كاتیك ئه‌م سئ گۆشه‌یه كارده‌كه‌ن هیچ هیزیک یان لایه‌نیك نا‌توانیت بیان وه‌ستینیت، چونکه جگه له ڕووى زانستى كه سئ گۆشه به‌هیزترین گۆشه‌ى هه‌یه له‌هه‌مانكاتدا درووشمى نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ده‌وله‌تیكه كه سیاسه‌تى و عه‌قلى دونیایى به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئیسرائیله؟. وه‌كاتیك باوك و كور و برازا كارده‌كه‌ن له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین شوین په‌نجه و ده‌رهاویشته‌ى كاره‌كانیان زۆر به‌ئاشکرا دیاره و به‌رچاوه و ئامانجى خۆیان ده‌پیکن. جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان مه‌سعود بارزانى:- سه‌رۆك بارزانی :سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌قلانی درووسته ئه‌مرۆ سه‌ركردایه‌تی شه‌رێكی قورس ده‌كات ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعشه كه بۆنه‌ته به‌ڵاو سه‌ر ئێشه بۆ كوردستان و ته‌واوی جیهان، هه‌ربۆیه ده‌كرێت بڵین "سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه له‌سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی جیهان به‌وه‌ی ئازاره‌كان ده‌كاته ده‌سكه‌وت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ". یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی خۆشه‌ویستی بووه بۆ خاك و نیشتیمان، ئه‌مه‌ش زۆر به‌روونی له‌كاره‌كانی به‌ڕێزیان دیاره كه چۆن و به‌چ شێوازیك هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو درووست بوونی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر بردوه‌و به‌رده‌وامه بۆ ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه كه ڕووبارێك خۆێنمان له پێناوی دارشتووه ئه‌وه‌ی گرینگه له‌سه‌رمان پاڵپشتی بریاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی بین له‌پێناو به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانمان، چونكه هه‌موو ده‌زانین كه هه‌رگیزو هه‌رگیز بریاری هه‌ڵه نادات وشتێكی به‌ڵگه نه‌ویستیشه ئه‌گه‌ر به‌رێزیان نه‌بووایه ئه‌و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه ئه‌مرۆ به‌ده‌ست هاتوون پێچه‌وانه ده‌بوویه‌وه. په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كانى گه‌یاندۆته لوتكه، له‌گه‌ل خۆى ئاڵاى كوردستان و پیشمه‌رگه‌ى له‌وپه‌رى دونیا بردۆته ئه‌وسه‌ر دونیا، وه‌ك كۆشكى كه‌مال ئه‌تاتورك و كۆسكى سپی و له‌نده‌ن و واشتنۆن و زیوخ و به‌رلین و پاریس و به‌لجیكا و نه‌مسا و سویسرا و مۆسكۆ و تاران........هتد. براگه‌وره مه‌سروور بارزانى راویژکاری ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش:- برا گه‌وره:- كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، جێی په‌نجه‌ی به‌رێزیان دیاره له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و تیرۆرستان و كاری توندره‌وی له‌هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكارێكی گرینگه بۆ پاراستنی سه‌روو ماڵی هاوڵاتیان، جگه له‌وانه‌ش كاره‌كته‌رێكی ورد بین له‌به‌ڕێوه‌بردن، بۆیه ده‌بێت هه‌ق به‌وه بده‌ین كه براگه‌وره "له‌گه‌ڵ كاروان ناروات، به‌ڵكو پێش كاروان ده‌كه‌وێت" پێش بینی و لێزانی به‌رێزیان ڕاست و درووستن بۆ بارودۆخ و ڕووداوه‌كان ... هه‌ر بۆیه سه‌ركه‌وتووترین هیزى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى له‌ناوچه‌كه و پاراستنی و هه‌ریمى كوردستان له‌ئه‌ستۆى ئه‌و دایه، گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنى ئه‌نجام داوه ئه‌گه‌ر بلین