لایەنێك هەنگاوێك بچێتە پێش بە ئاڕاستەی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان..

لە ماوەی 25 ساڵ حوكمرانی گەلی كوردستان ، سەرٍەرای بوونی كێشە و ئاستەمەكان ، بەڵام توانیوێتی رۆڵێكی ئەرێنی و كاریگەر و سوودبەخش لە رووی سەقامگیری و ئابووری سوودی و قازانجی زۆری بۆ دراوسێیەكانی گەیاندووە و لە هەمانكاتیشدا ، هەر دوو ئەزموونی ئۆتۆنۆمی و فیدرالی بە سەركەوتوویی تێپەرٍاندووە .ئەوەی تائێستا بووه‌تە ئاستەنگ و بیانوو بۆ رێگری دەوڵەتانی دەوروبەر لە هەنگاوهەڵگرتنمان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ، ئەوەیە ئەوان بانگەشە بۆ ئەوە دەكەن دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە دەبێتە هۆكارێك بۆ ناسەقامگیریی ئەو دەوڵەتانەش، ئەوجا بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەكی ئاشتییانە و بە لێكتێگەیشتن هەنگاوی زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، ئەوا دڵنیاكردنەوەی دەوڵەتانی دەوروبەری كوردستان بەوەی ئەگەر دەوڵەتێكی نوێ ببێتە هاوسێیان، ئەوا ئەم دەوڵەتە لە هیچ روویەكەوە زیانیان پێناگات و بەرژەوەندیی هەردوولا پارێزراو دەبێت، سەربەخۆبوونی كوردستانیش بەشێكی زۆری گرژی و ئاڵۆزی و قەیرانەكان كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆكاری چارەسەركردنی كۆمەڵێك گرفت لەو وڵاتانە و سەرەنجامیش دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی دەستێوەردانی دیكە لە ناوچەكەدا بەگشتی..


لەگەڵ گشت قەیرانە سیاسی و داراییەكان بەڵام پرسی سەربەخۆیی ودەوڵەتبونی كوردستان خواست و هیوای لەمێژینەی هاونیشتیمانیانی كوردستانە و نموونەی بەرچاوییش راپرسییەكەی ساڵی 2005 و هەروەها 2016ی سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤایەتی زانكۆی ئەمەریكیە لە كوردستان، كە لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان 82. 3%-ی بەشداربووان دەنگیان دابوو بە سەربەخۆیی كوردستان، كە ئەمەش دەیسەلمێنێت ئەمە خواستی هاونیشتیمانیانی كوردستانە، دژوەستانەوەش بەرامبەر بەم خواستە جەماوەریە گونجاو نییە لە هیچ روویەكەوە و ئاراستەكارانی رووبەرووی بەرپرسیاریەتی مێژوویی و مۆراڵی دەكاتەوە و هیچ پاساوێكی لۆژیكیش هەڵناگرێت، هیوادارم هەموان بە تایبەت هیزە سیاسییەكان لە ئاست هەستیاری و چارەنوسسازی دۆخەكەدابن و بە رۆحی لێبوردەیی سیاسی بتوانن بریاری چارەنووسساز لەسەر ئایندەی گەلی كوردستان بدەن.

‬ گەلی كوردستان لە ئێستادا تاكە رێگە كە لەبەردەمی دا مابێتەوە بۆ رزگار بوون لە گشت پیلانگێری و نەهامەنییەكان جیابوونەوە و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد بەو ئازادیە بژین كە خودای‮ ‬مەزن بە گەلانی‮ ‬سەر زەمینی‮ ‬داوە،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و كۆشش و ماندوو بوونی‮ ‬ئەو بۆ فەراهەم كردنی‮ ‬ئازادی‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان و بێ پشوودان رۆژێك لە جەنگ و رۆژێك لە وڵاتان و رۆژێك لە پێشوازیكردنی‮ ‬دبلۆماتكارەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان رۆژ لە سەر شەو،‮ ‬شەو لەسەر رۆژ هەر خەریكی‮ ‬بەدیهێنان و بنایادنانی‮ ‬ئەو دەوڵەتەیە بۆ ئەوەی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد هەست بە ئازادی‮ ‬و بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات‮. ‬،‮ ‬بەڵام مخابن هەندێك لە برادەران بە ئاشكراو بە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬رووناك دژایەتی‮ ‬خۆیان بۆ ئەم پرۆژە نەتەوەییە دەردەبڕن،‮ ‬ئێمە دەمانەوێ لە زوڵم و زۆرداری‮ ‬ئەوان جیابینەوە كە هیج كات كوردستان خێرو خۆشی‮ ‬بەخۆیەوە نەبینیوە هەموو دایكێكی‮ ‬ئەم كوردستانە جەرگسووتاوە لە ژێردەستەیی‮ ‬و تاوانكاری ‬داگیركەرانی كوردستان ‮. بۆیە پێوستە بەهەموو شێوەیەك نەكەوینە ژێر پروپاگەندەی دوژمنانی سەربەخۆیی و دڵسارد بینەوە پیشیتوانی سەرۆك بارزانی بین بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە.
Top