کئ بەرپسیارە لە هەمبەر دوخی ێیستای باشوری کوردستان دا
September 27, 2016
وتار و بیروڕا
یێکەم/ لە کاتێکدا کە باشوری کوردستان لە ژێر سایەی پارتی و بارزانی دا لە هەمو ڕویێکەوە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشڤەچونێکی خێرا دابوو لە هەمو ڕویێکەوە و بە جورێک کە باشوری کوردستان لە سەربەخویی نزیک دەبویەوە و نزیک دەبێتەوە باڵی دەستڕویشتوی یەکیەتی و بزوتنەوەی گوڕان بەردەوام خەریکی دژایەتی کردن و سەنگەرگرتن بونە هەتا ئەمڕو لە دژی دوزی ڕەوای گەلە کەمان لە هەمو ڕویێکەوە وئامانجی سەرەکیشان خزمەت کدن بووە وخزمەت کردنە بە ئەجیندای سیاسی مالیکی و هەمو ئەوانەی کە دوژمنی سەرسەختی مەسەلەی ڕەوای کوردن لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوخوییدا ،هەر لەم ماوەیەدا هێرو خان و نوشیروان موستەفا چەندین پیلانیان گێڕا بو تێکدانی سەڤامگیری سیاس و کومەڵایەتی باشوری کوردستان لە بڕینی قوتی خەڵک و بودجە وە بکرە تا دەگاتە هینانی هێزی حەشدی شەعبی بو سنورەکانی باشوری کوردستان و ونانەوەی ئاژاوە و پشێوی لە دەڤەری سلێمانی وگەرمیان وهاندانی خەڵک بو پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی وسوتاندن و شەهید کردن و ئازاردانی کادیرو لایەنگرانی پارتی لەم دەڤەرە دا و هەروەها سوکایەتی کردن بە پیروزیەکانی نەتەوەکەمان هەمو ئەمانە وچەندانی تر بە مەبەستی لەباربردنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستانە لە لایێک و لەلایێکی تریشەوە بو شاردنەوەی هەمو ئەو دزی و تاڵانیە و فەشەلە ێیداریەی کە هەیانە لە دەڤەری ژێر دەستەڵاتی خویاندا .
دووەم: هینانی نوری مالیکی نانبڕو وقوتبڕی خەڵکی باشوری کوردستان وبەستنی هاوپەیمانیەتی لە گەڵ سەرەک وەزیرانی پێشوی بەغدا بە فەرمانی دەوڵەتێکی هەرێمی خوی لە خویدا ئەو ئامانجە دەگەیێنێت کە ئامانجەکەش لێدانی دەستکەوتەکانی باشوری کوردستانە و لاوازکردنی پێگەی وڵاتەکە مانە لە ڕوی سیاسی و ،ئابوری ،ئەمنی ،دیبلوماسی و تاد...لە سەر ئاستی نێوخویی و نێو نەتەوەییدا ئەمە لە لایلک ولە لا یێکی تریشە وە هەوڵدانە بو جێبەجێ کردنی پیلانی دووێیدارەیی واتە جیاکردنەوەی دەڤەری سلێمانی لە هەولێرو دهوک کە ئەمەش ڕێک ئەجیندای سیاسی چەند دەوڵەتێکی هەرێمیە وئامرازەکانی جێبەجێ کردنی ئەم نەخشەیە شومەو خیانەتکارانە مالیکی و دارودەستەکەینە لە بەغدا و دەڤەری سلێمانی و بو جێبەجێ کردنی ئەم مەرامە سیاسیەی خویان لە دژی ئەزمونی باشوری کوردستان و ئاژاوەنانەوە و تێکدانی سەقامگیری بە باشترین میکانیزم دەزانن بویە بەردەوام پیلان دەگێڕن لەم ڕووەوە.
