پیڵانێكی گەورە لە ئارادایە

پیڵانێكی گەورە لە ئارادایە
هاونیشتمانیان،پێشمەرگە قارەمانەكان،فەرمانبەران، كاسبكاران و ماموەستایان
وەكوو هەموو جارێك ئەوجارەش دوژمن بە شكاندنی یەكدەستی و یەكگرتوویی گەڵی كورد و بە پێدانی وەعدە وەعید كۆمەلێك هەڵپرستییان هەڵخەڵەتاندووە هەستاوە بە پیلانی تێكدانی نیشتمان ئەویش بە دارێشتنی پیلانێك كە پێدەچیت وولات بەرەو هەڵدێر ببەن و ئەو ئاسایش و ئارامییەی كە لە ژێر سایەی پێشمەرگەدا بەدی هاتووە بكەوێتە ژێر پۆستاڵی رەشی ئاغاو ئاخوندەكان و مالكییەكان, ئەوە لە كاتێك دایە كە پێشمەرگە دووساڵە بە سەرماوگەرما بە برسییەتی و تێنویەتی لە بەرانبەر گەورەترین دوژمنی ئینسانییەت و شارستانییەت وەستاوە ،ئەوش لە هەر كات و سات هاوڵاتیان چاوەروانی ئەوەن كەهەواڵی شەهید بوونی خۆشەویستەكانیان پێ‌ بگات،لە هەمان كاتدا دوژمنانی كورد خەراب بوونی باری ئابووری و كێشەی ناو لایەنە سیاسییەكانیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی ئەوجارەش پشێوی بنێنەوە، وولاتە ئەقلیمییەكان بە هاوكاری شۆڤینییەكان و تابوری پێنجەم بە نیازن بەرهەمی شۆرەشە یەك لە دوای یەك كە بەرهەمی هەزاران شەهید و ئەنفال و كیمیا بارانە لە بار ببەن وكاروانی سەربەخۆییی گەلی كورد و كوردستان بوەستێنن، غافل لەوەی كە ئەگەر ئەوە روو بدات لە قۆناغی یەكەم خۆیان گیرۆدەی ئەو كارەساتە دەبن و تەر و وشك بە یەكەوە دەسوتێن وئەوەی كە دوبارە بەر هەمی ئەو ئاڵۆزییە بیت دوبارە كۆیلایەتی ئەم و ئەوە و هیچی تر.
هەر بۆیەش جەماوەری خۆراگری كوردستان ماموەستایان ،داواتان لێ‌ دەكەین خۆتان نەكەنە سوتەمەنی بەرژەوندی تاقمێك كە لە پشت ئەو پیلانانەدا خۆیان حەشار داوە و هەموو كات لە ئاوی لیل ماسی دەگرن،ئەوەتا بینیمان كە لە 18ی شوبات چۆن و بە چ بیانوویەك ویستیان خەڵك بۆ سەر شەقامەكانهان بدەن و دەیان گەنجی ئەو وولاتە لە پێناو هیچ بوونە قوربانی هەربۆیەش داواتان لێ‌ دەكەین ووریا بن و وشیار ،خۆتان نەكەنە قوربانی ئەو كەسانەی كە خۆیان لە حكومەتن بەڵام تەنیا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئێوە بە كار دەهێنن.
Top