عەتا سەراوی "تووشی مالیخولیا بووە

عەتا سەراوی
گونجاو یان نەگوجاو بە بەرنامە یان بێ‌ بەرنامە،ئاغای عەتا سەراوی تۆمەت بۆ پارتی هەڵدەبەستیت هەوڵی ناشرین كردنی پارتی دەدات وەك ئەوە بیت كە خەڵك نەیناسن.
ئەو ووتانەی عەتا سەراویلە كاتێكدایە كە هەولێك هەیە بۆ ئەوەی كە لە خۆپێشاندانە كانی 27 ی مانگ هەولی چەواشە كردنی خەڵك و راكێشانیان بۆ بەردەم بنكەو بارەگاكانی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بدەنهەر وەكوو ساڵی رابردوو بە سەر پەرەشتی راستەوخۆی گۆران نارەزایەتییەكان لە حكومەت بۆ بەردەم بارەگاكانی پارتی چوون وەكوو ئەوە بیت كە بوودجەو موچەی خەڵك لە بارەگاكانی پارتی بیت هەر بۆیەش شەش بارەگای پارتی سوتێنران و 5 ئەندام و لایەنگری پارتیش بە دەستی چەپەڵی نۆكەرانی و جاشەكانی مالكی و ئاخوند ،شەهید كران و لە ساڵی 2013 بوونە هۆكاری ئەوەی كە زیاتر لە دە كەس ببنە قوربانی ،
ئەوەش وای كرد كە دەستەلاتی پارتی لەو سنوورە جیا لە ساڵەكانی تر بە پەیوەندی كردن بە كۆنسولی ئێران بكات لە بەر ئەوەی ئەو سنوورە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە ئیدارە دەكرێت ،دڵنییاییان داوەتە پارتی كە بە هیچ شێوەیەك ئەو خۆپێشاندانانە بۆ سەر بارەگاكانی پارتی نییە لە زاری بەرپرسێكی بالای پارتی لەو سنوورە ئەگەر هاتوو بارەگاكان بكرێنە ئامانج گشت بنكەو بارەگاكانی حیزبە ئاژاوەگێرەكان لە كشت ناوچەكان دەكرێنە ئامانج، هەر بۆیەش جەنابی بۆ چەواشەكردنی خەڵك وەك پیشەی هەموو جارەكی خۆی دەلێت:" پارتی بەگەڵابە بەردیان بردۆتە سەر بارەگاو مقەڕەکانیان، کەبەداخەوە ئەوان وەک نەیار و مونافس نا بەڵکو وەک دوژمن سەیری ئەم ناوچەیە دەکەن، دەمێکە دەستیان لەزۆرنی سەوز شتووە " ئەو قسانەی عەتا سەراوی راستەوخۆ هاندانی خەڵكە ئەوەش ئاماژەیەكی ترسناكە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی باسی لەوەشکردوە، "خەڵک دەزانێت یەکێتی ھیچ درێغییەکی نەکردووە، چی لەتوانایدابێت بۆ بەرژەوەندی خەڵک دەیکات، با پارتی و ناحەزانی یەکێتیش دەست لەھاندانی خەڵک بۆ سەر بارەگا حزبی و حکومییەکان ھەڵگرن،
ئەوە لە كاتێكدایە كە تەنیا بنكەو بارەگاكانی پارتی لەو سنوورە كراونەتە ئامانجی ئەو ئاژاوەگێرانەی كە راستەوخۆ لە گردەكە و هەندێك كەسی دەرون نەخۆش ئاراستە كران
جەنابی عەتا سەراوی باس لەوە دەكات كە یەكیەتی هێزێك نییە كە كە چاوی لێ‌ سور بكاتەوە كە ئەوە ئاماژە بە ووتەكانی بەرێز ئەدهەم بارزانییە كە ناتوانن قەبوولی ئەوە بكەن ئیتر سەردەمی ئەوە بە سەر چوو كە لاینگرانی پارتی بە ئامانج بكرێن و یان هەرەشە لە بارەگاكانی پارتی بكرێت
بەڵام ئەوە یانی راست گووتووە كە هەر كاتێك كە ویستوویانە پەنایان بۆ وولاتان بردووەئەو جەنابەیان لە بیری چووە یان خۆی لە گێلی دەدات كە چۆن سوپای ئێرانییان بەپێی رێككەوتنێكیدوولایەنەی كۆماری ئیسلامی و یەكیەتی تاوەكوو قولاییی كوردستان هێنا و هەموو كەمپەكانی ئاوارەكانی رۆژهەڵاتیان كردە ئامانجی تۆپخانەكانیان. دوبارە جەنابیان بۆ چەواشەكردنی خەڵك دەلێت:
"یەکێتیش پشتگیری لەداواکانیان دەکەین و خەڵکیش دەزانێت ھێزێک بتوانێت تەمسیلی داوا ڕەواکانیان بکات یەکێتییە نەک پارتی". كە واتە جەماوەر حەقیانە بپرسن؟؟؟ هەموو پارە و داهاتی گومرگی پەروێزخان و باشمخ و تیجارەتی جیگەرە دەچێتە گیرڤانی هێرۆ. تونێڵی ئەزمەر چی بەسەر هات؟ جوتسایدەكەی سلێمانی؟ خەستەخانە چوارسەد قەروێلەكە؟ شیرینی نەوت و تانكێرە نەوتەكان؟؟؟ بۆ ناپرسن پارەی ئەوانە چی بەسەر هات؟ پارتی چ عیلاقەیەكی بە دزی و گەندەڵی دەستەڵاتدارانی سلێمانی هەیە
Top