سێییەم: ڕاکردن لە بەرپرسیایەتی و بە بەرپرسیار زانینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەمو قەیرانەکان لەکاتێکدا کە هەتاکو ێیستاش هەمو ئەو حزبانەی کە بەشدار بونە لە حکومەت ێیستاش نەکشاونەتەوە وبەشدارن وچەندین وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی وپوستی جیاجیایان هەیە و بەردەوامن لە سەر کارەکەی خویان ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە گشت حزبەکانیش هەر حزبەو بەپێی سەنگی خوی بەرپرسیارە، کەچی لەبەرپسیاریەتی خویان دزیوەتەوە و پێییەکیان لە دەستەڵاتە و پێییەکیشیان لە ئاژاوە نانەوە و تێکدانی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی باشوری کوردستانە کە ئەمە لە هیچ شوێنێکی دونیا دانیە و نەبووە کە لە یەک کاتدا حزبی سیاسی هەم لە دەسەڵات دا بێت و هەم دژی دەستەڵات بێت بە پێچەوانەوە حزبی سیاسی نابێت بە هیچ شێوەیێک ببێتە هەڕەشە بو سەر ئاسایشی کومەڵایەتی و سەقامگیری سیاسی و یاسای وڵات نەک هەر ڕلگرە بەڵکو بە خیانەتی نیشتیمانی ئەژمار دەکرێت و وتوندترێن سزای لە سەرە..
چوارەم : حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بودجەی دەڤەری سلێمانی و گەرمیانی ناردووە و لە ساڵی ۲۰۱٤ وە تا ێیستا دەستەڵاتدارانی سلێمانی و گەرمیان هیچ داهاتێکیان نەناردووە بو حکومەت کە بە ملیونەها دولار مەزەندە دەکرێت لە داهاتە گومرگیەکانی سنوری خویان بگرە تا دەگاتە وەرگرتنی باج و سەرانە لە خەڵک و ئاودیو کردن و بە تاڵان بردنی نەوتی کەرکو ک بە تانکەر بو ئەوبەری سنورەکان کە ده بوایە لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خوشەویستی گەرمیان و سلێمانی خەرج کرابوایە کەچی تەنها چەند کەسانێک وباڵێکی دەستڕیشتوو لەم دەڤەڕەدا سود مەند بونە وئەم قسەیە هەر قسەی خودی برادەرانی ناوەندی بڕیاری یەکیەتی نیشتیمانیە کە پێش ماوەیلک بەر لە ێستا زوربە ڕاشکاوانە باسیان لێوە کرد.
لە کوتایی دا ماوە بڵێم کە ئەنجامدانی خوپێشاندان بە شێوەیێکی شارستانی و بەپێی یاسا شتێکی زور ڕەوایە و پارتی دیموکراتی وردستان پێش هەمو حزبێک پشتگیری لە هەر خوپێشاندنێکی شارستانی دەکات و گوێ لە داواکاریە ڕەواکانی هاوڵاتیان دەگرێت بەڵام بە داخەوە ئەزمونکی تاڵمان هەیە لە گەڵ ناڕەزایەتیەکانی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان کە هندێ کەس و باڵی خاێیین سواری شەپوڵی ناڕەزایتیەکانی خەڵک بونە و بو بە ئامانج گرتنی بارەگاکانی پارتی دموکراتێ کوردستان و ڕشتنی حەقدو ڕقی سیاسی خویان کە باکراوەندێکی مێژوویی هەیە خەڵک هاندەدەن و وایان لە خەڵکی گەیاندووە کە ئەوان فریشتەن و پارتیش خاێیین کە ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە بویە پێویستە خەڵکی خوشەوستی سلێمانی و گەرمیان چیتر ئەمە قەبوڵنەکەن چەند کەسانێک و باڵێک گاڵتە بە چارەنوس و ژیان و گوزەرانیان بکەن و داواکانی خویان ئاراستەی ئەوانە بکەن کە چەندین ساڵە خەریکی خیانەتکردن و جاشایەتی کردنن لە دژی باشوری کوردستان بە گشتی و سلێمانی و گەرمیان بە تایبەتی ..