یەكریزیمان كلیلی گەیشتنە بە ئامانجەكانمان وسەربەخۆیی
September 25, 2016
وتار و بیروڕا
لە دۆخێكی هەستیاری وەك ئێستەماندا كە میللەت دووچاری دوژمنێكیی درندەی وەك داعش ، قەیرانی دارایی و لە خۆگرتنی زیاتر لە دوو میلیون ئاوارە بۆتەوە و هێزی پێشمەرگەی ، لە پاراستنی خاكی كوردستان درێغیان نەكردووە و گیانی خۆیان پێشكەش بە گەل و نیشتمان كردووە. بێگومان داواكردنی حكومەتی كوردستان بۆ كۆبوونەوەیەكی سەرجەم لایەنەكان و خستنەڕووی سەرجەم خاڵەكان، بەتایبەتی خاڵە لاوازەكان و ناكۆكییەكان، هۆكارێكی دیكەی چارەسەركردنی گرفتەكانە، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم ئەو لایانەنە ئەوەی بەشداریش نین لە حكومەت ئاگاداری سەرجەم داهات و خەرجییەكانی حكومەتن، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە و جێگای باوەڕی نییە كە چۆن جێگر و وەزیرەكان ئاگاداری داهات و خەرجییەكان نین، بەڵام دەركەوت كە ئەو لایەنانە لە هەوڵی چارەسەر كردن نین، كە هیچ ساتێكیش بەو ئاقارە هەنگاویان نەهاویشتووە، بەڵكو هەمیشە ئەجیندای غەیرە كوردستانیان پەیڕەو كردووە. ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو كات و ساتێك پێویستیمان بەیەكڕیزی هەیە بەتایبەتیش لەم ساتە وەختە كە جەنابی سەرۆك بارزانی لە هەوڵی گەیاندنی میللەتی كوردستان بە كەناری ئارامی و سەركەوتنی یەكجاری. بۆیە گشت لایەنە سیاسییەكان ئەگەر بەراستی مەردن و كوردن پشتیوانی سەرۆك بارزانی و سەربەخۆیی كوردستان بن ،نەك هاودەستی ناحەزانمان .
ئێستا بینیمان هەندێك كەس و لایەنی سیاسی بۆیان دەركەوت كە تاچەندە لە پێناو گەیشتن بە مەرٍامە گڵاوەكانیان.ئهو دهرفهته نێودهوڵهتییهی كه ئێستا بۆ كورد رهخساوه، ههوڵ و كۆششی خودی سهرۆك بارزانییه، نهك پۆستهكهی. به واتایهكی تر، ئهوه سهرۆك بارزانییه ههموو توانا و لێهاتووی خۆی له رێگهی كورسی سهرۆكایهتی ههرێمهوه بهگڕخستوه بۆ ئهوهی كورستان به ئامانجی گهورهتر بكات و چیتر بن دهست نهبێت. كهسایهتی سهرۆك بارزانییه گهوره وڵاتانی جیهانی هێناوهته سهر خهت و پشتگیری دۆزه رهواكهمان دهكهن، به تایبهت له شهڕی دژی داعشدا، لای وڵاتانی زلهێز روونه پێشمهرگایهتی بارزانی ورهی به هێزی پێشمهرگه داوه كه شكۆی داعش بشكێنێت. ئهوتا هاوپهیمانان بهبێ راوێژ لهگهڵ سهرۆك بارزانی ناتوان یهك بسته خاك له دهستی داعش له سنووری موصل ئازاد بكهن.
ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە هەندێك كەس ولایەن بینراو بیسرا ، لە رٍاستیدا بەزاندنی گشت سنوورەكان ئیتر لە كۆێلە بوون بگرە تا خیانتەتكردن لە یەكریزی و برایەتی و رٍق و كینە وهتد .. لە كام وێستگەی مێژوویی باسی خیانەت كردنی چەند كەسانێك و چەند باڵێكی ڕامیاری ناو حزبە سیاسیەكان بكەم كە هەمو تەمەنیان خەریكی دوبەرەكی نانەوە و ئاژاوەو پشێوی دروست كردن و دەست تێكه ڵ كردن لە گەڵ دوژمنانی مەسەلەی كورد بونە تا حاڵی حازر،. بڕینی بودجەو قوتی خەڵك لە سەر پێشنیاری عادل موڕاد و هتد كە سەربە باڵی دەستڕویشتوی هێروخانن بو مالیكی كە ئەو كات سەروك وەزیڕانی عیاق بوو هەروەها هینانی هێزی حەشدی شه عبی بو ناو جەلەولا و بردنی بوناو پیروزترین دامەزراوەی نیشتیمانی وهەروەها وهینانی مالیكی به ێككەوتن لە گەڵی دا ئەمەو چەندان دوسیەی تری ئەمنی و سیاسی ئابوری كە گشتیان ئاماژە بو ئەو خیانەتە گەورەیە دەكەن كە هەم لەگەلی كوردستان دەكەن بەگشتی وسلێمانی گەرمیان بە تایبەتی. كە دەڵێیین باڵی دەستڕویشتوو مەبەستمان ئەو باڵەیە كە بە تانكەر نەوتی كوردستان و موشتەقاتی بە نەوتی كەركوكیشەوە ئاودیوی ێیران دەكەن سەرەڕای وەرگرتنی ئەم هەمو باجە و سەرانە لە خەڵك و وەركڕتنی ئەو نیوە بودجەیەی كە لەهەولێر بو خزمەتكردنێ دەڤەری گەرمیان وسلێمانی دەڕوات بێ ئەوەی ڕەچاوی بارو گۆرەرانی خەڵكی خوشەویستی ئەم دەڤەرانە بكەن تەنها و تەنها خزمەتی بەرژەوەندی تاكەكەسی و تاكە حزبی خویان پێكردووە و لەناو خودی حزبەكانیشیان تەنها ئه م باڵە و كەسانە سود مەند بونە و خیانەتیان لە هاوبیرو باوەڕەكانی خوشیان كردوە هەر بویەش تادێت بوشایی دەكەوێتە نێوانیان و كە ڵە دواجاردا ئەم بوشاییە دەبێتە مایەی زیان گەیاندن بە دوزی ڕەوای كورد و لەبار بردنی ئەم دەرفەتە زێڕینەی كە ئەمڕو هاتوتە پێشەوە بو گەلەكەمان.