خۆپیشانده‌ران و ڕۆشنبیران به ویژدانه‌وه بپرس..
September 27, 2016
وتار و بیروڕا
سه‌یر ئه‌وه‌یه که له گوتار و له سیاسه‌تدا وه‌ها ڕه‌فتار ده‌که‌ن که ئۆپۆزسیۆن بن و هیچ به‌شێکیان له حکومه‌ت نه‌بێت و هه‌موو ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تیه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی!
ئه‌رێ خه‌ڵک مافی خۆی نیه لێیان بپرسێت.. ئەگەر به‌ڕاستی حكوومەت هێنده خراپە ئه‌ی بۆچی لێی ناكشێنەوە و هەر موزایەداتیش دەكەن؟
ئه‌رێ گۆڕان که له حکومه‌تدا دەركراوە، بۆچی هێشتا حكوومەتی جێنەهێشتووە؟
یان بۆ پۆست و پاره و دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی حیزبه‌کانیان و بن دیواری و خانه‌نشین کردنی به‌رپرسان و کادیرانی باڵایان، حه‌زیان له به‌شداری حکومه‌ته، به‌ڵام له نه‌بوونی موچه و قه‌یران و کێشه‌کاندا وه‌ک ئێستا پشتی تێبکه‌ن و ببن به ئۆپۆزسیۆن، وه‌کو ئه‌و کابرای که پێیان وتبوو:حه‌زت له خورمایه یان کشمیش؟ وتبووی: خورمیش. ئه‌مانیش هه‌م حه‌زیان له ده‌سه‌ڵاته هه‌م ئۆپۆزسیۆن.
له نێو ئه‌و چوار حیزبه‌دا یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و سیاسی و دارایی و سه‌ربازی ئه‌و سنوره‌ی له ده‌ستدایه، بۆیه حه‌قه خه‌ڵکی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به ویژدانه‌وه له خۆیان بپرسن ئه‌رێ پارتی له بیست ساڵی ڕابردوو چ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزاری و به‌رپرسیاره‌تی له‌و سنوره هه‌بووه که گله‌یی که‌م و کوڕی و جێبه‌جێ نه‌کردنی لێ بکرێت و هانبدرێن په‌لاماری باره‌گاکانی بدرێت که کادیره‌کانی هاوشێوه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه؟
به پێچه‌وانه‌وه ٤٩٪ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ سلێمانی بووه و زۆرترین کێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه له‌و سنوره‌یه و به‌شدار شیرینی نه‌وت بوون، ئه‌مه له‌کاتێکدا هەموو پارە و داهاتی گومرگی پەروێزخان و باشماخ لای ئه‌وانه و ته‌نانه‌ت پڕۆژه گه‌وره‌کانی خزمه‌تگوزاری به کۆمپانیا گه‌وره شه‌خسیه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ کراون.
ئه‌رێ خه‌ڵکی سلێمانی بۆ بێ ده‌نگن و ناپرسن پاره و داهات و شیرینی نەوت و تانكه‌ره نەوتەكان چی بەسەر هات؟ و پارتی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و گەندەڵیه‌ی دەستەڵاتدارانی سلێمانی و به تاڵان بردنی سامانی گشتی ئه‌و سنوره هه‌یه؟
له کاتێک هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که به بڕیاری مالکی بودجه و قوتی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بڕدرا و خودی به‌رپرسانی یه‌کێتی و ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌و حیزبه چه‌ند جار به ڕاشکاوانه ئاشکرایان کرد که کێ بوون پێشنیاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی کوردستانیان کردبوو، و کام گروپی ناو حیزبه‌که‌یانن که ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ، به‌شداری له‌كۆمه‌ڵێ سیاسه‌تی چه‌وت ده‌که‌ن بۆ به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به ئیزدواجیه‌ته‌وه هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و ڕای گشتی ده‌ده‌ن، له‌هه‌ولێر به‌شداری حكومه‌ت و سیاسه‌ت و "شیرینی" نه‌وت و بڕیاره‌كانن، له‌سلێمانیش ناڕازی و ڕه‌خنه‌گڕن!
که‌چی مالکی نانبڕ هاته سلێمانی و پێشوازی گه‌رمی لێ‌کرا و یه‌کێتی و گۆڕان بوون به هاوپه‌یمانی بۆ دژایەتیكردنی گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی و سەربەخۆی، به‌ڵام نه خۆپیشاندانی خۆڕسک کرا، نه خه‌ڵکیش ناڕه‌زاییه‌تیان له دژی هاتنی ده‌ربڕی و نه ڕه‌خنه‌یان له‌و دوو لایه‌نه گرت.
ئه‌رێ چما ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی سلێمانی واتێگه‌یشتوون و فێرکراون که ئازادی تەنیا بریتی یه لە جنێودان بە پارتی و هاوپەیمانی له‌گه‌ڵ مالكی بە نیشتیمانپەروەری بزانن و دڵسۆزانی بارزانیش بە خائین وێنا بکه‌ن؟
لایه‌نگرانی یه‌کێتی له هه‌مووان باشتر ده‌زانن و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و سنوری سه‌وز و نیلی ئه‌وانیش بزانن ئه‌و که‌سانه‌ی دژی پارتی و حکومه‌ت به‌رده‌وام خه‌یاڵ پڵاو ده‌نوسنه‌وه و خۆیان به خه‌مخۆری خه‌ڵک ده‌زانن، بە پارەی میللەت و یەكێتی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ژماره‌یه‌ک ڤێلای لە ئیسپانیا و لەندەن كڕیوە و لەتیف ڕەشیدی مێردی شاناز خانوویەكی لە بەغدا كە موڵكی گشتییە داگیركردووە و بە چل ملیۆن دۆلار فرۆشتیەتی بۆ باڵیۆزخانەی كوەیت.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا