پارتی وسەرۆك بارزانی، هەموو كات داكۆكیكاری مافەرٍەواكانی گەلی كوردستان بووە
September 27, 2016
وتار و بیروڕا
لە كاتێكدا روحی بەرزی فری شەهیدانمان لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان چاوەروانن ، خانەوادەی ئەنفال و كیمیاباران و زیندانەكان تەنیا سەربەخۆیی و سەرفرازی ئارامیییان پێدەبەخشێت و ئارٍامییان پێدەبەخشێت و لە چاوەروانی موژەی سەركەوتنە ،ئەوا ناحەزانی كورد ئەوانەی حەز بە كۆیڵەبوون و ژێر دەستی خزمەتی بێگانە دەكەن ، هەوڵی بەڵارێدابردنی ئەو كاروانە مێژووییە دەدەن . ئەو لایەنانە بە ناو كورد .لە بری ئەوەی پشتیوانی سەرۆك بارزانی بن و هەموو بە یەكدەست و یەكدەنگ كار بكەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بە پێچەوانەوە بە شێوەیەكی سیستەماتیك و بەرنامە بۆ دارێژراو كار دەكەن بۆ ئەوەی ئەم پرسە بەجێ نەگات بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دژایەتی ئەم پرۆسەیە دەكەن و لە هەوڵی هاندانی جەماوەرن بۆ رەتكردنەوەی سەربەخۆیی بە پاساوی نائامادەیی دۆخی ناوخۆیی و نەبونی زەمینەی دەرەكی و لە بیر بردنەوەی ئەم كێشە گەورەیە، كە گەورەترین كێشەی كوردە وەك گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت و بەستنەوەی دۆزێكی وەها گرنگ بە هەندێك قەیران و گرفتی كاتی، كە دەتوانین بڵێین سەرچاوەی هەموو ئەو كێشانەی، كە دەكرێن بە پاساو بۆ دواخستنی پرسی سەربەخۆیی، دەگەرێتەوە بۆ بێ دەوڵەتی و ژێردەستەیی دەوڵەتێكی نادیموكرات و خاوەن شوناسی نەتەوەیی عەرەبی، كە هیچ بنەمایەكی پێكەوە ژیانی تێدانییەو پرە لە ئاڵۆزی و توندرەوی، بۆیە مانەوە لە ناو دەوڵەتێكی لەم شێوەیە كێشە و قەیرانەكان زیاتر دەكات و ئاسۆیەكی چارەسەری لێ بەدی ناكرێت، بە پێچەوانەوە لە هەبونی دەوڵەتێكی سەربەخۆی چارەسەر كردنی كێشە و قەیرانەكان ئاسانتر دەبن.
ناحەزانی نەتەوەی كورد نەبنە وتەبێژی هیچ لایەنێك بە خەمخۆری لە ئاستی خزمەتكردنی نەتەوە و نیشتیمان بن . هەوڵ بدەن سەرۆكی نەتەوەی كورد هێژا "مسعود بارزانی ئەندازیارەی جاردانی دەوڵەتی كوردستان پشتیان پێ ببەستی و بە یەكێتی هەستی نوێ و یەكبوون و یەكڕیزی و دڵسۆزی و خۆشەویستی كوردستانیان پشت ئەستوور بێ بە ناوی نەتەوەی كورد جاڕدانی دەوڵەتی كوردستان ئاشكرا بكات و بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بێتە ڕێزی هەموو گەلان . هیوادارم هەموو چین و توێژكانی كوردستان وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵ و تێكۆشان و بەڵێنەكانیان دوور نەكەونەوە بۆ بەرژەوەندی گەل و وڵات و گشت كوردستانیان . زۆر بە جدی و پڕ بە بڕوا و ئیمانەوە هەوڵ و كۆشش بكەن بۆ ئازادی دەربڕین و بیروڕای سیاسی و ئاینی لە كوردستان دەستەبەر بكەن بەو مەرجەی خەڵكی كوردستان پێشوازی لێ بكا و ئاسودە بن توشی ئاژاوە و تەنگوچەڵەمە و نەهامەتی نەبن . دوور بن لە شەڕ و پێكدادان و ئاڵۆزی .