له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین له‌م جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه ئه‌نجام نه‌دراوه درۆ نیه، به‌ده‌یان سه‌ركرده‌ى ده‌وله‌تى ئیسلامى وڵاتى عیراق و شام ناسراو به‌داعش له‌ناوى بردوون. ئه‌ندازیارى ئاوه‌دانى نیچیرفان ئیدریس بارزانی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ریمى كوردستان:- له‌كاتیكدا كوردستان ده‌وره دراوه به‌وڵاتانى نه‌یار، له‌هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاویمان نیه بۆ بازرگانی به‌رووى ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و توانى ده‌شته‌كان و شاخه‌كان ببریت و نه‌وته كوردستان به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانى جیهان هه‌نارد بكات و نه‌وت بگه‌ینیته قاره‌كانى تر‌ى جیهان وه‌ك ئیسرائل و ئه‌مریكا و ئه‌فریقا....هتد. وه‌هه‌روه‌ها ڕیكه‌وتنى 50 ساله وه‌ك هه‌ریمیك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تیك مۆر بكات كه توركیایه. هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كى پیچه‌وانه هه‌یه له‌نیوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕیبازی پیرۆزى پارتی و بارزانی، وه كاتیك لایه‌نه سیاسیه‌كان زۆر هه‌ول ده‌ده‌ن خۆیان بگینه ئاستى باڵا به‌رزى پارتی و ڕیبازى پیرۆزى بارزانى، له‌سه‌ره‌نجامدا ناتوانن، وه‌هه‌روه‌ها ده‌یانهه‌ویت پارتی و بارزانی شۆڕ بكه‌نه‌وه خواره‌وه و بۆ ئاستى خۆیان؟!، ئه‌مه‌ش ئه‌وهیزه سرووشتى خودایى و جه‌ماوه‌ریه و ئه‌و سیگۆشه‌یه كه‌پارتی هه‌ر به‌باڵا به‌رزى هیشتۆته‌وه له‌و ڕۆژی دامه‌زراوه تاكو ئیستا.. له‌كاتیكدا زۆربه‌ى لایه‌ناكان و وڵاتانى نه‌یار هه‌ر خه‌ركى پیلانگیری و خیانه‌تبازى و ده‌ستدۆین، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وامن دریژه به‌كاره‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن ئاوور له چه‌په‌لى كاره‌كان و كردار و گوفتاره‌كانی ئه‌وان ناده‌نه‌وه كوردستانى گه‌وره‌یان مه‌به‌سته و ته‌نها و ته‌نها بۆ كوردایه‌تى و تا ئه‌م پرۆژه دریژ خایه‌نه‌ش نه‌هینه‌دئ ناوه‌ستن، دواى ئه‌م قۆناغه‌ش پشو ناده‌ن قۆناغى ده‌وله‌ت پاریزی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ك و بریتانیا، تۆنى بلیر سه‌رۆك وه‌زیرانى پیشوو له په‌رتووكه‌ى خۆى نووسیویه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك كه‌ناس له‌به‌ده‌ستى مالى مه‌لیك حسابى بۆ ده‌كه‌ن، واته مالى مه‌لیك له‌سه‌ده‌كانى ڕابردوو نه‌یان هیشت به‌ریتانیا بكه‌ویت خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هیزى ده‌ریایى و سنوورى جیۆپۆله‌تیك بوون، ئیستاش دیموكراسى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن نه‌وه‌ك خۆیان له‌پیناو دیموکراسی بتوینه‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتى له‌چه‌نگ مالى مه‌لیكدایه و سه‌لامه‌ته، بۆیه بنه‌ماله‌ى بارزانیه‌كان ده‌سه‌لاتیان له‌چه‌نگدایه هه‌ر له‌شیخ عبدالسلامى گه‌وره بگره تا ده‌گاته ئیستا، ڕۆژیک نه‌مان بینى خیانه‌ت بكه‌ن و بیستیك خاك و وڵات بفرۆشن، ئه‌گه‌ر له‌قۆناغه سه‌خته‌كانیش هه‌نگاویک به‌ره‌و دواوه گه‌ڕابنه‌وه، ئه‌وه له‌ئاینده دوو هه‌نگاو چونه‌ته پیشه‌وه. له‌كۆتا ده‌لیم ته‌نها یه‌ك ئومید ده‌بینم ئه‌ویش عه‌قلیه‌تى بنه‌ماله‌ى بارزانه كه شه‌خسیه‌تى نیوده‌وله‌تى و دیموكراسیان سه‌لامه‌تیان هه‌یه، جگه له‌و بنه‌ماله‌یه هیچ ولاتیکى تر له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌لاتى ناوین و به‌تایبه‌تى جیگا باوه‌ر نین بۆ ناوچه‌كه.. وه زۆر دڵنیام ئه‌گه‌ر بنه‌ماله‌ى.